کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی دەیان سەربازی تورک بۆ نەخۆشخانەی چەلێ گواسترانەوە
راگەیەندرا کە تەرمی دەیان سەربازی تورک کە لە هەرێمەکانی ژیر کۆنتڕۆڵی گەریلادا کوژراون، بۆ نەخۆشخانەی چەلێی دەوڵەت گواستراونەتەوە. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە شەنگال
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر قوبەی حەسن مەمان لە ناوەندی شەنگال. -
کلیپی گۆرانی 'جەنگی کوردستان' لەلایەن گەریلا تی ڤیەوە بڵاوکرایەوە
گەریلاکانی ئازادی کە لەبەرانبەر دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی پیشان دەدەن، بۆ ئەم بەرخۆدانە کلیپێکی نوییان بڵاوکردەوە. -
هەپەگە: چوار داگیرکەر سزادران، خێمەیەکیش لەناوبرا
لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و خێمەیەکیش لەناوبرا. داگیرکەرانیش بە بۆمب و چەکی کیمیایی قەدەغە بەردەوامن لە هێرشەکانیان. -
زیلان ڤهژین: راپهڕین و سهرههڵدانی ژنان لهئێراندا، كاریگهری لهسهر ههموو جیهان داناوه
هاوسەرۆکی پەژاک زیلان ڤەژین رایگەیاند، راپهڕین و سهرههڵدانی ژنان لهئێراندا، كاریگهری لهسهر ههموو جیهان داناوه و دۆخەکە ناگەڕێتەوە بۆ دواوە، داواشی کرد کە ئۆپۆزسیۆنی کوردی و ئێران بەرەیەکی یەکگرتوو دابمەزرێنن. -
نوێنەرایەتیی بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا: شەڕڤانان هەموو جیهانیان پاراست
نوێنەرایەتیی بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە باشوری کوردستان لە ٨هەمین ساڵیادی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ باسیان لە هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و بێدەنگیی نێونەتەوەیی و هێزە گارانتیکارەکان کرد. -
' رێچکەی حەقی قەرار و کەمال پیری گرتەبەر'
لە فەرماندەکانی هەپەگە بێزار سەمسور، یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی هەپەگە بەدرەدین ئامانۆسی بە بیرهێنایەوە و وتی، "هەڤاڵ بەدرەدین رێچکەی حەقی قەرار و کەمال پیری گرتەبەر". -
هەدەپە و دەبەپە ڕۆژی جیهانیی کۆبانێیان پیرۆز کرد
هەدەپە و دەبەپە بە بۆنەی ١ی نۆڤەمبەرەوە ڕۆژی جیهانی کۆبانێ ڕاگەیەندراویان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "پێویستە تێکۆشان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان پەرە پێ بدرێت". -
'هەرگیز ئەو سنوورانە قەبوڵ ناکەین کە فاشیزم لەبەردەمماندا دیاری دەکات'
هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد گوڵستان ئاتاسۆی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو سنوورانەی دەسەڵات دەیخاتە بەردەمیان هەرگیز قبوڵی ناکەن و بەردەوام داواکارییە رەواکانیان دەخەنەڕوو. -
گەنجانی شەنگال لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک رێپێوانیان کرد
گەنجانی شەنگال لە دژی هێرشە ئاسمانییەکانی ناڕەزایەتییان دەربڕی و بێدەنگی رای گشتیی جیهانیان شەرمەزارکرد. -
بۆ شەرمەزارکردنی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە چەمچەماڵ چالاکی ئەنجامدرا
لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزارکرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ فەرماندەی شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا، ناسنامەی دوو فەرماندەی شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " هاوڕێکانمان عەگید و ئارمانج بە باوەڕی و بڕیارێکی گەورەوە لەنێو بارودۆخێکی سەختدا ئەرکەکانی میلیتانی خۆیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا." -
ئەندامێکی هەدەپە لە زیندانی ئێران دەستی بە رۆژوی مردن کرد
محەمەد بیردال ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە لە ئاگری کە بەهۆی بازرگانیەوە لە ئێران دەستگیرکراوە، دەستی بە چالاکی رۆژوی مردن کرد. -
هەپەگە: داگیرکەران ٢١ جار بە بۆمبی قەدەغە و ١١ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردووە
سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٢١ جار بە بۆمبی قەدەغە، ١١ جار بە چەکی کیمیایی، ١٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ ، ٥١ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کرد. -
یەرەکە: لە هێرشە ئاسمانییەکاندا لە ئاسۆس٤ گەریلا شەهید بوون- نوێکراوەتەوە
یەرەکە رایگەیاند، کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکدا کە لە کاتی جیاجیا بۆ سەر ئاسۆس ئەنجامیداون ٤ گەریلا شەهید بوون. -
فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی کۆدار: شۆڕش بە دروشمی ژنانی کورد گوڕی سەند
فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانێکە بەدەست دەسەڵاتێکی تیۆکڕاتیکەوە دەناڵێنن، ئێستا چەقۆ بە ئێسک گەیشتووە. ڕاشیگەیاند، شۆڕش بە دروشمی ژنانی کورد گوڕی سەند و پارادیگمای دەوڵەتی تێکشکاند. -
دیسانەوە جارێکی دیکەش تاوانی جەنگی دەوڵەتی تورک تۆمار کرا
لە مانگی ئایاردا سێ ڕۆژ لەسەر یەک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هێرشکرایە سەر وەرخەل و ٦ گەریلا شەهید بوون. هاوکات لە کۆڕەژارۆ ڤیدیۆ دیمەنی دوو گەریلا بڵاوکرایەوە، کە باس لەوە دەکەن دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. -
ژمارەیەک هونەرمەندی گەرمیان بە هونەرەکەیان پشتگیریان لە گەریلا کرد
چەند هونەرمەندێک لە گەرمیان كورتە ڤیدیۆیەكیان بۆ پشتیوانی لە گەریلاكانی ئازادی کە دژی دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەن بڵاوکردەوە و دەڵێن، بەهونەرەكەیان دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوەستنەوە. -
هەپەگە: گۆڕەپانەکانی بەرخودان ٢٠ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانکران
سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ٩ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا و ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران و بە دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس تۆپبارانکران. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد چالاکییان ئەنجام دا
جەنگاوەرانی یەکەی سینان دێرسیم لە هەبەدەهە لە دژی کۆمپانیایەکی پشتیوانی ئاکەپە لە ئامەد چالاکییان ئەنجام دا. -
کاریگەریی ماددە کیمیاییەکان لەسەر زیندەوەران
تەقەمەنییەکانی تی ئێن تی، تی ئێن بی، دی دی ئێف و تی ئێن پی لەگەڵ ماددەی کیمیاییەکان بۆ سوپای تورک بەس نەبوو، ئێستا قورسایی خستووەتە سەر چەکی کیمیایی و بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. -
ڤیدیۆیی چالاکیی نیشانەشکێنی گەریلا لە شاخی هەکاری بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی نیشانەشکێنیی هێزەکانی یەژا ستاری لە شاخی هەکاری بڵاو کردەوە. -
لە بناری قەندیل هێرشی چەکی کیمیایی ئیدانە کرا
لە بناری قەندیل لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چالاکی ئەنجامدرا. -
چەك و تەرمۆ باریك كە چەكێ قەدەغە كریان دژوو گەل و كوردی بەكارمێ
تەرمۆباریك یۆن چا چەكا كە پێسە بۆمبی بۆشایی ئەشناسیان بەپاو پەیماننامەو جنێڤی قەدەغە كریان ئیسە بیەن بە چەك و دەوڵەت و توركی و كوردستانەنە باكارش مارۆ . -
پۆلیسی تورک بە هەڵدانی گولـلەیەک هەڕەشەی کوشتنی لە حەسەن ئۆزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپە کرد
لە ساڵیادی داسەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانیی جزیردا و لە کاتی خوێندنەوەی راگەیەندراودا، پۆلیسی تورک بە هەڵدانی گولـلەیەک بۆ حەسەن ئۆزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی شرناخ کرد و هەڕەشەی کوستنی لێکرد.