کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی گەریلادا ۷ سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران
لە بەردەوامی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی گەریلادا کە دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجام دەدرێت، گورزی قورس لەو سوپایە سوپایە دراوە و هێندەی ڕوو بووەتەوە ۷ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون و چەندین بلدۆزەی سەربازی تێکشکێنران. -
دایکانی مەخمور نامەیەکی کراوەیان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق نووسی
بە ناوی دایکانی مەخمورەوە، کە ١٩ ڕۆژە لە نزیک بازگەی پەدەکە لە چالاکیی دانیشتندان، هاوسەرۆک شارەوانیی مەخمور نامەیەکی کراوەی بۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق نووسی و داوایکرد، هەوڵی کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر مەخمور بدات. -
ئیهادە: لە پاسوور دەست بەسەر مافی هەڵبژاردن و کاندیدبووندا گیراوە
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤ (ئیهادە – ÎHD) ڕایگەیاند، لە ناوچەی پاسوور بە شێوەیەک نایاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کراوەتە ئامانج و دەست بەسەر مافی هەڵبژاردن و کاندیدبووندا گیراوە. -
'وەرن لە دژی شەڕ لەچکە سپییەکانمان بکەین بەیەک'
ئایسەل توفان دایکی ئاشتی کە لەبەردەم باڵەخانەی ئاکەپەدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بووەوە، بانگێکی ئاڕستەی ئەو کەسانە کرد کە لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە دانیشتوون و ڕایگەیاند، 'وەرن لە دژی شەڕ لەچکە سپەکانمان بکەین بەیەک'. -
له چیای جوودی ئاگر كهوتهوه
به گوێرهی زانیارییهكان له دهڤهری دارستانی چیای جوودی کە دەکەویتە هەرێمی شڕنەخ ئهمڕۆ ئاگر كهوتووهتهوه و بههۆیهوه ڕووبهرێكی بهرفرهوان سووتاوه. -
چواردەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ژنە شۆڕشگێڕ وهونەرمەند مەرزیە فەریقی بەرزڕاگیرا
لە گۆرستانی سەیوانی شاری سلێمانی بە دەسپێشخەری کۆمپانیای گزینگی بەرەبەیان و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکان یادی چواردەیەمین ساڵی کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی ژنە شۆڕشگێڕوهونەرمەند لەسەرگۆڕەکەی کرایەوە. -
نەخۆشخانەیەك ٨ ساڵە بێ بەرامبەر خزمەت دەکات
ساڵانێکی درێژە کۆمەڵێک کارمەندی تەندروستی و پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەکانی قەندیل بێ بەرامبەر خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن. هاووڵاتییانی قەندیل و ئەندامانی نەخۆشخانەکە لە بارەی کار و خەباتی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ ئاژانسەکەمان دوان. -
پۆلیسە بکوژەکەى مەزڵومی تەمەن ١٦ ساڵ سزا نەدرا
پۆلیسە بکوژەکەى مەزڵوم تورانی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن دادگای دەوڵەتى تورکەوە سزای بەسەردا نەسەپێنرا!. -
ئاکەپە دەستى بەسەر شارەوانیى گۆگسیی هەدەپە لە ئەرزرۆمدا گرت
رژێمى ئاکەپە – مەهەپە دەستیان بەسەر شارەوانیى گۆگسیى هەدەپە لە ناوچەى قەرەیازی ئەرزرۆم داگرت و لە بریى مەلیکە گۆکسو هاوسەرۆک شارەوانیى هەدەپە، قائیمقامەى دەوڵەتى تورک لە ناوچەیە وەک قەیوم سەپێنرا بەسەر ئەو شارەوانییەدا. -
ناسر یاگز و هەرێم مەحمود سەردانی چالاکی دایکانی مەخموریان کرد
ناسر یاگز و هەرێم مەحمود سەردانی دایکانیان لە مەخمور کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکییەکەیان ڕاگەیاند. -
پارێزەر چەتەدیر: سەپاندنی قەیومەکان دژی یاسایە
پارێزەر دیار چەتەدیر لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئامەد و وان و مێردین لەلایەن ئاکەپەوە ڕایگەیاند، قەیوم بە شێوەیەکی نایاسایی سەپێنراون و وتی، ئەو کارە "رەفتارێکی تەواو سیاسی"یە. -
گەنجانی نوێی بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە: تێکۆشانی ئێمە بۆئازادیە
لە زۆربە شارەکانی کوردستان و تورکیا ٤٧ گەنج بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون. گەنجان بە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەیان بەوەکرد کە لە دژی سیستەمی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، بۆ ژیانێکی ئازاد بەرخۆدان دەکەن. -
گەریلا لە خواکورک،باگۆک وبازێد سوپای تورکیان کردە ئامانج
گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لەباگۆک چالاکییان ئەنجامدا، لەبازێد بارەگای سەربازی تەپەڕێز کرایە ئامانج. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە سڵۆپی بڵاوکردەوە
گەریلاتیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستاری کە لە ٢٧ تەمووز/ ١٧ی گەلاوێژ لەدژی خالێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گوندی هەدێتەی سڵۆپی ئەنجامیان دابوو بڵاوکردەوە. -
بەرخۆدان ڕێگرییەکان ناناسێت
هەموو ڕۆژێک لە ناو گۆڕەپانی جالاکییەکاندایە، هەموو ڕۆژێک هاواردەکات، پێی دەڵێن 'لالۆ'، بەهۆی هاوار وهەڵوێستەکەی، لە ئامەد دەنگی داوەتەوە. -
"شەهید پڵنگ تا کۆتایی تەمەنی بۆ دۆزەکەی خەباتی کرد"
گەریلای یەژا ستار نالین پڵنگ لە ٢٤مین شەهید بوونی باوکیدا وتی، "شەهید پڵنگ تونچ تا کۆتایی تەمەنی بۆ دۆزەکەی خەباتی کرد. خۆزگە بمتوانیایا لەگەڵ باوکم لەیەک کاتدا تێبکۆشین." -
دایکانی لەچک سپیی بەردەم باڵەخانەی ئاکەپە دەستگیرکران
سێ دایکی لەچک سپی، کە لەبەردەم باڵەخانەی سەرۆکایەتیی رێکخستنی ئاکەپە لە ئامەد دانیشتبوون دەستگیرکران. -
یەرەکە: ڕژێمی داگیرکەری ئێران شەڕی دەرونی دژی گەل بەڕێوەدەبات
یەرەکە ڕایگەیاند، لەمدوایانەدا ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە چوارچیوەی شەڕی تایبەتدا دەستی بە هێرشیکی فراوان دژی گەلی کورد کردووە و بەو رێبازە هەوڵ دەدات هێز و ئیرادەی گەلی کورد پارچە بکات و بە بەکارهێنانی ئامێر و تەکنیک خۆی بەهێز نیشان بدات. -
دایکانى لەچک سپی لە بەردەم بارەگاى ئاکەپە دەستیان بەچالاکی کرد
دایکانى لەچک سپی لە بەردەم بارەگای ئاکەپە لە ئامەد دەستیان بە چالاکیى دانیشتن کرد. -
'بێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ژیانی ئازاد بەدینایەت'
گەریلای یەژا ستار دەلیلا زەردەشت رایگەیاند، بێ ئازادیی سەرۆکایەتی ژیانی ئازاد بەدینایەت. ئێمە جەنگاوەرانی سەرۆک ئاپۆین. لە رێی ڕاستیدا هاوڕێی ئازادین. -
هاوسەرۆکانی شارەوانیی پاسور زیندانیکران و قەیوم لە شوێنەکەیاندا سەپێنرا
دوای تەقینەوەیەکەی پاسور و کوژرانی ٧ کەس و برینداربوونی ١٠ کەس، هاوسەرۆکانی شارەوانیی هەدەپە لە پاسوور محەمەد تاش و فاتمە ئای زیندانیکران و ئاکەپە قەیومی لە شوێنەکەیان دانا. -
هەپەگە بانگەوازێکی ئاڕاستەی خانەوادەی سەربازە دیلەکان کرد
ماهیر دەنیز فەرماندەی هەپەگە ڕایگەیاند، ئەگەر خانەوادەی دیلەکانی لای ئەوان دەیانەوێت منداڵەکانیان بە زیندوویی و تەندروستی ببینن، با حساب لە ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بپرسن، چونکە ئەو رژێمە جگە لە هەوڵی کوشتنی منداڵەکانیان هیچ شتێکی دیکە ناکات. -
بەرەی عەرەبیی کەرکوک سکاڵا لە دژی لیستی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک تۆمار دەکات
بەرەی عەرەبیی یەکگرتوو لە شاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لیستی هاوپەیمانیی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک ناوەکەی نەتەوەپەرستی دروست دەکات، بۆیە لە کۆمسیۆن سکاڵا لە دژی ناوەکەی تۆمار دەکەین". -
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک گوندەکانى ئامێدییان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر گوندەکانى ناوچەى ئامێدی-یان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد. -
بایک: چارەسەری و ئاشتی بە بەرخۆدان بەدی دێت – ٢ -
بایک ئاماژەی بە گرنگیی تێکۆشان و بەرخۆدانی ئەم سەردەمە کرد و وتی، "ئەوانەی ئاشتی و چارەسەرییان دەوێت، پێویستە باش بزانن ڕێگەکەی بەرخوانە لە دژی داگیرکەری، قڕکردن و فاشیزم. بێجگە لەوە هیچ شتێک کورد لە مردن ڕزگار ناکات."