کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پەکەکە لە دژی هێرشکارییە فاشیستیەکانی ئاکەپە و مەهەپە داوای گەشترکردنی بەرخودانی کرد
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند کە لە ماوەکانی رابردوودا هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە زیاتر بوون و داوای لە گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی دیموکراتیک کرد کە لە بەرامبەر ئەوەدا خۆڕاگری بکەن. -
هەپەگە ئاماری مانگی تەمووزی ئاشکرا کرد: ٧٢ داگیرکەر سزادراون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی تەمووزی ئاشکراکرد، بە پێی ئامارەکە گەریلاکان لە ١٣٠ چالاکیدا ٧٢ داگیرکەریان سزاداوە. گورزیان لە ٥ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی وەشاندووە و لەو مانگەدا ٧ گەریلا شەهیدبوون. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلا، كه رۆژی ٢٥ی تهمووز له زاپ شه‌هیدبوون ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، "هاوڕێیانمان ڕۆبین و یڵدز به ڕۆحێكی گیانبازی له دژی داگیركه‌ران شه‌ڕیان كرد و به‌رخۆدانی ئه‌وان هه‌میشه ڕێگای به‌رده‌ممان ڕووناك ده‌كاته‌وه". -
لەژێر ناونیشانی(کەرکوک و لۆزان لەماوەی سەد ساڵدا) کۆڕێک ڕێکخرا
د.دڵشاد عومەر نووسەر و شارەزای مێژوو: "بەرژەوەندییە نەوتییەکانی کەرکوک کاریگەری هەبوو لەسەر یەکلاکردنەوەی پەیماننامەی لۆزان و دابەش کردنی کوردستان". -
له خیزان سوپای تورك داری دارستانه‌كان ده‌بڕێته‌وه
له ناحیه‌ی خیزانی به‌دلیس، له ناوچه‌كانی ئۆپه‌ڕاسیۆن، كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تێدا ڕاگه‌یه‌نرابوو، سه‌رباری ته‌واوبوونی واده‌ی فه‌رمی قه‌ده‌غه‌كه، سه‌ربازه‌كان داری دارستانه‌كان ده‌بڕیه‌وه. -
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک نیگەرانن لە پەرتەوازەیی کورد
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک: "پەدەکە و یەنەکە بەرپرسن لە پەرتەوازەیی لایەنە کوردییەکانی کەرکوک لە هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان". -
هه‌په‌گه: ١٢ داگیركه‌ر سزادران.. سه‌نگه‌رێك و چه‌كێكی ئه‌ی ٤ له‌ناوبران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، گەریلا گورزی قورسی لە داگیرکەران وەشاندووە وله چالاكییانه‌دا ١٢ داگیركه‌ر، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌رێكی باڵایه سزا دران، سه‌نگه‌رێك و چه‌كێكی ئه‌ی ٤ له‌ناوبران و گورز لە حەفارەیەکیش وەشێنرا. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی بڵاوكرده‌وه
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد، كه له مه‌تینا شه‌هید بوون و ڕایگه‌یاند، "ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێنمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه درێژه به هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان ده‌ده‌ین". -
له شه‌نگال به پێشانگا و شانۆ یادی قوربانیانی فه‌رمان كرایه‌وه
له ناوچه‌كانی سنۆنێ و خانه‌سۆری سه‌ر به شه‌نگال، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی قوربانیانی فه‌رمان، شانۆ و پێشانگای وێنه به‌ڕێوه‌چوو. -
ئادار ئامه‌د ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌ژاستار كه ڕێچكه‌ی ڤیان سۆرانی گرته‌به‌ر
ئادار ئامه‌د، كه به‌هۆی كاریگه‌ری چالاكییه‌كه‌ی ڤیان سۆران، ساڵی ٢٠٠٨ په‌یوه‌ندی به ڕێزه‌كانی گه‌ریلاوه كرد، بوو به یه‌كێك له فه‌رمانده قاره‌مانه‌كانی یه‌ژاستار و ڕه‌مزێك له كوردستان. -
لە مەتینا ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
گەریلاکان لە گۆڕەپانی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا چالاکییان ئەنجامدا، ئەوەی تائێستا یەکلایی بووەتەوە لە چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزادراون. -
زاگرۆس هیوا: دەوڵەتی تورک دەیەوێت لۆزانێکی تر بەسەر کورددا بسەپێنێت
وتەبێژی (كەجەكە) لەبارەی تێپەربوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر لۆزاندا دەڵێت: دەوڵەتی تورک دەیەوێت لۆزانێكی نوێ بەسەر كورددا بسەپێنێت، دەشڵێت: بێدەنگی و بێهەڵوێستی لەبەرامبەر ئەشكەنجەی ئیمرالی قبووڵكردنی لۆزان و ئەرێكردنی جینۆسایدی كوردە". -
کەجەکە: کوشتنی محەمە میرزا، ئەنجامی تەسفیە حیساباتی ناوخۆیی دەزگای پاراستنە
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە رایگەیاند: رووداوی کوشتنی محمەمەد میرزا، بەشێکە لە تەسفیە حیساباتی ناوخۆیی ناو دەزگای پاراستن، بۆ ئەوەی هەموو ئەو تاوانانەی کە لە دژی گەلی کورد و نیشتمانپەروەران دەیکەن ئاشکرا نەبێت. -
"ئەگەر کورد لە هەڵبژاردن سەرنەکەوێت بە یاسایی کەرکوک لەدەستدەدەین"
١٣ حزبی کوردی کەرکوک داوا دەکەن، "دوور لەململانیەی حزبی، بۆ لەدەستنەدانی پارێزگاکە، لیستی هاوپەیمانی کوردستانی دروست بکرێت"، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیش رایگەیاند، "ئەگەر کورد لە هەڵبژاردن سەرنەکەوێت بە یاسایی کەرکوک لەدەستدەدەین". -
بۆردوومانی داگیرکەری تورک زیانی بە ماڵوموڵکی هاوڵاتیان گەیاند
بەهۆی بۆردوومانی داگیرکەری تورک بۆ گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان، ئاگر لە کێڵگە و ماڵوموڵکی هاوڵاتیان بەربوو. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایه‌یی ئاشكرا كرد، كه له گارزان شه‌هید بوو
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایه‌یی ئاشكرا كرد، كه له گارزان شه‌هید بوو و ڕایگه‌یاند، "به‌رخۆدانی ٢٦ ڕۆژی كۆتایی ئه‌و، یه‌كێكه له گیانبازییه هه‌ره گه‌وره‌كانی ناو مێژوو". -
سوپای توركی داگیركه‌ر به پشتیوانی په‌ده‌كه هێرش ده‌كات
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر، كه گورزی قورسی له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستانه‌وه به‌رده‌كه‌وێت و ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ریان بوه‌ستێته‌وه، به پشتیوانی په‌ده‌كه هێرش ده‌كات. -
بایک: دەبێت ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ پرسی سەرەکی بێت لەهەموو گۆڕەپانێکدا
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک رایگەیاند، کە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو رۆژێک دژوارتر دەبێت و وتی، "بۆ هەمووان لە سەرجەم بوار و گۆڕەپانەکاندا دەبێت گرنگترین پرس ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بێت". -
هه‌په‌گه یادی شه‌هید چه‌كدار شۆڕشی به‌رز ڕاگرت
هه‌په‌گه یادی چه‌كدار شۆڕشی كرده‌وه، كه ساڵی ٢٠٢٠ له بۆتان شه‌هید بووه و ڕایگه‌یاند، "بوو به قاره‌مانێك، كه له نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانێتی ڕێیكرد". -
كه‌جه‌كه: پێویسته هه‌موو عه‌له‌وییه‌كان به هه‌ڵوێستی حسێنی له‌دژی سته‌م بوه‌ستنه‌وه
کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە، بە بۆنەی كۆتایی هاتنی رۆژووی موحەڕەمەوە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای له هه‌موو عه‌له‌وییه‌كان كرد، له دژی سته‌م به هه‌ڵوێستێكی حسێنی به‌شداری تێكۆشان له پێناو دیموكراسیدا بكه‌ن. -
ناڕەزایەتییەکان لە ڕحا دژی قڕکردنی سرووشتی جودی و ئاکبەلەن
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی لە ڕحا دژایەتی خۆی پیشاندا بەرامبەر سوتاندنی دارستانەکانی جودی و بڕینەوەی دارەکانی دارستانی ئاکبەلەن، دەڵێن: "ژیانمان لە ئاکبەلەنە، دەیانەوێت بە سوتاندنی دارستانی جودی هەناسەمان ببڕن". -
"ئەوچیرۆکانەی دەبێت بزانرێن"
سیاسەتمەداری ناوداری کورد، محەمەد ئەمین پێنجوێنی چیرۆکی یەکەمین کۆنفرانسی لۆزان دەگێڕێتەوە کە ساڵی ١٩٩٧ لە ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان ئەنجامدراوە. -
کۆمیتەی چاند و هونەری پەکەکە شەهید سەرحەد یاد دەکاتەوە
لە ساڵیادی شەهیدبوونی، کۆمیتەی چاند و هونەری پەکەکە شەهید سەرحەد یاد دەکاتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، بە هەر نرخێک بێت خەون و ئامانجەکانی بەدی دەهێنێت. -
هه‌په‌گه: ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له دژی هێرشه داگیركارییه‌كان چالاكییه‌كانی گه‌ریلا بێ وچان به‌رده‌وامه. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌ش ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادراون و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون، هه‌روه‌ها كامێراییه‌كی چاودێری و خیمهیهكیش له‌ناوبراون. -
رووداوەکەی ئەردەم کاڤالاک و رووداوە هاوشێوەکانی پێشوو
نەک هەر ئەردەم کاڤالاک، بەڵکوو چارەنوسی زۆر سەربازی دیکە کە هۆکاری مردنی هەر یەکێکیان بە شێوەی جیاجیا باس کراوە، لە راستیدا دیارنییە، مردوون یاخود کوژراون.