ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئەزگی ئۆراک ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئەنقەرە رفێنرا
ئەزگی ئۆراک لەلایەن کەسانێکەوە، کە خۆیان بە پۆلیس ناساندووە بە پاساوی پشکنینی ناسنامە رفێنرا. -
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کەمپەینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان' رادەگەیەندرێت
بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکادا دەست بە کەمپەینێک دەکرێت. لە ئۆستورالیا تاوەکو هندستان، ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران و نووسەران پشتگیریان لە کەمپەینەکە کرد. -
ئەندامانی نەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ رێگەیان داخست
ئەندامانی نەبەدەهە رایانگەیاند، لە دووڕیانی هاسدالی گەراجی باکوری مەڕمەڕەی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە و رێگەیان داخستووە. -
لە کۆنفرانسی پارتی کرێکارانی بەریتانیادا داوای "ئازادی بۆ ئۆجالان" کرا
سیمۆن دوبینس هاوسەرۆکی کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رایگەیاند، خەباتی قۆناغی نوێیان بۆ ئازادیی ئۆجالان بەهێز دەکەن و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە گەلی کورد. -
رۆڵەکانی ئاگر دوو مارکێتی فاشیستەکانیان لە ئەنتالیا و ئیستەنبول سوتاند
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، لە ئەنتالیا یەکێک لە زنجیرە مارکێتەکانی سەر بە (AVM) و لە ئیستەنبولیش مارکێتی تریان سوتاندووە. -
دوو کەس لە ئەنقەرە هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر تولای هاتیم ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپە
تولای هاتیم ئۆگیولاری جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە رایگەیاند، ٢ کەس چوونەتە بەردەرگای ماڵەکەى و خۆیان بە پۆلیسی مەدەنی ناساندووە و هەوڵیانداوە بە زۆر بڕۆنە ناو ماڵەکەى. -
جاڕنامەى هەدەپە: ئێمە بۆ بەڕێوەبەریی هاوبەش ئامادەین!
لە جاڕنامەى هەدەپەدا هاتووە، "ئێمە ئامادەین لەگەڵ ئاکتۆرە سیاسییەکاندا چاوپێکەوتن و دانوستان ئەنجام بدەین و پێکەوە رێبکەین و پێکەوە تێبکۆشین و پێکەوەش بەڕێوەی ببەین". -
چالاکوانانی ئەم هەفتەیەى "ئێشکگریی ئازادی" ژنانی کوردن
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی"، کە بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە سویسرا ئەنجام دەدرێت. -
گهنجێكی کورد به هۆی ئهشكهنجهوه له زیندانی فەشافوویەی تاران کوژرا
ڕۆژی چوارشهممه هاوڵاتیەکی تهمهن ٢٣ساڵانی خهڵكی ئیلام به ناوی ئهمیر حوسێن حاتهمی دوای نزیكهی ده ڕۆژ ڕاگرتنی له زیندانی تارانی گهوره(فهشافوویه)، له ئهنجامی ئهشكهنجه به دهستی پاسەوانانی زیندان كوژرا. -
٢٤هەمین فێستیڤاڵی چاند و هونەری کوردی لە سکاندیناڤیا بەڕێوەچوو
فێستیڤاڵی چاند و هونەری کوردی لە سکاندیناڤیا ئەم ساڵ بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە ستۆکهۆڵمی پایتەخی سوید پێکهات. -
مامۆستایان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانیان کرد
بەهۆی پێشێلکردنی مافی مامۆستایان، گرانبوونی کەلوپەل، مووچەى کەم و یەکدەستکردنی پەروەردە، مامۆستایان لە هەندێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان نیشاندا. -
لە لیماسۆل یادی شەهیدان کرایەوە
شۆڕش گیلداغ و خەبات لەهەنگ مانگی رابردوو شەهید بوون. بۆ یادی ئەو شەهیدانە و شەهیدانی شۆڕش لە شاری لیماسۆلی قوبرس چالاکییەک بۆ بەرز راگرتنی یادیان بەڕێوەچوو. -
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر کارگەیەکی دروستکردنی کەشتییان لە ئەنتالیا سوتاند
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، ئەوەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر بە کورد ئەنجامیداوە "بەسەریانەوە ناڕوات" و داوای "گەشکردنی ئاگری تۆڵەی" کرد. -
لە هۆڵەندا شایی کوردی بە بەشداری هەزاران کەس دەستی پێکرد
لە شاری لاندغرافی هۆڵەندا ئاهەنگی چاندی کوردی بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی، سیاسەتمەداران، نوسەران، چەندین هونەرمەندی کوردی هەر چوار بەشی کوردستان دەستی پێکرد. -
گونەی: مرۆڤ ناتوانێت ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان پشتگوێ بخات
ئەبرۆ گونای وتەبێژی هەدەپە وتی:"پرسی کورد فرە لایەنە و ناکرێت ڕۆڵی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر پرسی کورد فەرامۆش بکرێت." -
کوردانی فینلەندا لە کۆبونەوەیەکدا دۆخی کوردستانیان هەڵسەنگاند
لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا کوردستانیان بە بەشداری رەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل لە فینلەندا کۆبونەوە. -
ژنێکی گەنجی هەدەپەیی دەستگیرکرا
بەتول ئویسال ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکرا. -
ناوەندی پێنی مێلبۆرن ئەندامی فەخریی بە تورفەنت بەخشی
کۆمەڵەی نووسەرانی پێن (PEN) ی مێلبۆرنی ئوسترالیا، پلەی ئەندامی فەخری بەخشی بە ڕۆژنامەنووسێکی زیندانیی کورد بەناوی نەدیم تورفەنت. -
هێلین ئەڤریم سۆمەر: ئەڵمانیا پشتگیری لە راسترەوەکانی تورک دەکات
سۆمەر رایگەیاند کە بڕیاری قەدەغەکردنی بزوتنەوەی راسترەوەکان لە ئەڵمانیا ساڵێکە جێبەجێ نەکراوە و وتی، " حکومەتی ئەڵمانیا پێویستە دەست لەم هەڵوێستەی هەڵگرێت کە پشتگیری لە راسترەوە تورکەکان دەکەن و بڕیاری پارلەمان ئەڵمانیا نەکاتە قوربانی پەیوەندیەکانیان." -
لە شارەوانی ریگنانۆ فلامینیۆ مەراسیمێک بۆ خەڵاتی عەبدوڵلا ئۆجالان
شارەوانی ریگنانۆ فلامینیۆی ئیتاڵیا کە خەڵاتی هاوڵاتی شەرەفی بە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەخشی، بە مەراسیمێک خەڵاتەکەی رادەستی کۆمیتەی کورد کرد. -
تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هیچ پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ لە ئیمرالیدا نییە!
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوایان کرد پێشێلکردنی مافەکان لە ئیمڕالی ببێتە رۆژەڤی کۆنسەی ئەوروپا. تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە هیچ پێشێلکاریەک نەکراوە. -
ژنانی تیشکی رۆژ چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ، بالیکەسیر، بورسا و تەکرداغ لەدژی پاسەوان و ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان چالاکیان ئەنجامداوە. -
پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد. -
نەژادپەرستەکان لە دوزجە هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان کورد
لە ناوچەی ئاکچاکۆجا سەربە دوزجەی، نەژادپەرەستانی تورک هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کرێکاری کورد و هەڕەشە لە خانەوادەیان کرد. -
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر پێشانگایەک و دوو ئۆتۆمبێڵیان سووتاند
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر پێشانگایەک و دوو ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانی تورکیان سووتاندووە.