ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
میدیاکارانی کوردستانی بانگەوازێکیان راگەیاند
میدکارانی کوردستانی بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی پۆلیسی بەلجیکا بۆ سەر دامەزراوەکانی راگەیاندی ئازاد ستێرک تیڤی و مەدیاخەبەر تیڤی لە شەوی ٢٣ی نیسان، بۆ بەشداری لە چالاکیەک لە بەردەم کۆشکی داد لە بروکسێل بانگەوازیان راگەیاند. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە: سەرچاوە ئابووریەکانی شەڕ دەکەینە ئامانج
جەنگاوەرانی شەهید سیبەل سوروجوی هەبەدەژە لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا لە دژی کارگەیەک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا و هۆشدارییەکی بەم جۆرەیان راگەیاند، " هەموو ئەو سەرچاوانە دەکەینە ئامانج، کە ئابوری شەڕ پارەدار دەکەن". -
هێرشەکانی سەر راگەیاندنی ئازاد لە بەلجیکا شەرمەزار دەکرێن
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە لە دژی هێرشەکانی سەر کەناڵە تەلەڤزیۆنیەکانی گەلی کورد لە ٢٧ی نیساندا لە فەرەنسا و بەلجیکا چالاکی ئەنجام دەدەن. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری نوێ پێشکەشکرا
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ موەکیلەکەیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدار سازبکەن، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
چاودێرانی نێونەتەوەیی: دەنگدەرانی هاوردە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دانا
ئەو چاودێرانەی لە کوردستان چاودێری هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداریان دەکرد، رایانگەیاند، کە دەنگدەرانی هاوردە کاریگەریان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبکاردن داناوە و داوایان کرد هەڵبژاردن سەرلەنوێ ئەنجام بدرێتەوە. -
زەینەب موراد: لەدژی هێرشەکان پێویستە بە بڕیاربین
هاوسەرۆکی کەنەکە زینەب موراد وتی، "ڕوونە کە دوژمنمان بڕیاری هێرشی داوە. بۆیە پێویستە وەک گەلی کورد بە بڕیاربین بەرامبەر بەم هێرشانە." -
لە مێردین و ئامەد و دێرسیم هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا
لە مێردین و ئامەد و دێرسیم دەستبەسەرکردن و هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا. -
ناڕەزایەتییەکان دژی هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد بەردەوامە
لە شارەکانی ئەوروپا دژی هێرشەکانی سەر چاپەمەنی ئازاد چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا، بانگەواز لە بەلژیکا کرا بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان مامەڵە بکات. -
ئۆهەدە و ئیهەدە سەردانی خەباتکارانی چاپەمەنیان کرد
ئیهەدە و ئۆهەدە سەردانی نووسینگەی ئەنقەرەی ژن نیوز و ئاژانسی میزۆپۆتامیا و یەنی یاشانیان کرد. -
ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هونەرمەند توماج ساڵەحی سەپاند
دادگای کۆماری ئیسلامیی شاری ئەسفەهان سزای لەسێدارەدانی بەسەر ڕاپەڕی لوڕستانی، توماج ساڵەحی سەپاند. -
لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان هێرش لە دژی کوردان شەرمەزارکرا
لە چالاکی بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی داگیرکاری و هێرشی سەر دامەزراوە کوردییەکان شەرمەزارکرا. -
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سودانی: بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە بەرژەوەندی عێراق نییە
لایەنەکانی نێو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، دژی داواکارییەکەی دەوڵەتی تورک پەیامێک دەدەنە سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، دووپاتی دەکەنەوە، بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە بەرژەوەندیی عێراق نییە. -
کاتی پیری: نابێت فشاری سیاسی بکرێتە سەر چاپەمەنی ئازاد
لە مەجلیسی نوێنەرانی هۆڵەندا، کاتی پیری ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشی پۆلیس بۆ سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر لە بەلژیکا و گوتی: " نابێت فشاری سیاسی بکرێتە سەر چاپەمەنی ئازاد". -
پارێزەران لەگەڵ ڕۆژنامەوانە دەستبەسەرکراوەکان کۆبوونەوە
پارێزەران لە ڕۆژنامەوانە دەستبەسەرکراوەکان کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، ڕۆژنامەوانەکان بەشێوەیەکی نایاسایی زیندانیکراون. -
لە یەریڤان مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ قڕکردنی ئەرمەنییەکان بەڕێوەچوو
لە ١٠٩ هەمین ساڵیادی قڕکردنی ئەرمەنیەکان، لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان، مەراسیمێکی یادکردنەوەی شکۆدار بەڕێوەچوو. -
هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا
فشار و دەستبەسەرکردن دژی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا، لە چالاکییەکاندا تیشکخرایە سەر سیاسەتی شەڕ و دووپاتکرایەوە دەسەڵات هێرش دەکاتە سەر ڕاستییەکان. -
لە ئێلح پۆلیس هێرشیکردە سەر بینای دەم پارتی
پۆلیسی تورک هێرشیکردە سەر بینایی ڕێکخستی دەم پارتی لە ئێلح. -
کۆمەڵکوژی گەراج- ئەنقەرە: وەک تاوان دژی مرۆڤایەتی لەبەر چاو ناگیردرێت
داواکاری گشتی سەبارەت بە راستی دۆسیەی کۆمەڵکوژی گەراج- ئەنقەرە لە ڕایگەیاندنی خۆیدا، داوای کردووە کە تۆمەتبار ئێرمان ئەکینجی بە تاوانی "پێشێلکردنی سیستەمی دەستووری" سزا بدرێت و داوای کردووە ١٠ تۆمەتباری دیکە بێتاوان ئازاد بکرێن. -
ماوەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان درێژکرایەوە
جارێکی دیکە ماوەی دەستگیرکردنی ٩ ڕۆژنامەنووس درێژکرایەوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ 'پاسەوانێکی فاشیست'یان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ناوچەی بەیۆغڵوی ئیستەنبوڵ "پاسەوانێکی فاشیزمیان بە سزاگەیاندووە". -
بافڵ تاڵەبانی: پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا پەیامێکە بۆ نەیارانی کورد
لە مەراسیمی 'خەڵاتی زێڕینی بلە' کە دوێنی لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بەڕیوەچوو، سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەدا؛ "خەڵاتکردنی شەهید هەڤاڵ عەبدۆ پەیامی پشتیوانییە بۆ ڕۆژئاوا و پەیامێکیشە بۆ نەیاران و خیانەتکاران." -
سەروەت و سامانی شرنەخ تاڵان دەکەن
ڕۆژهات دیڵسیز، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی شرنەخ ڕایگەیاند: " بۆ دوو خول دەبێت شرنەخ بە دەنگە گواستراوەکانی ئاکەپە دەستی بەسەردا گیرا و سەرەنجی خستەسەر کاریگەری داهاتێکی زۆر کە لە نەوت و کانزاکان لەوێ بەدەست دەهێندرێت." -
هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد لە ئەوروپا شەرمەزارکرا
دژی تیرۆری دەوڵەت بۆ سەر خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد و چاپەمەنی کورد، لە چەند شارێکی ئەوروپا گەل ڕژایە شەقامەکان و پەیامیان دا "دەستتان لە مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی دووربخەنەوە" و "ناتوانن دەنگمان ببڕن". -
پیک هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەری شەرمەزار کرد
سەرۆکی گشتی پیک، حیکمەت سەربڵند ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر و گوتی: "هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی، نایاساییە و قبووڵ ناکرێت". -
کۆماو: خاوەنداری لە دامەزراوەکانمان دەکەین
کۆماو هێرشی سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند خاوەنداری لە دامەزراوەکانیان دەکەن.