ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
مناڵە دەمبەخەندەکەی بەرخۆدانی وان: دەمزانی لەسەر هەقم
محەمەد ئۆرهان کە بە وێنەی دەمبەخەندەکەی بووە سیمبولی بەرخۆدانی وان، پاش ئازادکردنی لەپێش زیندان گوتی: "من دەمزانی لەسەر هەقم، ئەمە بەرخۆدانێکی ڕەوا بوو، ئێمەش سەرکەوتین". -
زیندانیانی پەکەکە و پاژک دەربارەی سیخوڕێک بە ناوی موستەفا عەسکەری ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە
لە ڕاگەیاندراوەکەی زیندانیانی پەکەکە و پاژک ڕاگەیاندراوە، مستەفا عەسکەری لە چەندین بواردا جێی گرتووە، دواجار لە زیندانی یۆزگات بووە، لەگەڵ یەکینەکانی هەواڵگری جەندرمەی تورک کاردەکات. -
بەهۆی "ڕەخنەگرتنەوە" سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن سەپێنرا
هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گوڤەم کە لە زیندانە، ڕەخنەی لە دانانی قەیوم گرت، بەو هۆیەوە ٥ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا. -
تولای حاتەم ئۆغۆلاری: دژی شەڕ، هاوپەیمانی گەلان بەهێز دەکەین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری گوتی: "پێکەوە هاوپەیمانی گەلان بەهێز دەکەین و دەنگی ئاشتی دژی شەڕ بەرزدەکەینەوە". -
لە ئەستەنبوڵ ٦ کەس دەستبەسەرکرا
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ئەندامانی دەم پارتی و بەلایەن کەمەوە ٦ کەسیان دەستبسەرکردووە. -
دایکی زیندانیەکی سیاسی: خواستمانە زانیاری لە بارەی ڕەوشی عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرگرین
نەجلە ئالکان دایکی زیندانێکی سیاسی ئاماژەی بەوەدا: "ڕەوشی بەڕێز ئۆجالان بووە بە مەراقمان. خواستی زیندنیان، خواستی ئێمەیە." -
'بڕیاری کشانەوە لە دۆسیەی کۆبانێ سەدەی دووەمی کۆمار دیاری دەکات'
هاو وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، ڕایگەیاند، بڕیاری هاتنەدەرەوە لە دۆسیەی کۆبانێ 'مۆرکی خۆی لە سەدەی دووەمی کۆمار' دەدات. -
ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادی
پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەل-ئیمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی "ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادی" باسی لەوەکردووە کە یەکیان بۆ ئازادی گەلەکەی لە ژێردەستەیی ستەمکاران تێکۆشا و ئەوەی دیکەشیان ژیانێکی ئازادی بونیادنا. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری نوێ پێشکەش کرا
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان داواکاری نوێیان پێشکەشکرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە، لە شاری بورسا کۆگایەکی سەر بە فاشیستانیان سووتاند
جەنگاوەرانی گەنجی هەبەدەهە، ڕایگەیاند کە لە ناوچەی نیلوفەری بورسا ئاگریان لە کۆگایەکی پەیمانگای تایبەتی سەر بە "فاشیستەکان" بەرداوە. -
تۆڕی پشتیوانی نێونەتەوەیی نامەی ئاراستەی سی پی تی کرد
تۆڕی پشتیوانی نێونەتەوەیی نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی سی پی تی ئالان میچێل کرد و تیایدا داوای کرد دەستبەجێ شاندێک رەوانەی ئیمراڵی بکرێت. -
بەرخۆدانی ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەت بەردەوامە
ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد ئێشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدات، گوتی: "کوڕەکەمیان لە نەخۆشخانە کوشت، کوڕەکەی دیکەمیان خستە زیندانەوە، لە ترسا دەرگاکان دادەخەن". -
لە ستراسبۆرگ بانگەوازکرا: با سی پی تی دەمودەست بچێتە ئیمراڵی
بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، کوردان و دۆستەکانیان لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە. -
چالاکی دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند لە مێرسین و موگلای پیکابێتک، کارگەیەک و مینی پاسێکیان سوتاندووە. -
پەیامی زیندانیان: تێکۆشانی گەورەمان گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەگرێت
زیندانیانی زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی دوملوی ئەرزڕوم، ڕایانگەیاند: "تێکۆشانمان کە لە ناوەوە و دەرەوەدا گەورە دەبێت، گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ دەشکێنێت." -
شەهیدانی دێرسیم و زاپ لە بێرن یادکرانەوە
شەهید ئەدەسا جەژنا، ئەکین ڕۆدی و جانشێر شێراو لە دێرسیم و زاپ شەهیدبوون، لە بێرن یادکرانەوە. -
خەدیجە یەڵدزی ٧٥ ساڵە لە زیندان لەهۆش خۆی دەچێت
خەدیجە یەڵدزی ٧٥ ساڵە تادێت ڕەوشی تەندروستی خراپتر دەبێت، کوڕەکەی ئالپەر یەڵدز ڕایگەیاند دایکی لە زیندان بەردەوام لەهۆش خۆی دەچێت. -
شەهید جەژنا و تۆڵهەڵدان لە بەرلین یادکرانەوە
فەرماندەی یەژاستار ئەدێسا جەژنا کە ١٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم و گەریلای هەپەگە دژوار تۆڵهەڵدا کە ٢ ی ئاداری ٢٠٢٢ لە گارە شەهیدبوون، بە مەراسیمێک لە بەرلین یادکرانەوە. -
خورشید چەتین پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا
خورشید چەتین کە لە تەمەنی ٢٢ ساڵی خرایە زیندان، پاش ٣٠ ساڵ، لە تەمەنی ٥٢ ساڵی ئازادکرا. -
چالاکی خزمی زیندانیان بە شێوازی جیاواز بەردەوامە
خزمی زیندانیان دووپاتیان کردەوە، درێژە بە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری دەدەن بە داخوازی "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد"، هەروەها چالاکییەکە دەبنە قۆناغێکی نوێوە. -
چالاکی جەنگاوەرانی هەبەدەهە
جەنگاوەرانی ئەسەر وارشینی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە کادکۆی ئەستەنبوڵ دوو ئۆتۆمبێلی سەر بە فاشیستانیان سوتاندووە. -
جەژنی نەورۆز لە نەرویژ پیرۆزکرا
نەورۆزی ٢٠٢٤ لە شاری ترۆندهایمی نەرویژ بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" پیرۆزکرا. -
وەرزشوانی کورد جومالی ئاسڵان مەدالیای زێڕینی بردەوە
وەرزشوانی کورد جومالی ئاسڵان لە پێشبڕکێی ٢٠ کم لە فەرەنسا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕینی بردەوە. ئاسڵان گوتی: "ئامانجی من ئەوەیە لە ئۆڵۆمپیاد نوێنەرایەتی گەلی کورد بکەم". -
لە مانهایم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا
لە مانهایم سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی شەرمەزار کرا، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
لە کۆپنهاگن گردبوونەوەی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئەنجامدرا
لە کۆپنهاگن بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی شەرمەزارکرا و گوترا: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی مرۆڤایەتی ئازادە".