کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە زاپ ٤ داگیرکەر سزا دران، تەرمەکانیان لەژێر دەستی گەریلادان
گەریلاکانی هەپەگە/ یەژا ستار لە زاپ ٤ سەربازی تورکی داگیرکەریان سزا دا. ڕاگەیەندرا، "تەرمی ئەو سەربازانە لەژێر دەستی گەریلادان". -
دوران کاڵکان: دەبێت پەدەکە یاری بە ئاگر نەکات- نوێکراوەتەوە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لەبارەی پەدەکەوە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات وتی، "دەبێت پەدەکە نەڵێت چی بکەم پەیوەندی بەخۆمەوە هەیە. با شتەکانی پێشوویان لەبیربێت. پێشتریش دەوڵەتی تورک ئەوانی خەڵەتاند. دەبێت پەدەکە یاری بە ئاگر نەکات". -
بۆز: کارمەندان ناچار دەکرێن بەشداری لە مەراسیمی دەسەڵات بکەن
سومەیە بۆز، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ئیدارەی پارێزگای موش دەربڕی، کە خەڵکی ناچار کردووە بەشداری لە مەراسیمی ملازگر بکەن و وتی: "بە شێوەیەی نایاسایی بودجە بۆ مەراسمێکی دەسەڵات بەکارهێنراوە و کارمەندانیش هەڕەشەیان لێکراوە". -
محەمەد سنجار یادکرایەوە
پەرلەمانتاری دەپ محەمەد سنجار لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئێلح کوژرا، ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. -
بوڵدان: ئەو فشارانەی لەسەر سنوور دەخرێتەسەر هاوڵاتیان، قبوڵی ناکەین
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە میانی سەردانێکی بۆ دەروازەی سنووری کادیکۆی ڕایگەیاند: "لە دەروازەکە گوشارێکی زۆر دەخرێتە سەر ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە مەبەستی بەشداریکردن لە بۆنە کۆمەڵایەتیەکان یان بازرگانی بچنە ئێران، ئێمە ئەمە قبوڵی ناکەین". -
لە زاپ ٣ داگیرکەر سزا دران
چالاکییەکانی گەریلا بێ وچان بەردەوامن و هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ، ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران، هاوکات گورز لە ٥ سەنگەریش وەشێنرا. -
یاداشتی ڕۆژانە یەکێک لە بەها هەرە بەنرخەکانی گەریلایە
یاداشتی ڕۆژانە یەکێک لە بەها هەرە بەنرخەکانی گەریلایە. چونکە هەر چیرۆک، یادەوەری و ئەزموونێک کە لە یاداشتی ڕۆژانەدا دەنووسرێت، ڕاستی ژیانی ئازاد لە خۆ دەگرێت. نووسینەکانی گەریلا دەرخەر و نیشانەی ڕاستین. -
'پەدەکە و کۆنە بەعسییەکان کار بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەن'
غازی فەیسەڵ یەک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە لە مەخمور باس لە هەوڵەکانی پەدەکە دەکات بۆ بەحزبیکردن و "زەردکردنی"حکومەت و گواستنەوەی ململانێ حزبییەکان بۆ بەغدا و ناوچە کێشەلەسەرەکان و داواش دەکات سنوورێک بۆ ئەو کردەوانەی ئەو حزبە دابنرێت. -
'بکوژانی راستەقینەی محەمەد سینجار ٣٠ ساڵە دەپارێزرێن'
شانەشین ئایدن یەک لە پارێزەرانی بنەماڵەی سینجار رایگەیاند، کە دۆسیەی کوژرانی سینجار مەترسی ئەوەی لەسەرە بە هۆی تێپەڕبوونی کاتەوە دابخرێت و وتی، "بکوژانی راستەقینە ٣٠ ساڵە، بۆ ئەوەی کات بەسەر دۆسیەکەدا تێپەڕبێت، پارێزگارییان لێدەکرێت". -
محمەد سنجار لە شوێنی کوشتنی یادکرایەوە
پەرلەمانتاری دەپ محەمەد سنجار لە ٣٠ هەمین ساڵیادیدا لە شوێنی کوشتنی یادکرایەوە. -
گەریلای یەژاستار، ڕەحیمە خەبات لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
گەریلای یەژاستار، ڕەحیمە خەبات، ١ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ شەهید بوو، ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. -
لە ئاگری نەخۆشەکان لە ڕێگادا گیان لەدەست دەدەن
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز نەجلا دەمیر لە بازنەی ئاگری ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەو شارە بەگوێرەی پێویست پزیشکی نییە، خەڵک ناچارن رووبکەنە شارەکانی دیکە و بەوهۆیەوە ژمارەیەکیان لە ڕێگادا گیانیان لەدەست دەدەن. -
کەنەکە: رووداوە خوێناویەکەی کەرکوک درێژکراوەی پیلانی شۆڤێنیانەی داگیرکەرانی کوردستانە
کەنەکە رایگەیاند، رووداوە خوێناویەکەی کەرکوک درێژکراوەی پیلانی شۆڤێنیانەی داگیرکەرانی کوردستانە، جەختیشی کردەوە بە یەکڕیزیی دەتوانرێت بەر بەو "ئاشوبە بگیرێت کە دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی دەیانەوێت بیخوڵقێنن". -
لە خواکورک و زاپ ٣ داگیرکەر سزادران
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە خواکورک و زاپ، لەو چالاکییانەی بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی یەژا ستار ئەنجام دران، ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و گورز لە ١٠ سەنگەری داگیرکەرانیش وەشێندرا. -
لە خۆپیشاندانەکانی کەرکوکدا ٤ گەنجی کورد شەهید کران
بە گوێرەی ئاماری کۆتایی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ سەر کوردانی کەرکوک کە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجامدابوو، ٤ گەنجی کورد ژیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش برینداربوون. -
بڕۆکسل... لە بارەگای کەنەکە کۆبوونەوەی پارت و لایەنەکانی کوردستان دەستی پێکرد
ە بارەگای کەنەکە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کۆبوونەوەی پارت و لایەنەکانی کوردستان دەستی پێکرد و لە سەروویانەوە ڕووداوەکانی کەرکوک و دێرزوو و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، ڕۆژەڤی سەرەکی کۆبوونەوەکەن. -
جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە شڕنەخ چالاکییەکان لە دژی قەیوم ئەنجامدا
جەنگاواەرانی عەلی چیچەک سەر بە ھەبەدەھە، لە پارکینگێکی شارەوانی، کە لەلایەن قەیومەوە بەڕێوەدەبرێت، لە شڕنەخ چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
تەڤگەری ئازادی داوای کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی کەرکوک دەکات
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەی لەپێناو کردنەوە رێگەی کەرکوک- هەولێر بەڕێوەچوو، راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد بەر بەو ئاڵۆزیانە بگیرێت. -
'تەمەنی خۆیان لەپێناو تێکۆشانی ئازادیدا تەرخان کرد'
دایکی ئاشتی پەرێشان ئاکچەلیک کە لە جۆلەمێرگ بە دایکە سیسن دەناسرا، تا دوا ساتی ژیانی بەردەوام بوو لە تێکۆشان. -
پۆلیسی کەرکوک ٢ خۆپیشاندەری کوردیان کوشت
پۆلیسی کەرکوک بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو گەنجە کوردانە کرد کە ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی گرتنی ڕێگەی کەرکوک-هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. پۆلیس ٢ گەنجی کوردی کوشت و گەنجێکی بریندار کرد. -
فەرماندەیی یەرەکە شەهید سمکۆ سەرهەڵدانی بیرهێنایەوە
فەرماندەیی یەرەکە، فەرماندەی مەزن سیمکۆ سەرهەڵدانی بیرهێنایەوە و گوتی: "شەهید سمکۆ بە شەڕ و ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆی، هێڵی فەرماندەیی و ئاراستەی تێکۆشانی ئازادییە". -
گەل بەشێوەیەکی بەرفراوان چوونە پرسەی ئەیوب چەلیک
گەل بەشێوەیەکی بەرفراوان چوونە پرسەی گەریلای هەپەگە ئەیوب چەلیک کە ٣ ساڵ پێش ئێستا لە سێرت شەهید بوو. -
کۆمیتەی زیندانی پەکەکە-پاژک: هاورێمان شاکر توران بە ڕۆحی کەمال و خەیری بەرخۆدانی کرد
کۆمیتەی زیندانی پەکەکە-پاژک: هاورێمان شاکیر توران، هەرچەندە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، بە ڕۆحی شۆڕشگێڕانە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، هەتا کۆتایی بە ڕۆحی کەمال و خەیری، تەسلیمی دوژمن نەبوو، بەرخۆدانی کرد و شەهید بوو. -
هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران، ٧ سەنگەر رووخێنران
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا ٣ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادران و ٧ سەنگەریش رووخێنران. -
پژاک: تێکۆشانی شەهید سمکۆ لە حەماسەی قەندیلدا، ئیرادەی گەلەکەمانی بەهێزتر کرد
پژاک لە ١٢یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە "سمکۆ سەرهەڵدان"دا، یادی ئەو شەھیدە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستانی بەرزڕاگرت. ھاوکات داواشی لە گەنجانی بوێری کورد کرد، کە بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە و گەریلادا بکەن .