کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئاداری ئاشکرا کرد
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئاداری ئاشکرا کرد، بە گوێرەی ئامارەکە داگیرکەران ٧٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٣٥٧ جار بە هەلیکۆپتەر، کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس و ٥٣ جاریش بە تۆپی فۆسفۆڕ، بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرشیان کردووە. -
ئامەد شاهۆ: دامەزراندنی پەژاک هیوا و ئاواتەکانی گەلی کوردی سەر لەنوێ گەشاندەوە
ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلیسی پەژاک رایگەیاند: دامەزراندنی پەژاک لە ٤ی نیسان بە واتای دۆزینەوەی راستی و حەقیقەتێکی ون کراوە. سەرهەڵدانی پارادیگمایەکە کە گەل لەناو پایەکانی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک، ژینگەپارێزی و ئازادی ژن خۆی بە رێکخستن دەکات". -
راپۆرتی مردنی گوماناوی لە دادگا: پێشێلکاری هەیە، بەڵام لێدوانی روون بوونی نییە
لقەکانی ئۆهەدە و ئیهەدەی جۆلەمێرگ لەبارەی فەرهاد ئاتڵیگان کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە دادگا خۆی کوشتووە راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: "لە لێپرسینەوەدا پێشێلکاری هەیە و لەبارەی رووداوەکەوە لێدوانی روون نەدراوە". -
کۆمپانیایەکی دیکەی نەوت بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان راگرت
کۆمپانیای گۆڵف کەیستۆنی کەنەدی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە کارەکانی خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان راگرتووە. راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەری کردووەتە سەر کەمبوونەوەی کارەباش. -
ئەرزینجان: دەبێت ژنان خۆیان بەڕێوەببەن
ئەندامی بەڕێوەبەری کەژەکە بەسێ ئەرزینجان سەرنجی بۆ سەر گرنگی پەیمانی کۆمەڵایەتی راکێشا و وتی: "دەوڵەت لە بنچینەی خۆیدا دژی ژنان و دژی دیموکراسیە. دەبێت بەر لە هەموو شتێک سیستمی خۆمان دابمەزرێنین و هەنگاو بە هەنگاو دەوڵەت بچوک بکەینەوە". -
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە ئیسڵاحیەی هەژاند
لەناوچەی ئیسڵاحیەی دیلۆکی باکوری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوری ٤.٦ پلە بە پێوەری ریختەر تۆمارکرا. -
بنەماڵەی شەنیاشار: دادوەرانیش دەکەونەبەر لێپرسینەوە
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە پێناو خزم و کەسوکارەکانیدا کە لە رحا کوژرابوون، لە ئێشکگریی دادپەروەریدان رایانگەیاند، کە دادوەرانییش لەبەردەم دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەن دەکەونەبەر لێپرسینەوە. -
داگیرکەران ٢ جار بە چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کرد
سوپای داگیرکەری تورک ٣٠ی ئازار سەنگەرەکانی بەرخۆدانیان لە سیدا ٢ جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کرد. -
لە وان لەبارەی ئەو ئێسک و پروسکەی لە کۆمەڵگەی سەربازیدا دۆزرانەوە لێپرسینەوە دەستی پێکرد
لە باخچەی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی سەربازی لە ناوچەی رێیا ئارموشی وان، ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرانەوە و لەم بارەیەوە لێپرسینەوە دەستی پێکرد. -
پەیمان ڤیان: لە ٤ی نیساندا هەموو جێگەیەک بکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان
پەیمان ڤیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار رایگەیاند، ٤ی نیسان رۆژی رزگاری ژنانی کورد و گەلی ئازادیخوازە و وتی، " پێویستە ٤ی نیسان هەموو گۆڕەپانێک ببێتە گۆڕەپانی ئازادی جەستەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد." -
دەمیر: هێزی عەبدوڵلا ئۆجالانمان لە نەورۆزدا بە ئاشکرایی بینی
پارێزەر جەمال دەمیر رایگەیاند، هێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردمان لە نەورۆزدا بە ئاشکرایی بینی و وتی، " بۆیەش پێویستە رێگە بدرێت پارێزەر و خانەوادەکان سەردانی ئۆجالان بکەن." -
قڕکردنی سیاسی لە پرسوس: ٢٣ کەس زیندانی کران
لە ناوچەی پرسوسی روحا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٢٣ کەس زیندانی کران. -
گەنجانی ئاپۆیی رۆژهەڵات: تاوەکو گەیشتن بە ئامانجەکەمان تێدەکۆشین
کۆمیتەی شەهید پێشەوای مەهابادی گەنجانی ئاپۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لەسەر رێچکەی قازی محەمەد پێشەنگی کۆماری مەهاباد تێدەکۆشن و تاوەکو نەگەنە ئامانجەکەیان دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن. -
یەژەئاستار: فازل بۆتان هیچ کاتێک لەبیر ناکرێت!
فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار یادی فەرماندەی فازل بۆتانی کردەوە و وتی، " ئەم زێد و تەڤەگەرەکمان، گەلەکەمان و هاوڕێکانی هیچ کاتێک لەبیر ناکەن و بە هێزی ئەوەوە بەرەو پێشەوە دەڕوون." -
جە ڕاپۊرتوو "سی پی تی"ینە بارەو گۊشەگیریوە حیچ زانیاریێوە نییا
سی پی تی، جە ٣٢مین ڕاپۊرتی گرڎینوو وێشنە ئەرەیاوناش، جە ساڵەو ٢٠٢٢ێنە سەرۍ زینڎانوو ئیمڕالییشا دان، وەلێم حیچ زانیاریێوەشا بارەو سەرڎاکەیۊ وەڵا نەکەرڎۊ. -
جە گلێرگەو ئەرەنیشتەبییەی سەروازاو تورکینە وان-نە، پێشەوپەڵانوو ئینسانی وێزیاوە
مەنتێقەو ڕێیا ئاڤریشموو پارێزگاو وانینە، جە گلێرگێوە ئەرەنیشتەبییەی سەروازاو تورکینە پێشەوپەڵانوو ئینسانی وێزیاوە، وەختێوە بۊنەو ئانەیۊ باڵایانێوە بە بوومەلەرزە زەرەرش وەرکەوتەن و وڕیا. -
لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی سەربازانی تورکدا لە وان روفاتی مرۆڤ دۆزرایەوە
لە ناوچەی رێیا ئاڤریشمی پارێزگای وان، لە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوونی سەربازانی تورکدا روفاتی مرۆڤ دۆزرایەوە، کاتێک بەهۆی ئەوەی باڵەخانەیەک بەهۆی بومەلەرزەوە زیانی بەرکەوتووە و رووخێنرا. -
هەپەگە: فەرماندە جەمال بووە شەهیدی نەورۆز
هەپەگە فەرماندە جەمال (فەرماندە جەمال)ی بە رێزەوە بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "بووەتە شەهیدی نەورۆز و بۆ گەلەکەمان هێمای ژیانەوە و ئازادییە". -
هەپەگە: رژێمی ئاکەپە-مەهەپە هێرشەکانی زیاتر کردووە
هەپەگە رایگەیاند کە رژێمی ئاکەپە-مەهەپە شەڕ وەک هەبوون و مانەوەی خۆی دادەنێت، هەربۆیە پێداگرە لەسەر شەڕ و هێرشەکانی زیاتر کردووە. -
سەبری ئۆک: شکستی ئاکەپە - مەهەپە تێکشکاندنی مێشکی سەد ساڵەی کۆماری تورکیایە -نوێکرایەوە-
سەبری ئۆک باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی تورکیا کرد و وتی: "شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە تێکشکاندنی مێشکی سەد ساڵەی کۆماری تورکیایە. بێگومان ئەمە حاڵەتێکی نوێیە". ئۆک ئاماژەی بەوەکرد، کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە هاتووە. -
بەرخودانی بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٧٣٧ەمیندا بەردەوامە
بنەماڵەی شەنیاشار کە لەپێناو خزمەکانیاندا کە لە رحا کوژرابوون، لە ئێشکگریی دادپەروەریدان رایانگەیاند، کە خوازیاری هاتنەسەر حوکمی دەسەڵاتێکن کە لە پێناو ژیان و دادپەروەریدا کاربکات. -
کەسایەتییەکانی کەرکوک داوا دەکەن حزبە کوردییەکان یەکڕیزبن
کەسایەتییەکانی کەرکوک، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی کورد لە شارەکە، داوا دەکەن لە هەڵبژاردنی داهاتوووی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، حزبە کوردستانییەکانی شارەکە یەکڕیزبن و بە یەک لیست بەشداربن. -
داگیرکەران بە چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان
سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٨ی ئازاردا بە چەکی قەدەغەکراو سەنگەرەکانی بەرخۆدانی لە ناوچەی سیدا بۆردومان کرد. -
کۆمپانیاکانی نەوت یەک لە دوای یەک کارەکانیان لە باشوور ڕادەگرن
دوابەدوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێونەتەوەیی لە پاریس لە دژی رێککەوتنی تورکیا و هەرێم بۆ فرۆشتنی نەوت، کۆمپانیاکانی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت یەک لە دوای یەک کارەکانیان لە هەریم ڕادەگرن. -
نەپەگە: هەڤاڵ فازل ئاپۆییەکی ڕاستەقینە بوو
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە ڕێزەوە یادی فەرماندە فازل (ئەحمەد شەکەر) کردەوە و ڕایگەیاند: "بە هەڵوێست، جوڵە و ژیانی خۆی دەچووە نێو دڵی مرۆڤەکانەوە. ئەو ئاپۆییەکی راستەقینە بوو".