کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
نوێنەری مەسیحییەکانی شەنگال: دەمانەوێت شەنگال خۆبەرێوەبەری هەبێت
گابریەل شەمون، نوێنەری مەسیحییەکانی شەنگال رایگەیاند، سێ کڵێسایان لە شەنگال روخێنراون، ٨٠ خانوویان سووتاون، وتیشی: " ئێمە لە دەشتی نەینەوا کار لەسەر هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر دەکەین، نامانەوێت لە عێراق جیاببینەوە، دەمانەوێت لە شەنگال خۆبەرێوەبەریمان هەبێت". -
ھەپەگە: دەوڵەتی تورک بەمەبەست گەل بۆردومان دەکات
ھەپەگە: ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لە گارێ و ئامێدی بەمەبەست گەل بۆردومان دەکات. -
ھەپەگە: ھاورێ دەستان بە گیانبازییەوە بەرەو شەھیدبوون ھەنگاوی نا
هەپەگە رایگەیاند: هاوڕێ دەستان بۆتان لە نسێبین لە دژی سەدان دوژمن کە گەمارۆیان دابوو، بەتەنیا شەڕی کرد. بۆ ئەوەی لەلایەن دوژمنەوە بە دیل نەگیرێت، بە گیانبازییەوە بەرەو شەھیدبوون ھەنگاوی نا. -
سەرباری ناڕەزایەتی و بانگەوازەکان پەدەکە لە زاپ زیاتر دێتە پێشەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماوەی سێ ساڵە لەبەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا نەیتوانیوە لە زاپ پێشڕەوی بکات. بەڵام بە هاوکاری پەدەکە هێزەکانی خۆی لە ھەرێمەکە جێگیر کرد. سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانیش، ئەم هەوڵانەی پەدەکە بەردەوامە. -
دەوڵەتی تورک گوندێکی ئامێدی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای هێرشەکەی رۆژی یەکشەممە لە گارە کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرایە ئامانج، ئەمجارەیان گوندێکی ئامێدی تۆپباران کرد. -
وتەی 'ئێمە سەرکەوتین'ی خەیری لە ١٥ی تەباخدا لە چیا دەنگی دایەوە
رێبەر ئاپۆ ئاپۆ کاتێک دەبیستێت کە چالاکییەکە سەرکەوتوو بووە، هەناسەیەکی بە بەردا دێتەوە و دەڵێت 'ئێمە سەرکەوتین'. وتەی 'ئێمە سەرکەوتین'ی هەڤاڵ خەیری لە زیندانی ئامەد کە لەکاتی بڕیاری رۆژووی مردندا وتبووی، ئەمجارەیان بە هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە گەیستبووە چیا. -
"١٥ی ئاب ژیانەوەی یەکێتی گەلی کوردە"
لە گۆڕەپانەکان، گەریلا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیڕۆزبایی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەکات. -
لە ٩یەمین ساڵڕۆژیدا هێرشی داعش بۆسەر کەمپی مەخمور شەرمەزار کرا
دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور، لە ٩یەمین ساڵڕۆژی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کەمپەکە وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکان، ڕایانگەیاند، ئەمڕۆش بە هەمان ئەقڵییەتی داعش هێرشەکان لەسەر ئێمە بەردەوامە. -
بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری دهۆک گەنجێک گیانی لەدەستدا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و هاوڵاتییەکی تر بریندار بوو. -
ھەپەگە: نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنانی ئازادی کرد
ھەپەگە ناسنامەی گەریلایەی ئاشکرا کرد، کە لە لە گارزان شەھید بووە و ڕایگەیاند: "ھاوڕێمان ئاردەم لەسەر ھێڵی گیانبازی شەڕی کرد و بووە نموونەیەکی بێھاوتای جەنگاوەری ئاپۆیی. بە تێکۆشان و ھەڵوێستی، نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنانی ئازادی کرد". -
هەپەگە: دوو داگیرکەر سزادران، گورز لە ٣ سەنگەری سوپای تورک وەشێنرا
ھەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، دوو سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورزیش لە ٣ سەنگەری داگیرکەران وەشێنرا. -
دەوڵەتی تورک گوندێکی چەمچەماڵی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندێکی ناوچەی چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی کرد و بە هۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە. -
پهرتووكی “رێزانی رزگاری” بڵاو کرایەوە
پهرتووكی “رێزانی رزگاری” كه بریتیه له ژهماریهك له نووسین و دهقی چاوپێكهوتنهكانی شههید یووسف رهبانی ناسراو به رێزان جاوید لهگهڵ راگهیاندنهكان و ههروهها ژهماریهك له نووسینی ههڤاڵان و هاوسهنگهرانی شههید ریزان، بڵاو كرایهوه. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکەی شاخی جودی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی گۆڕەپانی بەرخودانی جودی شاخی جودی بڵاوکردەوە کە لە لایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرابوو. -
یەڵدز شاهین بۆتان لەسەر ڕیشەی بەرخۆدان ئافرێنرا
یەڵدز شاهین بۆتان لە نێو ڕیزەکانی تێکۆشان لە پێناو ئازادی کوردستان یەکێک لە نوێنەرانی گیانبازی بوو. بۆ ئەوەی خاوەنداری لەو بەهایانە بکات کە شەهیدان ئافراندیان، تا دوا هەناسەی لە دژی داگیرکەران شەڕی کرد. -
سوپای تورک لە لجێ و هێنێ هێرشی داگیرکاری دەستپێکرد
سوپای تورک، لە بەرزاییەکانی دەوروبەری ناوچەکانی لجێ و هێنێ-ی سەر بە ئامەد هێرشی داگیرکاری دەستپێکردووە. -
ھەپەگە: ٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
ھەپەگە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. -
لە وان ھەموو جۆرە چالاکییەک قەدەغە کرا
ئیدارەی پارێزگای وان، بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەنجامدانی ھەموو جۆرە چالاکی، ڕێپێوان و کۆبوونەوەی لە دەرەوە قەدەغە کرد. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە مەتینا شەهید بوون و ڕایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادی کە لەسەر هێڵی بەرخۆدان سازش ناکەن، بە تێکۆشانی ئەفسانەیی نوێنەرایەتی هیوای ئازادی گەلەکەمان دەکەن و ڕۆڵی مێژوویی خۆیان دەگێڕن". -
یادی شێرکۆ بێکەس لەسەر گڵكۆکەی بەرزڕاگیرا
لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی دەیان كەس لە توێژە جیاوازەكان، بە ئەنجامدانی مەراسیمێك، یادی شاعیری گەورە شێركۆ بێكەس لەسەر گڵكۆکەی بەرزڕاگیرا. -
سێ داگیرکەر لە شاخی جودی سزادران
چالاکییەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بەردەوامن. بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەپەگە لە چالاکییەکانی ئەمڕۆدا لانیکەم سێ داگیرکەر سزادراون. -
هێرشی کۆمەڵکوژکارانە بۆسەر باگۆک ئەنجام دەدرێت
لە نسێبین، لەوەڕگە کوێستانییەکانی ٩ گوند وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیەندرا. باس لەوەشدەکرێت لە ناوچەی باگۆک هێرش دەستیپێکردووە. -
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە وان لافاو دروست بوو
بەهۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ لە دوو ناوچەی پارێزگای وان لافاو دروست بوو و لافاوەکە زیانی لێکەوتەوە. -
لە هەولێر گۆشەگیری شەرمەزار کرا
نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز کرد. -
تەڤگەری ئازادی خەباتێکی نوێی لە دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، خەباتێکی نوێی لەسەر بنەما ژینگەپارێزیی و هاوسەنگیی ڕەگەزیی و دیموکراسیدا، لەسەر داخوازی ئازادیخوازانی دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا کۆنگرەی خۆی لە سوید ساز بکات.