ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
هێرشکەرەکەی سەر سەرۆکی جەهەپە دەستگیرکرا
سەلجوق تەنغیئۆلوو کە هێرشی کردەسەر ئۆزگوز ئۆزەلی سەرۆکی گشتی جەهەپە، دەستگیرکرا. -
پۆلیسی تورک لە دێرسیم دوو کەسی دەستگیرکرد
لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دوو کەس لە ناوچەی پێرتاغی دێرسیم دەستگیرکران. -
پارێزەران بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بە تۆمارکردنی داواکاری سەردانی دواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. -
هەڤاڵانی ئۆندەر: درێژە بە تێکۆشانی ئۆندەر دەدەین
هاوڕێی و هەڤاڵانی پەڕلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر جەختییان لەوەکردەوە تا کۆتایی درێژە بە تێکۆشانی هاوڕێکەیان دەدەن. -
زەکی ئایدن کۆچی دوایی کرد
بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپەی شەرناخ زەکی ئایدن کە لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەر دەکرا، کۆچی دوایی کرد. -
نەجلا یەڵدز ئازادکرا
نەجلا یەڵدز کە ساڵی ٢٠١٦ بە پاساوی "ئەندامێتی ڕێکخستن" ٩ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە زیندانی ژنانی سینجان ئازادکرا. -
مەکەگە: لە مانگی نیساندا دوو ڕۆژنامەوانی ژن دەستبەسەرکراون و نۆ ژنە ڕۆژنامەوانی دیکەش لە زینداندان
مەکەگە ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مانگی نیسانی ٢٠٢٥ی لە بەرانبەر مافەکانی مرۆڤ ئاشکرا کرد. بە پێی ڕاپۆرتەکە لە مانگی نیساندا دوو ژنە ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکراون و نۆ ژنە ڕۆژنامەوانی دیکەش لە زینداندان کە دووانیان سزای سێ ساڵ و چوار مانگیان بەسەردا سەپێندراوە. -
وەزیری داد: زیندانەکانی عێراق دووهێندەی ڕێژەی ستاندار زیندانی تێدایە
وەزیری دادی عێراق خالید شوانی ڕایگەیاند، لە کۆی ٣١ زیندان لە سەرتاسەری عێراقدا ٦٥ هەزار زیندانی تێدایە و کۆی زیندانەکان دووهێندە لە توانای دیاریکراویان زیندانییان تێدایە. -
لە ئامەد پانکارتی 'ماڵئاوا پەیامبەری ڕۆژمان' هەڵواسرا
لە ئامەد لە لایەن دەم گەنچەوە بۆ ژیانئاوایکردنی سری سورەیا ئۆندەر پانکارتی 'ماڵئاوا پەیامبەری ڕۆژی ئاشتیمان' هەڵواسرا. -
بەڕێوەبەری دەم پارتی مێرسین دەستبەسەرکرا
بەڕێوەبەری دەم پارتی مێرسین ئەحمەد گوجەنمەز دەستبەسەرکرا. -
مەراسیمی ماڵئاوایی لە سری سورەیا ئۆندەر بەڕێوەدەچێت
مەراسیمی ماڵئاوایی لە سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی بەڕێوەدەچێت. -
بۆ گەریلای یەژاستار هەسینە تەکین مەولود بەڕێوەچوو
بۆ گەریلای یەژاستار هەسینە تەکین کە لە هەرێمی گارە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو، لە ناوچەی سەیحانی ئەدەنە مەولود بەڕێوەچوو. -
تولای حاتەم ئۆغولاری بۆ سری سورەیا ئوندەر: قەد لەبیرت ناکەین
تولای حاتەم ئۆغولاری لەمەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی سری سورەیا ئۆندەر سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ ئاشتی وتی: "وتەکانت هەرگیز لە زەوی نامێنێتەوە، ئەمجارە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین، ئێمە قەد لەبیرت ناکەین." -
محەمەد ئەمین چام کە ڕۆژانە ٢٠ جۆر دەرمان دەخوات، چاوەڕئ ئازادی دەکات
پرسی تەندرستی زیندانی نەخۆش محەمەد ئەمین چام بەردەوامە. کچەکەی شەمال چام ئاماژەی بەوەدا باوکی ڕۆژانە ٢٠ دەرمان دەخوات و گوتی: "دەمانەوێت ئازاد بکرێت". -
٨٨ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیم: مۆم داگیرسا و ڕێپێوانی بێدەنگ بەڕێوەچوو
لە یادی ٨٨ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیمدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە کرایەوە و لە دەریاچەی چەتۆ لە ناوەندی شاری دێرسیم بە داگیرساندنی مۆم مەراسیم بەڕێوەچوو. -
بۆ بەڕێکردنی سری سورەیا ئوندەر جەماوەری گەل ڕوو دەکەنە AKM
بە مەبەستی بەشداربوون لە مەڕاسیمی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئوندەر زۆرکەس دەچنە AKM. -
پارێزەر بینبیر: زیندانیان بە شێوەیەکی هەڕەمەکێ ئازاد ناکرێن
هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی زیندانیانی ئۆهەدە زەکی بینبیر ئاماژەی بەوەدا زیندانیانی سیاسی یان ئەوانەی سێ لە سەر چواری سزاکانیان کۆتایی هاتووە، بە شێوەیەکی نایاسایی لە لایەن دەستەی چاودێری و ئیدارییەوە ئازاد ناکرێن. -
ئەحمەد تورک: گیان لە دەستدانی سری سورەیا ئوندەری هێژا، لە دەستدانێکی مەزنە
ئەندامی شاندی ئیمراڵی ئەحمەد تورک پەیامی، "گیان لە دەستدانی سری سورەیا ئۆندەری هێژا، لە دەستدانێکی مەزنە. "بەڵام نەوەکان، بەڵێنی من بێت تاوەکو ئەو ڕۆژەی دەگەین بە یەک ئەم ڕێگەیە بەردەوام دەبێت... بەڵێن بێت." -
پرسەی سەرەخۆشی ئۆندەر بەڕێوەدەچێت
بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت پرسەی سەرەخۆشی بەڕێوەدەچێت. -
ڕێبەر ئاپۆ: نابێت هەرگیز هیواکەی سری سورەیا ئۆندەر بە نیوەناچڵی بهێڵرێتەوە
ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامی سەرەخۆشییدا بۆ سری سورەیا ئۆندەر، گوتی: "نەریتی ئەنادۆڵ تورکمانەکان ڕۆڵەیەکی مەزنیان لەدەستدا"، "ئەو ناسنامە و کەلتووری ئاشتییەکی ڕاستەقینە بوو"، " نابێت هەرگیز ئەم هیوایە بە نیوەناچڵی بهێڵرێتەوە". -
گەل بۆ ئۆندەر ڕوودەکەنە نەخۆشخانە
چەندین کەس بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ڕوویانکردە نەخۆشخانە، پرسەی سەرەخۆشی لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت بەڕێوەدەچێت. -
تەرمی ئۆندەر لە ٥ ی ئایار بەخاک دەسپێردرێت
تەرمی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لە ٥ ی ئایار لە گۆڕستانی زنجیرلیکویو بەخاک دەسپێردرێت. -
لە دێرسیم ٣ کەس زیندانی کران
ئەو سێ کەسەی دوێنێ لە ناوچەی پەرتاغ دەستبەسەرکران، بە تۆمەتی "هاوکاری ڕێکخستن" خرانە زیندان. -
دەم پارتی: تێکۆشانی ئاشتیخوازانەی ئۆندەر سەردەخەین
دەم پارتی دەربارەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئاشتی کە گیانی خۆی بۆ فیداکرد، هەمیشە یادی بەرزڕادەگرین". -
دەم پارتی هەموو پیلانسازییەکانی ئەمڕۆی هەڵوەشاندەوە
بە بۆنەی کۆچی دوایی شەهیدی ئاشتیی و دیموکراسی سری سوورەیا ئۆندەر، هاوسەرۆکان و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەم پارتی هەموو پیلانسازییەکانی ئەمڕۆیان هەڵوەشاندەوە و بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی ئۆندەر بەرەو ئەستەنبوڵ کەوتنە ڕێ.