ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
زیندانی موراد ئاسڵان: ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی ڕزگاری بۆ کۆمەڵگە کردەوە
موراد ئاسڵان کە ماوەی ١٣ ساڵە لە زینداندایە، سەبارەت بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ "هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە" گوتی: "بابەتەکە بوون و نەبوونی پارتێک نییە بەم ناوەوە. ئەوەی گرنگە ڕێگەی دامەزراوە بوون دەرکەوێت و بگۆڕێت بۆ پڕۆسەیەکی بونیاتنان." -
دەم پارتی کۆبوونەوەکانی لە ڕوسیا کۆتایی پێ هێنا
دەم پارتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسان و ڕێکخراوەکانی ڕوسیا کۆتایی پێ هێنا. -
دەم پارتی پەیوەست بە ڕۆژڤی 'بانگەوازی ٢٧ی شوبات' کۆدەبێتەوە
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (مەیەکەی دەم پارتی) بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕووداوەکانی پەیوەست بە بابەتەکەوە کۆدەبێتەوە. -
ڕاگەیاندراوی شاندی ئیمراڵی: هیواکانمان لە دوێنێ زیاترە
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغاندا، شاندیی ئیمراڵیی دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بە ڵاتەکەمان دەڵێین زۆر دڵخۆشین بە کۆبوونەوەکە و هیواکانمان لە دوێنێ مەزنترە." -
ئۆزگور ئۆزەل: ئەگەر کوردەکان دەڵێن 'پرسی کورد هەیە' ئەوا چارەسەرکردنی ئەرکی هەموومانە
ئۆزگور ئۆزەل دوای ئەوەی سەردانی ئەکرەم ئیمام ئۆغلووی سەرۆک شارەوانی زیندانیکراو، دەربارەی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان گوتی: "کاتێک کورد دەڵێت پرسی کورد هەیە، ئەوا کەواتا پرسەکە بوونی هەیە و چارەسەرکردنی ئەرکی هەموومانە." -
سری سورەیا ئۆندەر: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بوو
سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆککۆماردا لێدوانێکی کورتی دا و گوتی: "کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بوو، ئێستا هیوامان زیاترە." -
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی_ئەردۆغان کۆتایی هات
کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کۆتایی هات. -
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی_ئەردۆغان دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆغان، دەستی پێ کرد. -
شاندی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان کەوتنەڕێ
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پەرلەمانەوە کەوتنەڕێ. -
لە زیندانی ژمارە ٢ی ڕحا، پشکنینی جەستەیی بەسەر بنەماڵەکاندا دەسەپێندرێت
سەرحەد بولوت، که له زیندانی ژمارە ٢ی ڕحایە، له نامەیەکدا ڕایگەیاند که کردەوەی بەدوور لە کەرامەتی مرۆیی دژی ئەو بنەماڵانە دەکرێت که سەردانی کەسوکاریان دەکەن. -
یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کرایەوە
قوربانیانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕوویدا زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا، لە ١١٤ـەمین مانگدا یادیان کرایەوە. -
پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد. -
کوتوک: پۆلیس کوڕەکەمی تا ئاستی مردن ئەشکەنجە داوە و سووکایەتی پێکردووە
کائان کوتوک کە لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ژنێک لە توندوتیژی پۆلیس لە سەراچان دەستبەسەر کرابوو ئەشکەنجە کراوە. جاندان کوتوک دایکی کوتوک وتی: "ئێمە لێدان و سووکایەتی بە ڕوڵەکانمان ناکەین، بەڵام پۆلیس کوڕەکەمی تا ئاستی مردن ئەشکەنجە داوە." -
بەهۆی داڕمانی کانێکەوە ١٣ کرێکار برینداربوون
لە ناوچەی بەیپازاری ئەنقەرە کانێک داڕما، بەهۆیەوە ١٣ کرێکار برینداربوون. -
تەیمور سۆیکان و موراد ئاگرەل دەستبەسەرکران
ڕۆژنامەنووسان، تەیمور سۆیکان و موراد ئاگرەل، ئەم بەیانییە دەستبەسەرکران. -
رەوشی تەندروستی سۆیدان ئاکای زیندانی نەخۆش خراپتر بووە
سۆیدان ئاکای کە ٣٢ ساڵە لە زینداندایە، بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە مەترسی مردنی لەسەرە. ئازادکردنی سۆیدان ئاکای بە بڕیاری کۆمیتەی چاودێری و کارگێڕی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕێگری لێدەکرێت. -
کورکچو: بۆ دیموکراسی، دەبێت کۆمەڵگە دەسپێشخەریی بکات
سەرۆکی فەخری هەدەپە ئەرتوغرول کورکچو ڕایگەیاند بۆ بنیاتنانی زەمینەی دیموکراسی و یاسایی، پێویستە کۆمەڵگە دەسپێشخەریی بکات. -
گونەش گوموش: دەبێت ناڕەزایەتیەکان بە شێواز و رێبازی جیاواز نیشان بدرێت
گونەش گوموش، سەرۆکی گشتی پارتی کرێکارانی سۆسیالیست سەربارەت به پێویستی تێکۆشانی هاوبەش له دوای ئیدانه کردنی ڕووداوەکەی ساراچانێ، وتی: "دەبێت ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان به شێواز و ڕێبازی نوێ بەردەوام بێت." -
بەرگی یەکەمی مانیفێستۆی شارستانییەتی دیموکراتیک بە سویدی بڵاوکرایەوە
بەرگی یەکەمی 'مانیفێستۆی شارستانییەتی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی 'ڕیشەکانی شارستانیەت' بە زمانی سویدی چاپ و بڵاوکرایەوە. -
ئیلهام باکیر: ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری ڕێنێسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
نووسەر ئیلهام باکیر لە چالاکی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند، کورد نوێنەرایەتی ڕێنێسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. ئیلهام باکیر دووپاتی کردەوە، پێشەنگ و هێزی ئەم ڕێنێسانسە ڕێبەر ئاپۆیە. -
حیڤزوڵا موتلو دوای ٣١ساڵ زیندان ئازاد کرا
حیڤزوڵا موتلو دوای ٣١ ساڵ لە زیندانی پاتنۆس ئازاد کرا. -
شاندی ئیمرالی سبەینێ لەگەڵ ئەردۆغان دیدار ئەنجام دەدات
سری سورەیا ئۆندەر و پەرڤین بوڵدان وەک شاندی ئیمرالی سبەینێ کاتژمێر ١٣:٠٠ لەگەڵ ئەردۆغان دیدار ئەنجام دەدەن. -
عەبدولعەزیز ئۆک پاش ٣٢ ساڵ ئازادکرا
عەبدولعەزیز ئۆک کە ساڵی ١٩٩٣ لە ئامەد بە تۆمەتی "تێکدانی ئارامی و یەکێتیی دەوڵەت" سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، پاش ٣٢ ساڵ ئازادکرا. -
سزای زیندانی بەسەر دایک و باوکی ئەڵڤان بەرکین سەپێنرا
بە تۆمەتی 'سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار' سزای زیندانی لەسەر دایک و باوکی بەرکین ئەڵڤان سەپێنرا. بەرکین ئەڵڤان ساڵی ٢٠١٣ لە ئیستەنبوڵ لە بەرخۆدانی گەزیدا شەهید کرا. -
شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان سبەی کۆدەبنەوە
بڕیارە سبەی شاندی ئیمراڵی و تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کۆببنەوە.