کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
مەخەدەشە: بڕیاری داخستنی پادێ بێڕێزییە بە ئێزدییەکان و دەبێت بریارەکە هەڵوەشێتەوە
مەخەدەشە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و داخستنی پادێی وەک بێڕێزی بەرامبەر بە ئێزدییەکان ناودێرکرد و رایگەیاند، "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە دەست لە هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەڵبگرێت. هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەڵای گەورە بەسەر گەلانی عێراقدا دەهێنێت. -
رەزا رەسایی زیندانی سیاسی کوردی یارسان لە سێدارەدرا
رەزا رەسایی لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵذانی ژن، ژیان، ئازادی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی و بە بێ رەچاوکردنی مافی دوایین دیدار لە کرماشان لەسێدارەدرا. -
سوپای تورکی داگیرکەر ٩ بارەگای سەربازی نوێی دروستکرد
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆ سەر دهۆک ١٨٤بنەماڵە ئاواره بوون. سوپای داگیرکەری تورک ٩ بارەگای سەربازی نوێی لە هەرێمەکە دروستکردووە. -
یەبەشە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
یەبەشە رایگەیاند کە شەڕڤانێکیان بە ناوی دەمهات عەرەب بەهۆی رووداوێکەوە شەهیدبووە. -
ماک لە گەڤەر لە دژی بنکەی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بە چەکی سوک و نارنجۆک لە دژی بنکەی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا. راگەیەندرا کە چالاکیەکە بۆ پێشوازی لە ساڵیادی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ ئاب ئەنجامدراوە. -
'دەبێت لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی بەهێز نیشان بدرێت'
ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر فراونتر دەبێت و مامۆستایان هەڵوێست و ناڕازیی خۆیان پیشاندا، وتیان: "ئەم داگیرکارییەی سەر خاکی باشووری کوردستان ڕەوا نیە و پیویستە حکومەتی هەرێم و عێراق هەڵوێستیان هەبێت." -
ناسنامەی سێ شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی خواکورکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاورێیانمان سەما، باهۆز و فرات بەشدارییان لە چەندین خەبات لە هەرێمە جیاجیاکان کردبوو، بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی، بە بەشداربوونی خۆیان سەرکەوتنی گەورەیان خوڵقاند ". -
تەرمی شەهید باران خەملین لە وان بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە باران خەملین کە ٢٥ ی تەمموز لە هەرێمی هەرەکۆل شەهید بوو، لە وان بەخاکسپێردرا. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دەربارەی هۆشداری دا دەربارەی گەمە و پیلانەکانی پەدەکە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەربارەی گەمە و پیلانەکانی پەدەکە لەسەر شەنگال هۆشداری دا و بانگەوازی لە هەموو ئێزدییەکان کرد نەکەونە داوی فیتنە و ئاژاوەوە. -
کۆنگرەی گەل: هەڵوێستی ئێوە دژ بە خیانەت و داگیرکاری چییە؟
کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند کە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەهۆی خیانەتی پەدەکەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، پرسیاری لە هەموو هێزەکان کرد 'هەڵوێستتان لە بەرامبەر خیانەت و داگیرکاری چییە؟' -
تەرمی سێ گەریلا کە لە بۆتان شەهیدبوون، رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە
تەرمی سێ گەریلا کە لە هەرێمی هەرەکۆلی سێرت لە بۆردومانی داگیرکەراندا شەهیدبوون رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە. -
لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە زاپ سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، چواری دیکەش برینداربوون. -
بەرخۆدانی خۆی کرد بە میراتێک بۆ مێژوو
ئاگر ئەردێخان کە بە فەلسەفەی ئاپۆیی گیانی خۆی لە پێناو گەلەکەیدا فیداکرد، وەک تێکۆشەری باخچەی ژیان بۆ مرۆڤایەتی، میراتێکی بەرخۆدانی بۆ مێژوو و هەڤاڵانی بەجێهێشت. -
ژنانی کورد هەموو ژنانی جیهانیان لە دڕندەیی داعش ڕزگار کرد
ژنانی کەمپی پەنابەرانی مەخموور ڕایانگەیاند کە ژنانی شۆڕشگێڕی کورد لە دژی دڕندەیی داعش شەڕیان کرد و ژنانی سەرتاسەری جیهانیان لە دڕندەیی ڕزگار کرد. -
ڕۆژنامەنووسانی گەرمیان: لە سنووری پەدەکە ئەوانەی بیروڕای جیاوازیان هەیە ڕاپێچی دادگا دەکرێن
سەبارەت بە رفاندن و دواتر سەپاندنی سزای سێ ساڵ زیندان بە سەر رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، رۆژنامەنووسانی گەرمیان رایانگەیاند، "لە سنوری پەدەکە تۆمەتی ناڕەوا بۆ کەسانی ئازادیخواز و ڕۆژنامەنووسانی ئازاد دروست دەکرێت." -
شێرکۆ بێکەس لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. -
ئەمریکا هێزەکانی لە کەرکوک زیاد دەکات
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمریکا هێزەکانی لە بنکەی سەربازی لە کەرکوک زیاتر کردووە کە پێشتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی داعش بەکاردەهات. -
فیلمێکی گەریلا کە هەڵگریی پەیامێکی مێژووییە
چەند ڕۆژپێش کەناڵی گەریلا تیڤی فیلمێکی دەربارەی ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بڵاو کردەوە. ئەم فیلمە یەک کاتژمێرییە ساتە گرنگەکانی شەڕی شاخەکانی کوردستان نیشان دەدەات. -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە مەتینا شەهیدبووە و لەوبارەوە رایگەیاند، "هاوڕێمان چیچەک بە هەڵوێستی ژنی ئازاد و ئازایەتی خۆی لە شەڕدا وەک جەنگاوەرێکی نمونەیی یەژاستار ناوی چووە مێژوو تێکۆشانمان". -
ئاماری مانگی تەمووز: درۆنێکی هێرشبەر و دوو هەلیکۆپتەر خرانەخوارەوە، ٥٦ داگیرکەر سزادران
هەپەگە ئاماری مانگی تەمووزی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە ٢٠٥ چالاکی ئاسمانی و زەمینی گەریلادا درۆنێکی هێرشبەر، ٢ هەلیکۆپتەر خراونەتەخوارەوە و ٥٦ داگیرکەر کە یەکێکیان پلەی یاربای بوو سزادراون. -
'لە دژی هێرشی داگیرکەری و داردەستەیی دەبێت گەنجانی باشور بەشداری ریزەکانی گەریلا بکەن'
گەریلا سەرهەڵدان پێنجوێن، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و داردەستەیی پەدەکە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە، داوای هەمان هەڵوێست لە گەنجانی باشوری کوردستان دەکات. -
ڕێکخراوەکانی جینۆساید: پێویستە هەموو تاوانبارانی کۆمەڵکوژی شەنگال دادگایی بکرێن
ڕێکخراوەکانی جینۆساید دووپاتیان کردەوە، پێویستە هەموو تاوانبارانی کۆمەڵکوژی شەنگال دادگایی بکرێن. -
سەعدی پیرە: ڕێککەوتننامەی شەنگال ڕادەستکردنەوەی مەڕە بە گورگ
وتەبێژی یەنەکە، سەعدی ئەحمەد پیرە لە یادی کۆمەڵکوژی شەنگال گوتی: "ڕێککەوتننامەی شەنگال وەک ئەوە وایە بەهەمانشێوە مەڕەکان بسپێریت بە گورگ بۆ ئەوەی بیانپارێزێت". -
لە شەنگال ڕێپێوانی "لە قڕکردن و کۆیلایەتییەوە بەرەو خۆبەڕێوەبەری و ئازادی" ئەنجامدرا
هەزاران شەنگالی بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال کۆبوونەوە و بە درووشمی "لە قڕکردن و کۆیلایەتییەوە بەرەو خۆبەڕێوەبەری و ئازادی" ڕێپێوانێکی مەزنیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا دژی خیانەتی پەدەکە درووشم بەرزکرایەوە. -
لە ڕزگاری دژی داگیرکاری تورکیا ٣٠ نەمام چێندرا
لە شاردەێی ڕزگاری چالاکوانانی گەرمیان لە بەرامبەر داگیرکاری و قڕکردنی ژینگە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە هەڵمەتی نەمام چاندنیان ئەنجام دا، چالاکوانان دووپاتیان کردەوە خاوەندارێتی لە ژینگەی کوردستان دەکەن.