کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ھاوڵاتیانی ھەرێمی برادۆست دەستگیركردنی چاڵاكوانان و رۆژنامەنووسانی پارێزگەی دھۆك ئیدانە دەكەن
دوای ڕاپەرینی گەلی شیلادزی ودێرەلووک ، چەکدارانی پەدەکە بەشیوازێکی بەرفراوان دەستیان کردووە بە دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی وڕۆژنامەنووسانی پارێزگەی دهۆک. -
پلانى میت و پەدەکە؛ لە شیلادزێ کۆبوونەوەیان لە دژی پەکەکە رێکخست
بەیانیی ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگری تورک (میت) و پارتی دێموکراتی کوردسستان (پەدەکە) لە شارۆچکەی شیلادزی بە زۆرەملێ ژمارەیەک لە خەڵکی شیلادزییان کۆکردەوە و لە دژی پەکەکە پڕوپاگەندەیان بۆ کردن. -
گەمە قێزەوەنەکانى پارتى و میتى تورکیا؛ دەیانەوێت خۆپیشاندان لە دژی پەکەکە رێکبخەن
دواى راپەڕینى گەلی شیلادزێ و ئاگرتێبەردانى سەربازگەیەکى تورکەکان، پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) بۆ ئەوەى خۆی لەبەر دڵی ئاکەپە شیرین بکات، هەوڵ دەدات لەگەڵ دەزگای سیخوڕیى میتی تورکەکاندا، لە ناوچەکە رێپێوانێک لە دژی پەکەکە رێکبخات. -
هەڕەشەی کوشتاری هاووڵاتییان و بە سوتماک کردنی برادۆست لەلایەن سوپاى تورکی داگیرکەرەوە
سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى برادۆست چەندینجار تەقەیان لە گوندەکان و هاووڵاتییانى ئەو سنوورە کردووە و سەدانجاریش ناوچەکەیان بۆردومان کردووە. -
هاووڵاتییانی برادۆست پشتگیری لە خەڵكی راپەڕیوی بادینان دەكەن
دوای ئەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری ناحیەی دێرەلووك-یان بۆردومان كرد و چەندین هاووڵاتییان شەهید کرد، هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیەش بنکەیەکى سوپاى تورکیایان ئاگرتێبەردا. هاووڵاتییانى برادۆستیش رایانگەیاند، پیشتگیری لە خەڵكی بادینان دەكەن. -
ناسر یاگزی مانگرتوو بەهۆی تێکچوونى باری تەندروستیییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
ناسر یاگز بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە و بەهۆی خراپبوونى باری تەندروستییەەو شەوی رابردوو کاتژمێر ٢١:٠٠ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى پار لە شاری هەولێر. -
دانیشتوانی ناوچه‌ی برادۆست ئیدانەی ھەڵوێستی حكوومەتی ھەرێم دەكەن
دانیشتوانی ناوچه‌ی برادۆست كه به‌رده‌وام له‌ژێر تۆپباران و بۆردومانی سوپای توركی داگیركهردان، پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لی بادینان دژ به داگیركاریی توركیا ده‌كه‌ن و ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌ده‌كه‌ش ده‌كه‌ن. -
«ئه‌م ڕه‌شبگیرییه ڕاگرن!»
دژی ڕەشبگیری له بادینان و داخستنی نووسینگه‌ی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک، یاداشتێك ئاراستەی ناوەندە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کرا. -
له‌یلا گیوڤه‌ن: به‌رخۆدان ژیانه
له‌یلا گیوڤه‌ن كه ٨٦ ڕۆژن له مانگرتندایه، گوتی: «ده‌وڵه‌ت ٢ هه‌نگاوی دژبه‌ری هاویشت، به‌ڵام ههردووكیانمان پووچه‌ڵ كردنه‌وه. چالاكییه‌كه‌مان به‌رفره‌وانتر ده‌كه‌ین و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌رده‌كه‌وین. به‌رخۆدانه ژیانه» -
پاسه‌وانه‌كانی زیندانی وان هێرشیان كرده سه‌ر زیندانییان
له زیندانی وان پاسه‌وانه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ١٦ زیندانی كه له دژی گۆڕینی ژووره‌كانیان وه‌ستابوونه‌وه. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه ٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بووه. هه‌په‌گه به‌ڵێنی دا هه‌تا سه‌ركه‌وتن ئاڵای شه‌هیدان بشهكێنێتهوه. -
داوا ده‌كرێت په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په ١٨ ساڵ زیندانی بكرێت
داوا كرا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په گولسه‌ر یڵدرم سزای ١٨ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ببڕێته‌وه. -
سوپای توركیا جارێكی دیكه گونده‌كانی برادۆستی بۆردومان كرد
شەوی ڕابردوو سوپای توركی داگیركه‌ر جارێكی دیكه ناوچه‌ی برادۆست-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ھەولێری بۆردومان كرد. -
هاوسەرۆکی کۆدار: ڕژیمی ئێران نە خۆی پرۆژەی هەیە نە ڕێگا بە پرۆژەی گەل دەدات
زیلان تانیا هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) : ئێران نە خۆی پرۆژەیەکی چارەسەری هەیە ونە ڕیگە دەدات کۆمەڵگا پرۆژەی خۆیی بەڕێوە ببات، ئەوەش دۆخی ئێرانی بەرەوچەق بەستویی بردووە. -
خوێندکاران بەشدارییان لەچالاکی مانگرتنەکەی هەولێر کرد
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە، خوێندکاران بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد. -
ناسر یاگز ٧٣ ڕۆژلە مانگرتندایە
چالاکی مانگرتن لەخواردنی ناسر یاگز، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر دژ بە گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئۆجالان ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە، ناسر یاگز سوورە لەسەر مانگرتنەکەی تا کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری. -
پەکەکە: بانگی ڤیان سۆران بۆگەشە پێدانی تێکۆشان بوو
پەکەکە: بەناوی بەڕێوەبەری پارتەکەمان و کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ١٣هەمین ساڵی شەهیدبوونی ڤیان سۆڕان وەبیردێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە ئامانجەکانی پێک بێنین و خاوەنداریەتی لێبکەین. -
ژنانی مانگرتوو لە هەولێر تا بەیانی لەبەرسەرما مانەوە
دوای ئەوەی ئاسایشی پەدەکە هێرشی کردە سەر چالاکوانانی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و چادرەکەیان-یان تێکدا، چالاکوانان تا بەیانی لەبەر سەرما مانەوە و درێژەیەیان بەچالاکیی مانگرتن لەخواردن دا. -
له ٥٥ شوێنی ئێلح بۆ ماوه‌ی ساڵێك هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
به بڕیاری پارێزگاری ئێلح له ٥٥ شوێنی سه‌ر به شاره‌كه هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا. -
ئاسایشی په‌ده‌كه هێرشی كرده سه‌ر مانگرتوانی شاری هه‌ولێر
ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) هێرشی كرده سه‌ر چادری مانگرتوان له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له لایه‌ن ژنانی مانگرتووی مه‌خموور هه‌ڵدرابوو. -
١٧٠ مامۆستای زانكۆ، ڕۆژنامه‌وان و چالاكی باشووری كوردستان هۆشداری ده‌ده‌نه حكوومه‌ت و په‌ده‌كه
١٧٠ كه‌سایه‌تیی جیاوازی باشووری كوردستان له دژی ڕه‌شبگیریی ئاسایشی په‌ده‌كه له بادینان دژ به ئازادیخوازان و گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی شیلادزێ، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه. -
په‌ده‌كه هه‌وڵ ده‌دات به‌پاره خه‌ڵك دژی په‌كه‌كه به‌كاربێنێت
په‌ده‌كه كه ناتوانێت له به‌رانبه‌ر تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی گه‌لی شیلادزێ دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك خۆی ڕابگرێت، هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی پێدانی پاره به چه‌ند كه‌سێك، له دژی په‌كه‌كه قسه‌یان پێبكات. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له چالاكییه‌كدا شه‌هید بوون. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی ناوچه‌ی زێ و مه‌تینان-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا-یان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به گه‌ریلاكان نه‌گه‌یشتووه. -
بانگەوازێك له بادینانه‌وه؛ ده‌بێ بنكه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی توركیا ده‌ربكرێن
ده‌یان چالاكی سنووری بادینان بانگه‌وازێكیان بڵاوكرده‌وه و داوای دەرکردنی بنكه سەربازی و سیخووڕییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن لەسەر خاکی کوردستان، داواش دەکەن سنوورێک بۆ هێزە ئەمنییەکانی دهۆک دابنرێت.