کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'حیزبولکۆنترا کە کوردی لە ناو بیرە تێزابدا دەسوتاند، دەبێت زیاتر رسوا بکرێت'
ئەندامی کۆمیتەی گەلان و باوەڕییەکانی کەجەکە میرخان کارکەر زۆر بەتایبەت داوای لە مامۆستاییانی ئاینی کرد کە پێویستە زیاتر لە دژی هودا پار بوەستنەوە و رسوایان بکەن. -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی خواکورکی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "رێبازی ئاپۆییان بە بنەماگرت و دژوارترین ئەرکەکانیان بە ئاسانی راپەڕاند". -
'پادێ ئەو پارتەیە کە ئێزدییەکانی کۆکردەوە بۆیە کراوەتە ئامانج'
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پادێ سلێمانی حاجی رایگەیاند، کە بڕیاری داخستنی پادێ لە میانی دیدارەکان لەگەڵ تورکەکان دراوە و وتی، "رۆژانە خاکەکەتان داگیردەکرێت، مرۆڤ دەکوژرێن، خۆی لەو کێشانە بە بەرپرسیار نابینن، لە بەرامبەردا دین و پارتی ئێزدییەکان دادەخەن". -
"پێویستە عێراق ڕێگری بکات لە جێبەجێکردنی ئەجیندای تورکیا"
کاوێز مەلا پەروێز رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی رایگەیاند: "پێویستە عێراق ڕێگری لەو هێز و لایەنانە بکات کە ئەجیندای تورکیا جێبەجێ دەکەن". -
پەدەکە ڕێگەی نەدا دوو ژنە هونەرمەند بچنە ڕۆژئاوا
پەدەکە ڕێگەی نەدا ئەمال مەسلۆسی و شادی غوڵامی بچنە ڕۆژئاوا، کە ویستیان بەشداربن لە فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم لە شاری کۆبانێ. -
ئارێز عەبدوڵا: بێدەنگی بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تاوانە
ئەندامى سەرکردایەتى یەنەکە، ئارێز عەبدوڵا ڕایگەیاند، ئەوەی تورکيا لە هەرێمی کوردستان دەيکات دژی ياسا نێونەتەوەییەکانە و پێشێلی زەقی سەروەری عێڕاق و هەرێمە، دەشڵێت، بێدەنگ بوون لە هێرشەکانى تورکيا تاوانە. -
لە مەخمور پاڵەوانێتی یاری شەترەنج دەستیپێکرد
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بە پێشەنگایەتی تەجەمە/تەژەجەمە پاڵەوانێتی یاری شەترەنج دەستپێکرا. -
'گەل و گەریلا یەکتر تەواو دەکەن و پێکەوە دەتوانن ڕێگە لە داگیرکاری بگرن'
هێرش و دایگرکارییەکانی دەوڵەی فاشیستی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان بەردەوامی هەیە، لەم بارەیەوە کارزان قادر، ڕۆژنامەنوس و شانۆکار وتی: "گەل و گەریلا یەکتر تەواودەکەن و پێویستە گەل پشتیوانی لە گەریلاکانی ئازادی بکەن، بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری." -
ماک فرۆشیارێکی مادە هۆشبەرەکانی بە سزا گەیاند
ماک لە بەردەوامی چالاکیەکدانیدا دژ بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک، لە ئامەد فرۆشیارێکی مادە هۆشبەرەکانی بە سزا گەیاند. -
بومەلەرزە بازارجخی هەژاند
لە ناوچەی بازارجخی مەرەش بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. -
پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی (هیوا) کەوتەکار
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی کوردی کردەوە، کە دەکرێت لە رێگەیەوە سەرجەم داتا و زانیارییەکانی پەیوەست بەو بەندکراوە کوردانە لە زیندانەکانی دەوڵەتی ئێران بدۆزرێتەوە. -
مەلا هاوار شافیعی: دەبێت لە وتاری هەینی هێرشەکانی تورکیا ئیدانە بکرێن
مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتی نوور، هاوار شافیعی لە وتاری هەینی ئەمڕۆدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و گوتی: "خیانەتە بەرامبەر خەباتی چەند ساڵەی گەلەکەمان، ئەگەر باسی کوشتاری بەناهەقی ئەم گەلە نەکەین". -
لە مەخمور هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزارکرا
خەڵکی کەمپی مەخمور بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان شەرمەزار کرد. -
دەستپێشخەری رۆژین: کوشتنی رۆژنامەنووسان بۆ شاردنەوەی تاوانەکان و شێواندنی راستیەکانە
دەستپێشخەری رۆژنامەنووسان (رۆژین) باس لەوەدەکات کردنە ئامانج و کوشتنی رۆژنامەنووسان بۆ شاردنەوەی راستیەکانە وداواش دەکات حکومەتی عێراق هەنگاوی بەرچاو دژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بگرێتەبەر. -
'بە کوردی بدوێین و بە کوردی بژیین'
پلاتفۆڕمی زمانی کوردی دەسنیشانیکرد ساڵێ نوێی پەروەردە و فێرکردنی منداڵی کورد لە سەروبەندی سیاسەتی تواندنەوەدایە و وتی: "پێویستە هەمووان بە کوردی بدوێن، بنوسێن، بیربکەنەوە و بژین." -
هەپەگە: لە خواکورک رائیدێک و ٣ سەرباز بە سزاگەیەندران
هەپەگە رایگەیاند لە خواکورک لە چالاکیەکەی ٢ی ئەیلولدا رائید (پێشڕەو) عوسمان ئایان و ٣ سەرباز بە سزاگەیەندراون. دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەو ئەفسەرەیان بە پلەی پێشڕەو بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. -
وڵات داڵاهۆ؛ فیداکاری پێشەنگی شاخی ئامێدی
وڵات داڵاهۆ ئەو گەریلایەیی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکانی پارستنی مەدیا چەندین چالاکی ئافرێنەری ئەنجامدا، لە شاخی ئامێدی بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگی بەرخۆدان. -
کەجەکە: بەرپرسیارێتی سەرەکی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی لە ئەستۆی پەدەکە و بارزانیە
کەجەکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستانی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، "بەرپرسیارێتی سەرەکی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی لە سەر باشوری کوردستان لە ئەستۆی پەدەکە و بارزانیدایە". -
حەوت فیداکارەکەی شاخی سور
بەرخۆدانی ٨٠ ڕۆژە بە پێشەنگایەتی هەردوو فەرماندە بۆتان و زنارین شاخی سوری گۆڕی بۆ قەڵایەکی بەرخۆدان. ئەو هەوڵوێستەی لە مەتینا و شاخی بەهار دەنوێنرێتەوە بەرهەمی قارەمانانی شاخی سورە. هاوڕێکانیان لە ئێستادا ئاڵای سەرکەوتنیان لە زاپ و مەتینا هەڵداوە. -
دەوڵەتی تورک لە گەڤەر هێرشی سەربازی دەست پێ کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی شیشەمزن و سۆریان و خورکانا سەیدای گەڤەر هێرشی سەربازی دەست پێ کرد. -
تەرمی بورهان سەعید کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا، بەخاکسپێردرا
تەرمی بورهان سەعید کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا، لە گۆڕستانی سەیوانی دوو لە سلێمانی بەخاکسپێردرا. -
ڕەوتی هەڵوێست: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم دۆخە ئاگادار دەکەینەوە
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و گوتی: "هیچ بیانوویەک بۆ ئەم تاوانە و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیی بێتاوان نییە". -
پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا، لەلایەن گەلەوە پێشوازی لێ کرا
محەمەد کانیت پاش ٣٠ ئازادکرا، لە سلۆپی بە مەشخەڵ پێشوازی لێ کرا. -
ناسنامەی شەهیدانی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورک ئاشکرا کرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارباژێر ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، لە هێرشەکەدا بورهان سەعید، هەروەها باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا. بۆ بەخاکسپاردنیان تەرمەکانیان گەڕێنرایەوە بۆ زێدی خۆیان. -
یەنەکە: بێدەنگیی حکومەتی هەرێم و عێراق ڕەوایەتیدانە بە هێرشەکانی تورکیا
فراکسیۆنی یەنەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "بێدەنگی و بێ هەڵوێستی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان جۆرێکە لە شەرعییەتدان بە هێرشەکانی تورکیا".