کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە ناسنامەى ٥ گەریلاى شەهیدی بڵاوکردەوە
هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) ناسنامەى ٥ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە هەرێمەکانى ئاڤاشین و حەفتانین شەهید بوون. -
دەوڵەتى تورک هاتووچۆی هاووڵاتییانى لە ٤٣ دێ و لادێى بەدلیس قەدەغە کرد
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە بەدلیس هاتووچۆکردنى هاووڵاتییانى لە ٤٣ دێ و لادێى پارێزگاى بەدلیس قەدەغە کرد. -
پەژاک: ئەزموونی کۆماری کوردستان لە جیاوازییەکانی کوردی ئازاد و کۆیلەکراو ئاگادارمان دەکاتەوە
پەژاک بە بۆنەى ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە رایگەیاند "ئەزمونی کۆماری کوردستان ئاگادارمان دەکاتەوە لە ناسین و جیاوازیەکانی کوردی ئازاد و کوردی کۆیلەکراو". پەژاک راشیگەیاندووە "درێژەدەری ئاواتەکانی کۆماری کوردستانین". -
لە کەرکووک گۆشەگیری شەرمەزار کرا
لە دژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکووک چالاکییەکیان ئەنجامدا ،لەچالاکییەکەدا داگیرکاری دەولەتی تورکیا لە عەفرین وباشووری کوردستان ئیدانە کرد . -
ئاسایشی سلێمانی ڕێگەی بە ڕێپێوانی گەنجان نەدا
بریار وابوو ئەمڕۆ هەردوو ڕێکخراوەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی شۆڕشگێر لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەبەردەم باخی گشتیی سلێمانی کۆببنەوە و ڕێپێوانێکی هێمنانە ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزەئەمنییەکانی سلێمانیەوە رێگرییان لێ‌کرا. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا قەندیل وزاپ-یان بۆردومانکرد
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرناوچەکانی زاپ وقەندیل-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. هەپەگە رایگەیاند، هیچ زیانێک بەرهێزەکانی ئێمە نەکوتووە. -
دایکانى ئاشتیى رۆژهەڵاتى کوردستان پشتیوانی‌یان لە لەیلا گیوڤەن کرد
دایکانى ئاشتیى رۆژهەڵاتى کوردستان پشتیوانی‌یان لە چالاکیی مانگرتنى لەیلا گیوڤەن و زیندانیانی سیاسیى باکووری کوردستان کرد. -
نامەی لەیلا گیوڤەن: باجەکەى هەرچییەک بێت سەردەکەوین!
لەیلا گیوڤەن لە نامەکەیدا رایگەیاند "لە پێناو راستیى ئەو ژیانەدا کە مردنى بۆ هەڵدەمژم، لە دۆخێکدام کە بە دڵخۆشییەوە لەو رێگایەدا دەتوانم مردن لە ئامێز بگرم". -
گەریلا لە سەرحەد لەدژی سوپای تورکیا چالاکیی ئەنجامدا
گەریلاکانی هەگەپە و یەژاستار لە دژی بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکیا لە گوندی ئاخوڕ-ی ناوچەی ئیدرباشان-ی سەرحەد چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە ڕایگەیاند، لەوچالاییەکدا ژمارەیەک لەسەربازانی سوپای تورکیا کوژراون. -
هەزاران کەس لە ئامەد بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن کۆبوونەتەوە
هەزاران کەس بە دروشمی "لەیلا گیوڤەن شکۆمانە" بەرەو کۆبوونەوەکەى گۆڕەپانى ستاسیۆن دەڕۆن. چالاکییەکە بۆ پشتیوانیکردنە لە چالاکیى مانگرتنى لەیلا گیوڤەن، کە ماوەى ٧٣ رۆژە بۆ نەهێشتنى گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە مانگرتندایە. -
سوپاى تورک لە جودی دەستى بە ئۆپەراسیۆن کرد
سوپاى تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە چیاى جودی بە پشتیوانیى کۆپتەری جەنگی دەستى بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆن کرد. -
له ٣٠ شوێنی پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
پارێزگاری جۆله‌مێرگ ٣٠ شوێنی وه‌ك «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت» ده‌ستنیشان كرد و هاتووچۆی تیایاندا قه‌ده‌غه كرد. -
له وان به‌بێ به‌ڵگه سزای ١٠٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ٣ گه‌نجدا سه‌پێنرا
له شاری وانی باكووری كوردستان دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك به‌بێ به‌ڵگه سزای ١٠٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ٣ گه‌نجدا سه‌پاند. -
ناسر یاگز پێداگره له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له مانگرتن
مانگرتنه‌كان بۆ شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له باشووری كوردستانیش به‌رده‌وامن. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ٥٩ ڕۆژه له هه‌ولێر مانی له خواردن گرتووه. -
كۆمه‌ڵانی گه‌نجان: ١٩-٢٠ی كانوونی دووه‌م له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بین
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی گه‌نجان بانگه‌وازێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ١٩ی كانوونی دووه‌م\٢٩ی به‌فرانبار له ئه‌ورووپا و ڕۆژی ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار له هه‌موو كوردستان گه‌ل دژی فاشیزم ده‌ڕژێته مه‌یدانه‌كان و چالاكی ده‌كات. -
ترافیكی دیپلۆماسی لە باشووری كوردستان، چەندە دەکەوێتە بەرژەوەندی کورد؟
پژاک لەلێدوانێکدا داوا لە یەكێتی دەکات بە چاوخشاندنێك بە هەڵویستەكانی رابردووی خۆی نەكەوێتە داوی كۆنسێپتی توركیا و ئێران و لەبەرامبەرسیاسەتی سەركوت كارانەی ئەوهێزانە بێتە دەنگ وپێویستە پارتیش لەپێناو دەسەڵات ، كۆتایی بە سیاسەتی قوربانی كردنی كوردستان بهێن -
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه: به‌ڕێزه‌وه یادی هه‌ڤاڵ ئارمانج ده‌كه‌ینه‌وه
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) یادی شه‌هیدی فه‌رمانده سوونا كزلكایا (ئارمانج گۆشكار)ی كرده‌وه كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) بوو. -
بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌یان كرد
بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (DGH) له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. -
سوپای تورك به فڕۆكه و كۆپته‌ر هێرشی كرده سه‌ر ده‌وروبه‌ری گه‌ڤه‌ر
فڕۆكه و كۆپته‌ره‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆمبارانی ناوچه‌كانی گردی شه‌هید دیره‌ن و ساتێ-ی سه‌ر به شاری گه‌ڤه‌ر-یان كرد له باكووری كوردستان. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه، هیچ زیانێك به گه‌ریلاكان نه‌گه‌یشتووه. -
کەجەکە: لە دژی داگیرکردنى عەفرین تێکۆشان گەش دەکەین
کەجەکە رایگەیاند، هەر بەرپرسیارییەک بۆ زرگارکردنى عەفرین لە داگیرکەری بکەوێتە سەرشانمان جێبەجێى بکەین و راشیگەیاند "ئێمە لەو بڕوایەدین، کە بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی زرگارکردنى عەفرین سەردەکەوێت". -
له شرنا‌خ ٣ زیندانی ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور كرد
له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شرنا‌خ ٣ زیندانیی دیكه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كرد. -
رژێمى ئێران کۆڵبەرێکى تری کوردی کوشت
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز ڕۆژی سی شەممە ١٥ی کانوونی دوویەم/٢٥ی ،هێزەچەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچە سنوورەکانی ورمێ-ی سەربە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە گروپێک لەکۆڵبەرانی کورد کردووە.لەئەنجامی ئەوتەقەکردنەدا کۆڵبەرێک کوژرا وکۆڵبەرێکی تر برینداربوو. -
سنووری باشماخی مەریوان شادەمارێکى سەرەکیى هەناردەکردنى ئێرانە
خاڵی سنووری نێودەوڵەتیى باشماخ لە نێوان مەریوانی رۆژهەڵاتى کوردستان و پێنجوێنی باشووری کوردستان دووەم گەورە سنووری ئێرانە بۆ هەناردەکردن و لە ٩ مانگى پێشوودا ئێران بە بڕی زیاتر لە ٥٠١ ملیۆن دۆلای کاڵاى لەو سنوورە هەناردە کردووە. -
پژاک: هەوڵەکانی رژیمی ئێران بۆ لەناوبردنی چالاکی مەدەنی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ ئاکامە
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە شەپۆلێکی نوێی گرتنی چالاکانی مەدەنی کردووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وئەم هەوڵانەی ڕژیمی ئێران-ی بۆتوقاندن وچاوترسێن کردنی چالاکانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ ئاکام ناودەبات. -
نوێنەرایەتیى رۆژئاوا خەڵاتى بەخشییە ئەو شاندە رێگایان پێنەدرا بەشداریی کۆنفرانسی عەفرین بکەن
نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی خەڵاتى ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو کەسانە، کە لە سنووری سێمێڵکاوە رێگایان پێنەدرا بپەڕنەوە و بەشداری لە "کۆنفرانسى گۆڕینى دیموگرافیای عەفرین" دا بکەن.