ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە دژی بینای دەم پارتی لە سوڵتانغازی هێرشی چەکداری ئەنجامدرا
لە دژی بینای رێکخستنی دەم پارتی لە ناوچەی سوڵتانغازی ئیستەنبوڵ چالاکی چەکداری ئەنجامدرا. -
ئێران سزای زیندانی بەسەر ئەندامانی بنەماڵەی پەخشان عەزیزیدا سەپاند
دادگای تاران بە تۆمەتی 'هاوکاری و هاندان' سزای ساڵێک زیندانی بەسەر سێ ئەندامی بنەماڵەی پەخشان عەزیزیدا سەپاند. -
فەیسەڵ ئۆک: هەر کە پرسی کورد دەگاتە بنبەست، میدیای کوردی زیاتر دەکرێتە ئامانج
ئەندامی کۆمەڵەی لێکۆلینەوەی میدیایی و یاسایی (MLSA)پارێزەر فەیسەڵ ئۆک ئاماژەی بەوەدا لە دەرنجامی چەقبەستووی پرسی کورددا، میدیای کوردی زیاتر قەدەغەدەکرێت و وتی: "لەگەڵ سەرکوتکردنی پرسەکانی کورددا، ئەوەی بە پلەی یەکەم دەکرێتە ئامانج میدیای کوردییە." -
ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانیانی لە عێراق درێژکردەوە
حکومەتی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان درێژکردەوە. -
هاوسەرۆکی پێشووی مەد_دەر ڕەفعەت ڕۆنی زیندانی کرا
هاوسەرۆکی پێشووی مەد_دەر ڕەفعەت ڕۆنی کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردن دژی دامەزراوەکانی زمان دەستبەسەرکرا، زیندانی کرا. -
لە دارمشتاد بۆ گەریلای هەپەگە ڕێباز باگۆک مەراسیمی سەرەخۆشی ڕێکخرا
بۆ گەریلای هەپەگە ڕێباز باگۆک کە ٣٠ ئاب لە باگۆک لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی دارمشتاد مەراسیمی سەرەخۆشی ڕێکخرا. -
ئەمریکا زیاتر لە ھەزار پارچە شوێنەواری مێژووی رادەستی ئێران کردەوە
زانکۆی شیکاگۆ لە ئەمریکا زیاتر لە ھەزار پارچە شوێنەواری مێژووی بۆ ئێران گەڕاندنەوە کە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی ئەخمینییەکان دەگەڕێتەوە. -
پلاندانانی عێراق: ئامانجێکی سەرژمێریی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق گوتی: "ئامانجێکی سەرژمێریی دانیشتوانی ووڵات پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاوڵاتیان". -
"تورکیا هەموو ڕێککەوتنەکانی پرسی ئاوی لەگەڵ عێراق پێشێل کردووە"
پەرلەمانتارێکی عێراق لە لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو ڕایدەگەینێت، تورکیا هەموو ڕێککەوتنەکانی پرسی ئاوی لەگەڵ عێراق پێشێل کردووە. -
سودانی: دوای ھەڵبژاردنی ئەمریکا کاتی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دیاری دەکرێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند، لەدوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کاتی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق دیاریدەکرێت. -
لە شەش مانگدا ٩١ حاڵەتی خۆکوشتن لە بەغداد تۆمارکراوە
بەپێى ئامارێکى دادگاکانى بەغداد، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ، نزیکەی ٩١ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراون کە زۆرینەیان ژنن. -
خالیدە تورکئۆغلو: گۆشەگیری ئیمراڵی بە پێشەنگایەتی ژنان دەشکێت
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی ژنان دەشکێنرێت. -
ئاستەنگکردن و قەدەغەکردنی میدیا و پێگەی دیجیتاڵی لە تورکیادا
گوشارەکانی سەر ڕاگەیاندنی کوردی و سۆسیالیست، کە بناغەکەی سانسۆرکردنی ئەنتەرنێتییە، لە ناو ڕاپۆرتەکانی سانسۆرکردنی ساڵی ٢٠٢٣ی ڕاگەیاندی کوردییدا ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)زۆرترین سانسۆری خراوەتەسەر. -
بنەماڵەکان بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکاری نوێیان پێشکەشکرد
پارێزەر و بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە گڕییان لە کارگەیەکەکی مۆبیلیاتی فاشیستان بەردا
جەنگاوەرانی شیار عەفرینی هەبەدەهە، ڕایانگەیاند لە ئەستەنبوڵ گڕییان لە کارگەیەکی مۆبیلیاتی کەسێکی ئاکەپەیی بەرداوە. -
سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنووس عیرفان ئوچار تۆمار کرا
بە بیانووی چالاکییە پیشەییەکانی، سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنووس عیرفان ئوچار تۆمار کرا -
ئەو ٤ کەسەی لە حەوشەی بنکەی پۆلیسی خەلفەتی ئەشکەنجە دران، دەستگیرکرانەوە!
بڕیارێک کە سەبارەت بەو ٤ کەسەی لە حەوشەی بنکەی پۆلیسی خەلفەتی ئەشکەنجە دران، لەلایەن دادگای باڵاوە پشتڕاستکرایەوە و جارێکی یکە دەستگیرکرانەوە. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری بەرزکرایەوە
پارێزەران بە مەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجان کە ٤٣ مانگە هیج هەواڵێکی نازانن، داواکارییەکی نوێیان بەرزکردەوە. -
لە خەربەرتورک تیڤی 'بانگەواز بۆ کوشتنی' بافڵ تاڵەبانی دەکرێت
سەرۆکی پێشووی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی سوپای تورک ئیسماعیل حەقی پەکین بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا کرد و داوای کرد بافڵ تاڵەبانی تیرۆربکرێت. -
مۆلی دلامینی: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
مۆلی دلامینی باسی لەوەکرد کە دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و وتی: "گەلی ئەفریقای باشور و گەلی کورد لەپێناو چارەنوسیان تێکۆشاون. پشتیوانی لە گەلی کورد کە لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، کولتور و زمانی خۆی تێدەکۆشێت". -
لە هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی زمان ٢ کەسی تر دەستبەسەرکران
لە ئامەد لە هێرشی سەر دامەزراوەکانی زمان مامۆستا لە ئەنکا محەمەد سەلیم تەمەل و ئەندامی لیژنەی گۆڤاری ژنۆلۆژی ڕۆژدا یەڵدز دەستبەسەرکران. -
هێرش دژی دامەزراوەکانی زمان و گۆشەگیری شەرمەزارکرا: سەفەربەر بن!
هێرش دژی دامەزراوەکانی زمانی کوردی و گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزار کرا و بانگەوازی سەفەبەری کرا. -
٤٥ مانگە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت
چالاکیی دانیشتن کە لە ژنێڤ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، گەیشتە ٤٥ مانگ. -
قڕکردنی سیاسی: ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتە ٢٩ کەس
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەوڵەتی تورکدا لە ئامەد ژمارەی دەستبەسەرکراوان گەیشت بە ٢٩ کەس. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئاگریان لە هۆتێلێکی گەشتیاری فاشیستان بەردا
جەنگاوەرانی محەممەد خەیری دورموش لە هێزەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایانگەیاند؛ بۆ یادی شەهیدانی بەرخۆدانی زیندان ئاگریان لە هۆتێلێکی گەشتیاری فاشیستان بەرداوە لە شارۆچکەی کۆجاعەلی.