ژنان
دوایین ھەواڵ
-
کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا دەستیپێکرد
لەژێر دروشمی"خۆت هەڵنەخەڵەتێنە! تێکۆشانی ئازادی لە ڕێگای تۆوە تێدەپەڕێت" کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا دەستیپێکرد. -
ژنێک لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەی لەژێر بۆردوومان برینداربوو
ژنێک لە گوندی باشەمرێ لە ناوچەی شێراوە لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برینداربوو، ئاشکرابوو کە ئەو ژنە ویستوویەتی منداڵە خاوەنپێداویستیەکەی لە بۆردوومان ڕزگار بکات کەچی خۆی برینداربوو. -
تەڤگەری ژنانی گەنجان ٣ ژنە تێکۆشەریان بەبیرهێنایەوە
تەڤگەری ژنانی گەنجی ئازاد لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێ ژنە تێکۆشەری کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، دا ئەو سێ ژنە تێکۆشەرەیان بەبیرهێنایەوەو بانگەوازی بەشداربوونیان لە خۆپێشاندانی ١١ی ئەم مانگە لە پاریس کرد. -
سلێمانی یادی ساکینە جانسز، ئەحلام مەنسوور و ڕۆزا لوکسەمبورگ دەکات
لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی یادی هەرسێ ژنە ڕووناکبیر و تێکۆشەر ساکینە جانسز، ئەحلام مەنسوور و ڕۆزا لوکسەمبورگ دەکرێتەوە. -
تۆسون: ئێمە سەربازی ساکینەکانین
رەمزیە تۆسون ئەندام پەرلەمانی هەدەپە تیشکی خستە سەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کە ٧ ساڵ بەسەریدا تێپەڕی و تا ئێستا یەکللایی نەبووەتەوە، بۆیە کۆمەڵکوژی دیکەش ئەنجامدران و وتی:"ئێمە سەربازی ساکینە و سێوێکانین." -
دەمیر، نایر و ئویار لە ڕحا یادیان کرایەوە
لە ڕحا، سێوێ دەمیر، پاکیزە نایرن و فاتمە ئویار یادیان کرایەوە، کە پێشتر لە لایەن دەوڵەتەوە کۆمەڵکوژ کرابوون. -
تەرمی دایکی ئەرەن کەسکین بە خاک سپێردرا
تەرمی فاتما سەڤگی کەسکین دایکی پارێزەر ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی گشتی کۆمەلەی مافی مرۆڤ لە تورکیا، بە خاک سپێردرا. -
لە ساڵی ٢٠١٩ لە تورکیا ٤٧٤ ژن کوژراون!
پلاتفۆری 'ئێمە کوشتنی ژنان دەوەستێنین' رایگەیاند تەنها لە ساڵی ٢٠١٩ لە تورکیا ٤٧٤ ژن کوژراون. -
لە چەولیک کچێکی هەرزەکار بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شاری چەولکی باکوری کوردستان کچێکی ١٧ ساڵان گیانی لەدەستدا و بە پێی زانیارییەکانیش "رووداوەکە خۆکوژیی بووە". -
لە باشوری کوردستان لە ماوەی ساڵێکدا بە دەیان ژن کوژراون
بە پێی ئامارێکی رێکخراوی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، لە باشوری کوردستان لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ بە دەیان ژن بە هۆکاری جیاواز کوژراون و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. -
ژنێکی دیکە بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا
ژنێکی تەمەن ۲۰ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئاگرەوە سووتا و گیانی لەدەستدا، بە وتەی کەسوکارەکەی "خۆی سووتاندووە". -
پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد بانگەوازی یەکڕیزییان ئاڕاستەی هێزە کوردییەکان کرد
ئەنجامنامەی کۆنفەڕانسی پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد کە لە ٢٢ی ئەم مانگە لە ئامەد بەڕێوە چوو، ئاشکرا کرا. پلاتفۆرمەکە بانگەوازی یەکڕیزییان ئاڕاستەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرد. -
لە ساڵی ٢٠١٩ ژنان لە چالاکیی مانگرتن لە خواردن تا دەگاتە شەڕ پێشەنگ بوون
توندوتیژی لە دژی ژنان ساڵ بە ساڵ لە زیادبووندایە و لە گەڵ ئەوەشدا لە ساڵی ٢٠١٩ ژنان وازیان لە گۆڕەپانەکان و چالاکیی مانگرتن لە خواردن و چالاکیی شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕ و کاری رۆژنامەنووسییان نەهێنا و بە گەورەترین تێکۆشانیش دەربازی ساڵی ٢٠٢٠ دەبن. -
'عەدالەت نییە، دەبێت خۆمان بپارێزین'
لە تورکیا هەتا دێ کوشتنی ژنان زیاد دەبێت. ژنان دەڵێن: "لە تورکیا عەدالەت نییە، دەبێت ئێمە خۆمان بپارێزین". -
لە ناوچەی بەشیکتاشی ئەستەنبوڵ ژنان بە دانسکردن توندوتیژی پیاوانیان شەرمەزار کرد
لە ناوچەی بەشیکتاشی ئەستەنبوڵ ژنان کۆبوونەوە و توندوتیژی پیاوان – دەوڵەتیان بە دانسکردنی شەرمەزار کرد. -
لە سڵیمانی ژنێک خۆی سووتاند
ژنێکی گەنج بە ناوی 'خ ی ع'، کە تەمەنی ٢٣ ساڵە، بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا، کە بانگەشە دەکرێت خۆی سووتاندبێت. -
ژنانی کورد لە بروکسەل لە دژی توندوتیژی رێپێوانێکیان سازکرد
ژنانی کورد کە لە چەندین وڵاتی ئەورۆپاوە لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوە، داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و توندوتیژی دژی ژنانیان شەرمەزار کرد. داواشیان لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد لە دژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. -
لە سلێمانی پانێڵێک دەربارەی دۆخی ژنانی ڕۆژئاوا بەڕێوە چوو
لە کۆتا ڕۆژی ١٦ ڕۆژ بۆ چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی دژی ژنان، بەرەی ژنانی باشور بۆ پشتیوانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان، پانێڵێکی تایبەتی دەربارەی باردوخۆی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کافتریای ئەمنەی سورەکەی شاری سلێمانی بۆ ٨ ژنە چالاکوان ڕیک خست. -
ئاسیا عەبدوڵا: کاتێ ژن سیاسەت دەکات دیموکراسی دەگەشێتەوە
ئاسیا عەبدوڵا ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لەگەڵ بەشێک لە نوێنەری ژنانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە شاری سلێمانی کۆبوویەوە، داوای کرد ژنان پێشەنگایەتی یەکێتی نەتەوەیی بکەن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە سیاسەتی یەکێتی نەتەوەی. -
لە مانگی تشرینی دووەمدا ٣٨ ژن بە هۆی هاندانی یاسای دادوەری تورک کوژراون
لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دا لە تورکیا ٣٨ ژن و ٣ منداڵ کوژران. ئەو کەسانەی دەستدرێژی زایەندی و سێکسییان ئەنجامداوە سزانەدراون. -
لە ڕۆژی توندوتیژی دژی ژنان لە کەرکوک دوای پاراستنی ژن لە حکومەت کرا
بە بۆنەوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گردبوونەوەیەک ئەنجامدراو داوکرا حکومەت ڕۆڵی هەبێت لە پاراستنی ژناندا. -
باکوری کوردستان: چالاکییەکانی ژنان لەژێر گەمارۆی هێزەکانی پۆلیسدا بەڕێوەچوون
لە باکوری کوردستان هێزەکانی پۆلیس ڕێگرییان کرد لە چالاکییەکانی ژنان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر. وێڕای ڕێگرییەکانی پۆلیسیش، ژنان چالاکیان بەڕێوەبرد. -
ژنانی عەفرین لەدژی توندوتیژی دژی ژنان رژانە سەر شەقامەکان
بە هەزاران ژنی عەفرین و شەهبا لەدژی تووندوتیژی دژی ژنان رژانە ناو کۆڵان و شەقامەکان. -
ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە یەک دەنگ فاشیزمی دەوڵەتی تورکیان رسوا کرد
بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان واتە (٢٥ی تشرینی دووهەم) لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ژنان رژانە ناو شەقامەکان. ژنان لەم رۆژەدا فاشیزمی دەوڵەتی تورکیان ئیدانەکرد و پشتیوانییان بۆ بەرخۆدانی ژنانی شۆڕشگێر دووپاتکردەوە. -
PAJK: هاوڕێمان چیچەک بۆتان لە یادمان دەمێنێتەوە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PAJK)هەریەک لە چیچەک بۆتان و دڵگەش بۆتان کە لە دێرسم شەهید بوون، بەبیر هێنایەوەو رایگەیاند ئەوان خاوەنداریەتی لە تێکۆشانی چیچەک دەکەن و هەمیشە لە یادیان دەمێنێتەوە.