کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بەسێ ئەرزینجان: دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە داوای لە هەمووان کرد، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن. -
چاندار: گۆشەگیریی سەر ئیمرالی هەڕەشەیە بۆ سەر کورد
پاڵێوراوانی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان لە ئامەد لەگەڵ ئەندامانی پلاتفۆرمی پاراستن و پشتیوانی شارەکە کۆبوونەوە. چەنگیز چاندار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز وتی، گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڕەشەیە بەرامبەر بە گەلی کورد. -
لە سلێمانی "کەڕنەڤاڵێک" بۆ پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز رێکدەخرێت
لەلایەن کۆمەڵیک ڕۆشنبیر و هونەرمەند و کەسایەتیی باشووری کوردستانەوە لە شاری سلێمانی "کەڕنەڤاڵێکی جەماوەری" بۆ پشتیوانی لە کوردانی باکوور و سەرخستنی پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بەڕیوەدەچێت. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو گوند لە دهۆک بۆردوومان دەکات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری هەردوو گوندی گوهەرز و بلاڤەیان لە شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد. -
هێزەکانی پەدەکە عەزیمە ئارسوی تووشبوو بەنەخۆشیی قورس لەکاتی ڕۆیشتن بۆ چارەسەر دەستگیرکرد
سیاسەتمەداری کورد عەزیمە ئارسو، کە نەخۆشییەکی سەختی هەیە، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی هەولێر، لەلایەن هێزەکانی پەدەکە (پارتی)یەوە دەستگیرکرا. -
کەجەکە: ١٤ ی ئایار دەرفەتێکە بۆ لێپێچینەوە لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە
کۆمیتەی گەلان و باوەڕەکانی کۆما جڤاکێن کورستان (کەجەکە)، ئاماژەی بە گرنگیی هەڵبژاردنەکان کرد و دەڵێت: «دەرفەتێکمان لەپێشە بۆ لێپێچینەوە لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، دەرفەتێکمان لەپێشە تا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەین بەرامبەر ئەو هەموو سەرکوت و ئازار و .... -
هەپەگە: عەگید زیلان بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو
هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلایەک بە ناوی عەگید زیلان لە ۲۹ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی نەخۆشییەکدا شەهید بووە. -
لە جزیر چەندین کەس دەستگیرکران
لە ناوچەی جزیری شڕنەخ چەندین کەس کەس دەستگیر کران. -
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە: لە هەڵبژاردندا لایەنگری ئیکۆلۆژین
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە رایگەیاند: "کاتی ئەوەیە کە ئێمە لە سندوقەکاندا پەرە بەتێکۆشانی خۆمان بدەین لە پێناو ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی و پێرسپێکتیڤی ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک. دەنگ دەدەین بە پارتی چەپی سەوز". -
لە ئامەد کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە ژنێکی دا
لەناوچەی یەنیشەهیری ئامەد کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە کاتی خویندنەوەی پێوەری ئاو لە ژنێکی دا. -
فوئاد بیریتان: كۆدار رێكخستنێكی چەتر ئاسایە كە جێگای هەموو بیروڕایەكی تێدا دەبێتەوە
فوئاد بێریتان رایگەیاند: كۆدار؛ رێكخستنێكی چەتر ئاسایە كە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەبێ جیاوازی بیروڕا تێیدا جێگە بگرن و مۆدیلێكە بان حیزبی و بەرێكخستن كردن و بەئیرادە كردنی كۆمەڵگە و بەشداری راستەوخۆی كۆمەڵگە لەبەرێكخستن كردنە. -
سوپای داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کرد
سوپای داگیرکەری تورک جارێکی دیکە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردومان کرد. -
هەپەگە بەرێزەوە یادی کاوە چەکداری کردەوە
هەپەگە بەڕێزەوە یادی کاوە چەکداری کردەوە کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە نسێبین شەهید بوون. -
ئاندۆک: پێویستە گەل کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بهێنێت
خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا، پێویستە دەست لەناو دەست بکەن و هێزەکان یەکبخرێن و کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بهێنرێت. -
کەرکوک، سیمنارێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە بەرێوچوو
لە کەرکوک بەبۆنەی ١ی ئایار کە دەکاتە رۆژی جیهانی کرێکاران سیمینارێک لەلایەن تەڤگەری ئازدی لە کەرکوک سازکرا. -
یادی قوربانیانی کۆمەڵکەژی دێرسم کرایەوە: پێویستە گۆڕی سەید رەزا و هاوەڵانی ئاشکرا بکرێت
بە پشتگیری پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی دێرسم، لە گۆڕەپانی سەیید رەزا لەبارەی ٨٦مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسم راگەیەندراوێک خوێندرایەوە. -
'قبوڵ ناکرێت ناوی عەبدوڵلا ئۆجالان وەک ئامرازێک بەکار بهێنرێت'
جەنگیز چیچەک و سڕی سوڕەییا ئوندەر کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ سەردانی نوسینگەی یاسایی سەدەیان کرد. -
سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئەیاز لە زیندانی قوبرس دەستی بە مانگرتن کرد
کەنعان ئەیاز سیاسەتمەداری کورد کە لەسەر داواکاری ئەڵمانیا لە قوبرس دەستگیرکرا و بریاری رادەستکردنی دراوە، لە زیندان دەستی بە مانگرتن کرد. -
دوشونمەز: پێویستە گۆشەگیریی ئیمڕاڵی بشکێنرێت
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە جولەمێرگ، ئونور دوشونمەز، ئاماژەی بەوە کرد، دەستووری بنەڕەتی و یاسا لە کوردستان بەتاڵکراونەتەوە، گوتی: «بێگومان گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی دەشکێنین». -
گەلی کورد لە ١٤ ی ئایار وەڵامێکی شیاوی حکومەتی ئاکەپە دەدەنەوە
دوو کاندیدی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە شاری ئامەد، بێزاریی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە، ڕایدەگەیەنن گەلی کورد لە ١٤ ی ئایار وەڵامێکی شیاوی پارتی ئاکەپە دەداتەوە. -
هەپەگە: گوێ لە درۆکانی شەڕی تایبەت مەگرن!
هەپەگە رایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی میدیای شەڕی تایبەتی رژیمی فاشیست لەبارەی هێزەکانمان و فەرماندەکانمانەوە بڵاویدەکەنەوە، دوورن لە راستیەوە. با گەلەکەمان گوێ لە هەواڵە درۆیانەی شەڕی تایبەت نەگرن". -
هەپەگە: دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پەکەکە بوون
هەپەگە ٤ گەریلای شەهیدی بەبیرهینایەوە و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان هاروون، باگەر، دژوار و عەگید دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پەکەکە بوون. لە هێرشەکانی دوژمندا شەهیدبوون". -
کەجەکە: هەڵوێستی بە ئامانجگرتنی ئێزدییەکان مەترسیدارە و نابێت قبوڵ بکرێت
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لەبارەی ئاژاوەگێڕییەکانی دژ بە ئێزدییەکان ڕایگەیاند، "داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەین، کە لە دژی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە هەڵانە، هەڵوێستیان هەبێت و کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکەن". -
یەرەکە: لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا زیان بە باخ و ڕەزی گوندنشینان گەیشتووە
فەرماندەیی یەرەکە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رۆژانی ٢٦ی نیسان و ٢ی ئایاردا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە، بەڵام زیان بە باخ و ڕەزی گوندنشینەکان گەیشتووە. -
بایک: دەبێت دروشمی ئەم هەڵبژاردنە 'تاکە ڕێگا چەپی سەوز' بێت
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی: زۆر گرنگە پارتی چەپی سەوز لەم هەڵبژاردنەدا بە بەهێزی سەربکەوێت و دەنگ لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بدرێت. دەبێت دروشمی ئەم هەڵبژاردنە ئەمە بێت: تاکە ڕێگا چەپی سەوزە.