ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
هەرێمی باگۆک بۆردوومان دەکرێت
پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک گۆڕەۆانی دەشتاییەکانی چیای باگۆکی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاند، دەستیکرد بە بۆردوومانی هەرێمەکە، لە هەرێمەکە دەنگی چەک دێت. -
لە شاری سلێمانی سەبارەت بە ڕۆژنامەگەری کوردیی سیمپۆزیۆمێک بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی، لە پەیمانگای بڕایت، بەبۆنەی یادی ١٢٦ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و میدیاکاران، سیمپۆزیۆمێک بەڕێوەچوو. -
لە دێرسیم ٥ کەس دەستگیرکران
ڕاگەیاندرا هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە دێرسیم هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵان و ٥ کەسیان دەستگیرکردووە -
تەمەل: چاپەمەنی کوردی هیچ کاتێک لە حەقیقەت دوورنەکەوتووەتەوە
جێگری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تەیب تەمەل ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوەکرد وێڕای گوشار، هێرش و کۆمەڵکوژییەکان، چاپەمەنی کوردی لە ڕێگەی حەقیقەت دوورنەکەوتووەتەوە. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شاری سوور
گوڵان فایتمە ئۆنکۆڵ، هاوسەرۆکی شارەوانی سوور ڕایگەیاند، ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی بۆ سوور دادەمەزرێنن و دۆخی مێژوویی و کولتووری شارەکە دەپارێزن. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە فرانکفۆرت شەرمەزارکرا
لە فرانکفۆرت هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزارکرا و بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە تەڤگەری ئازادی کوردستان. -
لە لایپزیگ بۆ قەدەغەکردنی بزووتنەوەی چەتەکانی بۆزکورت ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە لایپزیگ بۆ قەدەغەکردنی بزووتنەوەی نەژادپەرستانی تورک (بۆزکورت) ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا. -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشار 82 ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد 82 ڕۆژە بەردەوامە. -
هێرشە داگیرکارییەکان لە مارسیلیا شەرمەزارکران
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە مارسیلیا شەرمەزارکرا. -
لە درێسدن سێ گەریلا یادکرانەوە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆتان کیچی و ئاگر ئادار و ئاگر پیزۆت کە لە بەراوری جیاواز شەهیدبوون، لە شاری درێسدن یادکرانەوە. -
ئەڤەگ-کۆن: دژی داگیرکاری بە ڕۆحی سەرهەڵدانەوە بڕژێنە گۆڕەپانەکان
ئەڤەگ-کۆن دەربارەی هێرشی داگیرکاری لە مەتینا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "لەبەرامبەر هەوڵی قڕکردنی کوشتنی ڕۆڵە بەشەرەفەکانی گەلەکەمان، پێویستە بەرخۆدان بکەین". -
کەمئەندامی دەروونی ئۆگور گەزەر خرایە زیندان
ئۆگور گەزەر کە بە ڕێژەی ٥٠٪ کەمئەندامی دەروونییە و لەلایەن میدیای ئاکەپەوە کرابووە ئامانج، خرایە زیندان. -
کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی کەنەکە بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات
لە شاری دانهاگی هۆڵەندا کۆبوونەوەی ناوبەری جڤاتی گشتی ٢٢ هەمینی کەنەکە بە درووشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگەی سەرکەوتن، یەکێتییە" بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات. -
کەنەکە: ڕێگە بە داگیرکاری کوردستان نادەین
جڤاتی گشتی کەنەکە ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزارکرد و وتی: "ڕێگەنادەین خاکی کوردستان بکەوێتە ژێر هەژموونی داگیرکەرانەوە." -
بانگەوازی کەجەدەکە-ئەوروپا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان: بڕژێنە شەقام و گۆڕەپانەکان
کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەتینا داوای لە گەلی کورد و دۆستانی کرد بڕژێنە شەقام و گۆڕەپانەکان. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمیر کارگەیەکی ئاسنیان سوتاند
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ناوچەی چاغلی ئیزمی لە دژی کارگەیەکی تواندنەوەی کانزا و ئاسن چالاکی سابۆتاژیان کردووە و کارگەیان سوتاندووە. -
ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردیدا سەپاند
دەوڵەتی ئێران مامۆستای زمانی کورد سۆما پوورمحەمەدی لەکاردوورخستەوە و سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. -
'رێگەی دەرچوون لە قەیران بە چارەسەرکردنی پرسی کورددا تێپەڕدەبێت'
سەرۆکی پێشووی سەندیکای ژمێریاران و راوێژکارانی ئابووری سەربەخۆ ئیبراهیم شاهین رایگەیاند، کە قەیرانی ئابووری لە کوردستان و تورکیا تادێت قووڵتر دەبێت و وتی، رێگەی دەرچوون لە قەیرانی ئابووری چارەسەرکردنی پرسی کوردە بە رێگەی دیموکراتیک. -
لە بازل کۆنفرانسی گەنجان و ڕێبەرێتی ئەنجامدرا
لە کۆنفرانسەکەی بازل وتوێژ کرا دەربارەی وەڵامی پرسیاری "گەنجانی کورد لە ئەوروپا چۆن دەژین؟". -
هاوسەرۆکانی شارەوانی وێرانشار داوایان کرد پشکنەران لێکۆڵینەوە بکەن
هاوسەرۆکانی شارەوانی وێرانشار ڕایانگەیاند تا ئێستە سەلماندوویانە قەرزی شارەوانییەکە گەیشتۆتە ٤٢١ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار لیرە، داوایان لە وەزارەتی ژینگە و گەشەپێدانی شار و دیوانی ژمێریاری کرد لێکۆڵینەوە لە قەرزەکان بکرێت. -
لە کۆبوونەوەکەی کەنەکە پەیامی یەکێتی نەتەوەیی بەرامبەر دوژمنانی کورد دووپاتکرایەوە
نوێنەری پارت و پێکهاتە کوردستانییەکان لە ٢٢ هەمین کۆبوونەوەی سەرەتایی جڤاتی گشتی کەنەکە قسەیان کرد، بەرامبەری هێرشەکان پەیامی یەکێتی نەتەوەییان دووپاتکردەوە. -
بەرخۆدانی ئەمینە شەنیاشار بەردەوامە و ڕێکخراوە پیشەییەکان سەردانیان کرد
چەندین ڕێکخراوی پیشەیی سەردانی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشاریان کرد. -
ئادەم ئۆزۆن بانگەوازی کرد بۆ کۆنفرانسی یەکێتیی نەتەوەیی
ئەندامی کەنەکە ئادەم ئۆزۆن ڕایگەیاند کورد لەنێو شەڕی جیهانیی سێیەمدایە و گوتی: "پێویستە بڕیاری جدی و گرنگ بدەین، یان لەناودەچین یان شتێک بەدەست دەخەین" و بانگەوازی کرد، پێویستە لەنێو ساڵێکدا کۆنفرانسی یەکێتی نەتەوەیی ئەنجام بدرێت. -
لێپرسینەوە دەربارەی ١٥ زیندانیکراو دەستی پێ کرد
لێپرسینەوە لە ١٥ زیندانیکراوی زیندانی ڕحا دەستی پێ کرد، کە لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دەکەن. -
باقرخان: ڕێڕەوی داهاتوومان دیاری کردووە
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، ڕایگەیاند لە قۆناغی نوێدا ڕێکخستن و گەشەپێدانی خۆیان بەبنەما دەگرن و وتی: "دەم پارتی لە تورکیا ئەنجامی هەڵبژاردن و ڕێڕەوی داهاتووی دیاری کردووە.