کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە: هەڤاڵ عومەری حاجی حسێن لە لووتکەدا نوێنەرایەتی هەستی شۆڕشگێڕیی و نیشتمانپەروەریی دەکرد
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ ژیانئاوایی عومەری حاجی حسێن تێکۆشەری دێرین بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ژیانئاوایی هەڤاڵ عومەر خەسارەتێکی مەزنە بۆ گەلەکەمان، هەمیشە لە یاد و بیرەوەری گەلی کورستان و شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزاندا دەمێنێتەوە. -
پەژاک: هەڤاڵمان شۆڕش قەڵات شەهید بوو-نوێکراوەتەوە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) رایگەیاند، رۆژی ٧ی خەزەڵوەر (٢٨ی تشرینی یەکەم) ئەندامی مەجلیسی پەژاک شۆڕش قەڵات لەسەر رێگەی پیرانشار-مەهاباد بە شێوەیەکی ناجوامێرانە شەهید بووە، هاوکات سەرجەم بانگەشەکانی دەوڵەتی ئێرانی لەوبارەوە رەتکردەوە. -
بۆ هاوڕێەکەم، بۆ کوڕەکەم...
لە چیا ئازادەکاندا بوومە هەڤاڵت ئەو هەڤاڵیەتییەی ئێمە هەڤاڵیەتی ڕاستەقینە بوو لەگەڵ پەکەکە. لە هەڤاڵیەتی ئێمەدا ناپاکی، درۆ، دووڕوویی و خیانەت بوونی نەبوو. لە هەڤاڵیەتی دایک و کوڕ زیاتر، هەڤاڵیەتی ئێمە هەڤاڵیەتی لەگەڵ پەکەکە بوو. -
دانیشتوانی وان: ڕێگا و موخاتەب بۆ چارەسەریی ڕوونە
دانیشتوانی وان سەبارەت بە پرۆسەی دانووستان و گفتوگۆ بۆ چارەسەریی پرسی کورد، جەختیان لەوە کردەوە موخاتەب ڕێبەر ئاپۆیە. -
"ئەگەر دەوڵەتی تورک ئاشتی دەوێت، دەبێت سەرەتا دەرگای ئیمڕاڵی بکاتەوە"
نوسەرێک و چالاکوانێکی سیاسی، وتیان: "چارەسەری پرسی ئاشتی لە ئیمڕالییە بۆ ئەوەی چارەسەری هەبێت دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت و مەرجەکانی پرۆسەی ئاشتی قبوڵبکرێت." -
لە کەرکوک داوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی رژیمی بەعس دژبە کورد دەکرێت
ڕێکخراو و چالاکوانانی کەرکوک گوتیان: "ڕژێمی دیکتاتۆریەتی بەعس ڕوخاوە بەڵام بڕیارە نادادپەروەر و داگیرکارییەکانی هێشتا زیندوون". -
٦ شەڕڤانی یەبەشە بە مەراسیمێک یادکرانەوە
٦ شەڕڤانی یەبەشە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ٢٤ ی تشرینی یەکەمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بە مەراسیمێک یادکرانەوە. -
باقرخان: لەگەڵ چارەسەریدان، بەڵام پاکتاوکردن ڕەتدەکەینەوە
هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان وتی: "بەڕێز ئۆجالان دەیەوێت ئەم بابەتە بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەر ببێت. کەجەکەیش ئاماژەی بە بەڕێز ئۆجالان کرد. لەگەڵ چارەسەریداین، بەڵام پاکتاوکردن ڕەتدەکەینەوە". -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا و دوو حەفارە تێکشێندران
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاردا سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر بە سزا گەیەندرا و پێنجی دیکەش برینداربوون، وە دوو حەفارە تێکشێندران و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش و حەشارگەیەک وەشێندرا. -
٣٧٥ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد تێپەڕی
٣٧٥ ڕۆژە سلێمان ئەحمەدی ڕۆژنامەوان لە زیندانەکانی پەدەکەدا ڕاگیراوە. -
لە سەمسمور جەندرمە هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەوانان
جەندرمەکان لە سەمسور هەڵیان کوتایە سەر پەیامنێری ژن نیوز دەریا رەن و پەیامنێری ئاژانسی پیرها کامبەر یڵدز. -
بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەکی ئەلباک راگەیەندرا
لە ئەلباکی وان هاتووچۆکردن لە چەن چەند ناوچەیەک بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەکرا. -
یەجەوەکە لە گەڤەر لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش چالاکی ئەنجامدا
یەکینەکانی یەجەوەکەی گەڤەر رایانگەیاند، کە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامداوە. -
تەرمی گەریلا نورشین بەدر پاش ٣ مانگ وەرگیرایەوە
تەرمی گەریلای هەپەگە نورشین بەدر (ڕێگەش قەلقەلی) کە لە شەڕی ٣١ ی تەمموز لە ناوچەی ئەلکێی شەرناخ شەهید بوو، پاش ٣ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. -
گەل ڕژانە گۆڕەپانەکان، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا
ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە چەند شارێک پیرۆزکرا، لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا کە نزیکی کۆبانێیە، گەل سڵاوی لە بەرخۆدان کرد. لە چالاکییەکەدا، هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران. -
نامەی چالاکیکەری فیدایی ئاسیا عەلی
سارا عەلی یەکێک لەو دوو گەریلایەیی لە بەرانبەر توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا پێش ئەنجامدانی چالاکییەکە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێیانی، ژنانی پاژک، گەل، هاوڕێیانی لە زیندان و بنەماڵەکەی نامەکەیەکی نوسیوە. نامە و ڕاپۆرتی چالاکیەکە بڵاودەکەینەوە. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی دیدار لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەکان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەرئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
جەنگاوەرانی ژن لە وان و گەڤەر ناوەندەکانی داگیرکارییان کردە ئامانجی چالاکییەکانیان
جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ ڕایانگەیاند، بە تەقەمەنی دەستکرد بارەگای پۆلیسی وان و بنکەی پۆلیسی ئەسەن تەپەی گەڤەریان کردووتە ئامانجی چالاکییەکانیان. -
دانیشتوانی ئامەد: ناونیشانی ئاشتی و چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە
دانیشتوانی ئامەد بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی ئاماژەیان بە ڕێبەر ئاپۆ کرد و داوایان لە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کرد لەوبارەیەوە هەنگاوی جدیی بنێت. -
پەدەکە و سوپای تورک گوندی دەرگەلێ-یان تاڵانکردووە
بە هۆکاری هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەسەر خاکی باشوور بەهەزاران گوندی ناچاربوون گوندەکانیان جێبهێڵن، گوندی دەرگەلێ یەکێکە لەو گوندانەی کە لە لایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە چۆڵکراوە. -
کۆمەڵێک کاندیدی لایەنە سیاسییەکان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا
کۆمەڵێک کاندیدی لایەنە سیاسییەکان لە شارۆچکەی کەلار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: "ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان جێی متمانەنیین و ڕەتی دەکەینەوە." -
هەپەگە: لە زاپ و خواکورک ٥ داگیرکەر بە سزاگەیەندران
هەپەگە ڕایگەیاند، کە لە هەڕێمەکانی زاپ و خواکورک لە چالاکییەکانی گەریلادا لانیکەم ٥ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندراون. -
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی سێ گەریلای شەهیدی کردەوە
هەپەگە بەڕێزەوە یادی ئەو سێ گەریلایەی کردەوە کە شەهیدبوون و وتی: "بەڕێز و خۆشەویستییەوە یادی هاوڕێیانمان دەکەینەوە کە بە شەهادەتییان بوونە هۆکاری مەزنکردنی تێکۆشان." -
کەجەکە: دەبێت بەوپەڕی هێزەوە گەلەکەمان لە کوردستان و ئەوروپا بەشداربن لە قۆناغی نوێی چالاکییەکاندا
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە بانگەوازێکدا داوای کرد گەل لە کوردستان و ئەوروپا بەشێوەی جەماوەری و بەوپەڕی هێزەوە بەشداری لەو قۆناغەدا بکەن کە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات. -
گەریلا تیڤی دیمەنێکی تایبەتی دەربارەی چالاکییە فیداییەکەی ئەنقەرە بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دەربارەی ئەو چالاکییە فیداییەی کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، دیمەنێکی تایبەتی بڵاوکردەوە.