ژنان
دوایین ھەواڵ
-
یەژا ستار: هەڵوێستی بێریتان بووە ناسنامەی بەرخۆدانی شکۆمەندانە
یەژا ستار یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، بێریتان هێڤی یاد کردەوە و دەسنیشانیکرد هەڵوێستی بێریتان لە دژی هێڵی خیانەت بووە ناسنامەی بەرخۆدانی شکۆدارانەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان. -
"ژنان زیندانەکانیان کردووەتە سەنگەری بەرخودان"
دەنیز دەریا و روکەن نەغەدە ئەندامانی بەڕێوەبەریی کەژار، باس لەوەدەکەن بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و تێکۆشانی لەپێناو ئازادی ژناندا هەموو جیهانی تەنیوەتەوە و لە ئێرانیش بە پێشەنگایەتی وەریشە مورادی زیندانەکان بوونە سەنگەری بەرخودان. -
لە ناو شەش مانگدا لە عێراقدا ٣٢٧ ژن دووچاری دەسترێژی سێکسی بوونەتەوە
بەپێی ئامارێکی فەرمی، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ دا ٣٢٧ ژنی عێراقیی ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بوونەتەوە. -
سوزان ئیشبیلەن: تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین چیتر شوێنێکی پارێزراو نین بۆ ژنان
سوزان ئیشبیلەن، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا ڕایگەیاند؛ سیاسەتی سزانەدانی بکوژان بووەتە هۆی پەرەسەندنی کوشتنی ژنان و وتی: "تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین چیتر شوێنێکی ئەمن نین بۆ ژنان." -
'هێڵی بێریتان سەرهەڵدانە لە دژی خیانەتکاران'
گەریلاکانی یەژا ستار سۆزدار ئامارا و زیلان کۆبانێ یادی یەكێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی پەکەکە شەهید بێریتانیان کردەوە و دەسنیشانیانکرد کە هێڵی بێریتان سەرهەڵدانە لە دژی خیانەتکاران. -
ژنان کوشتنی ژنانیان شەرمەزارکرد: بانگەوازدەکەین بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان
ژنان کۆمەڵکوژیی ژنانیان شەرمەزارکرد و پەیامیان دا " بانگەوازدەکەین بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان". -
سزای نوێ بەسەر پێنج ژنە زیندانی سیاسی لە زیندنای ئێڤیندا سەپێندرا
بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی کورد، دادگایەکی تاران بە تۆمەتی تێکدانی دیسپلینی زیندان و رووبەڕووبوونەوەی پاسەوانانی زیندانی ئێڤین، سزای بەسەر پێنج ژنە زیندانی سیاسیدا سەپاند. -
ئەزدا ئاندۆک: تاکۆتایی لە سەر رێبازی بێریتان هەنگاو دەنێین
گەریلای یەژاستار ئەزدا ئاندۆک رایگەیاند، "بێریتان هەرگیز نەچووە ژێرباری خیانەت و خۆبەدەستەوەدان. ئێمەش تا کۆتایی رێبازی بێریتان بەرنادەین". -
نالین گوڵان: ئەرکی گرنگمان دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتییە
ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک نالین گوڵان ئاماژەی بەوەدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لەخەباتدا بین و وتی: "ئەرکی هەرە گرنگمان پێكهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتییە." -
بەسەدان کەس داوای ئازادکردنی ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامدی دەکەن
لە دژی سزای زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامدی بەسەدان کەس نامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و داوایان کرد سزای ئەو دوو رۆژنامەنووسە هەڵبوەشێندرێتەوە. -
تەژەئا: بە هۆی ڕانت و گەندەڵییەوە مافی سەرەتایی ژیانیش کراوەتە قوربانی
بزووتنەوەی ژنانی ئازاد تیشکی خستە سەر شکستی سیستەمی تەندروستی و مافیای یەنیدۆغان و ڕایگەیاند کە سەرەتایترین مافی ژیان بە هۆی گەندەڵی و ڕانتەوە کراوەتە قوربانی. -
وەریشە مورادی ١٢ رۆژە لە مانگرتندایە و تادێت دۆخی خراپ دەبێت
وەریشە مورادی کە زیاد لە ١٤ مانگە لە زیندانی ئێڤینی تارانە، ماوەی ١٢ رۆژە مانی لەخواردن گرتووە. -
عەزیزی ومورادی بەهۆی چالاکییەکانی ناو زیندان سزای نوێیان بۆ بڕایەوە
بە تۆمەتی "تێکدانی دیسپلینی ناو زیندان"، هەریەک لە پەخشان عەزیزی بەرگریکاری مافەکانی ژنان و وەریشە مورادی ئەندامی کەژار سزای شەش مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. -
تەژەکە-ئە کەمپینی نامە ناردنی دەستپێکرد
تەژەکە-ئە رایگەیاند، کە دەبێت دەستبەجێ بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە ئیمراڵی جێبەجێ بکرێت و ئەوەشی خستەڕوو، لە ٢١ی تشرینی یەکەمەوە دەست بە کەمپینی نامە ناردن دەکەن. -
دیرۆک جودی؛ نوێنەری فەلسەفەی خوشک و برایەتی گەلان
تەڤگەری ئازادی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە نەتەوە جیاوازەکانی لەخۆ گرتووە. لە رێگەی فەلسەفەی خوشک و برایەتی گەلانی ڕێبەر ئاپۆ، گەنجانێکی زۆر لە نەتەوەکانی دیکە ڕوویانکردە ناو ڕیزەکانی تێکۆشانەوە. -
"دەسەڵات بکوژی ژنان دەپارێزێت"
ژنان لە ئەسکەندرونە ڕێپێوانی مەشخەڵیان ئەنجامدا، دووپاتیان کردەوە دەسەڵات بکوژی ژنان دەپارێزێت و بانگەوازیان کرد بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی. -
لە ئامەد ژنان بۆ ڕۆژین کابایش ڕێپێوانیان کرد
لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد بۆ خوێندکاری زانکۆ ڕۆژین کابایش کە تەرمەکەی پاش ١٨ ڕۆژ بێسەروشوێنبوون لە وان دۆزرایەوە، ڕێپێوان ئەنجامدرا. -
لە سنە دایکانی ئاشتی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دایکانی ئاشتی بە ئامانجی پشتیوانی لە ئەندامی کەژار وەریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤینە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد و ماوەی سێ رۆژ چالاکیەکەیان بەردەوام دەبێت. -
دایکی نیکا شاکەرەمی دەستگیرکرا
نەسرین شاکەرەمی دایکی نیکا شاکەرەمی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستگیرکرا. -
ژنان لەلایەن دەوڵەت و سیستەمی باوکسالارییەوە دەکوژرێن
لە وان بە پێشەنگایەتی ژنان ڕێپێوانێک بۆ ڕۆژین کابایش ئەنجامدرا، گوترا: "لە تورکیا و کوردستان ڕۆژانە ژنێک بەهۆی کەمتەرخەمی و هاوکاری دەوڵەت و پیاو و دادگا و هێزە ئەمنییەکانەوە دەکوژرێت". -
لە ئامەد ژنان بۆ ڕۆژین کابایش بە بێدەنگی ڕێپێوانیان کرد
لە ئامەد ژنان بە ڕێپێوانی بێدەنگ سەردانی پرسەی ڕۆژین کابایشیان کرد کە تەرمەکەی پاش ١٨ ڕۆژ بێسەروشوێنی دۆزرایەوە، دووپاتیان کردەوە تا دۆزینەوەی تاوانباران تێکۆشان بەردەوام دەبێت. -
مانگرتن لە خواردنی وەریشە مورادی لە شەشەم رۆژدا بەردەوامە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، وەریشە مورادی کە ماوەی شەش رۆژە بەردەوامە لە مانگرتن، رەتیکردووەتەوە چارەسەری پزیشکی وەربگرێت. -
پەخشان عەزیزی ماوەی ١٠٠ رۆژە نەیتوانیوە چاوی بە بنەماڵە و پارێزەرانی بکەوێت
کەمپینی 'ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی' رایگەیاند، کە ئەو رۆژنامەنووسە زیندانییە ماوەی ١٠٠ رۆژە نەیتوانیوە بنەماڵە و پارێزەرانی ببینێت و جارێکی تر داوایکرد، سزای لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە هەڵوەشێندرێتەوە. -
کەژار: مانگرتنی وریشە مورادی هەڵوێستێکە لە دژی سیاسەتی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی
کەژار سەبارەت بە مانگرتنی چالاکوانی مافەکانی ژنان وەریشە مورادی، ئاماژەی بەوەکرد، "مانگرتنی وەریشە مورادی هەڵوێستێکە لە دژی سیاسەتە نامرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامی" و داواشی لە داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان کرد پشتیوانی لەو چالاکییە بکەن. -
لە باشووری فەرەنسا کۆبوونەوەکانی ژنۆلۆژی ئەنجامدرا
لە ناوچەی لا ڤیگان و شاری مۆنپیلیە لە ئەکادیمییەکان تا جووتیاران و چەندین لایەنی جیاواز، بەشداری چالاکییەکانی ژنۆلۆژی بوون.