کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەو ٤٧ چالاکوانەى دوێنێ لە سلێمانى دەستگیرکران لە زیندان دەستیان بە مانگرتن کرد
لەو ٥٢ چالاکوانەى، کە دوێنێ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران، ٤٧ چالاکوانیان لە زیندانى کانى گۆمە رادەگیرین و و ٤٧ چالاکوانە زیندانیکراوەش لە دژی ئەو هەڵوێستەى ئاسایش دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. -
ئاسایشی سلێمانى داواکانى مام جەلال جێبەجێ ناکات و پێشێلیان دەکات
ئاسایشی سلێمانى بە پێچەوانەى داواکانى مام جەلال دەجوڵێتەوە و ئازادیی لە شاری سلێمانى بەرتەسک کردووەتەوە. -
ئاسایشی سلێمانی به‌شێك له ژنە دەستگیرکراوەکانی ئازاد کرد
كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند ژنێك ئازاد كران كه ئه‌مڕۆ له میانه‌ی چالاكییه‌كدا بۆ یادی شه‌هیدانی پاریس، له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر كرابوون. -
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كران
ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بوو كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی له پاركی ئازادیی شاره‌كه ده‌ستگیر كران. -
یه‌نه‌كه: هەڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له كه‌ركووك دەستووری و قانوونییه
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٢ی یه‌نه‌كه له كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان حیزبێکی کوردی عێراقین و هەڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان لەسەر بارەگهکانمان دەستووری و قانوونییه. -
ئاسایشی سلێمانی ڕێگری له نمایشكردنی فیلمی ساكینه جانسز كرد و ٥٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد
لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان کرد لە نمایش‌کردنی فیلمێك ده‌رباره‌ی تێكۆشانی ساکینە جانسز و نزیکەی ٥٠ کەسیشیان دەستگیر کرد. -
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای شەهیدی هەرێمی سەرحەدی ڕاگەیاند
هەپەگە ناسنامەی ئەوگەریلایانەی ئاشکراکرد کە لە هەرێمی سەرحەد شەهید بوون و وتی، " بە ئەوپەڕی ڕێزەوە یادی ئەوهەڤالانەی خۆمان دەکەینەوە کە بە گیانی خۆیان وباوڕەوە بوون نموونە بۆسەرکەوتنی بزاڤی ئازادی کوردستان. -
ڕژیمی ئێران پارێزەرێکی کورد لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی ئێران ئەشکەنجە دەدات
دوو ڕۆژ دوای دەستگیرکرنی مەسعوود شەمس نژاد پاریزەری کورد و ماموستای زانکۆی خەڵکی شاری ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، وردەکاری ئەشکەنجەدانەکەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیڕانەوە بە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات گەییشتووە. -
باری ته‌ندرووستیی ناسر یاگز تێكچووه
مانگرتنی بێ سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ناسر یاگز ماوه‌ی ٥١ ڕۆژه له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه. ته‌ندرووستیی یاگز كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. -
له ئامه‌د خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی له مانگرتوان ساز كرا
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و هاوڵاتییانی شاری ئامه‌د خۆپیشاندانێكیان ساز كرد و ویستیان بچنه به‌رده‌م ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی كه له‌یلا گیوڤه‌ن تیایدا زیندانی كراوه، به‌ڵام پۆلیسی توركیا ڕێگری لێ كردن. -
گه‌ریلاكان له چه‌لێ گورزیان له سه‌ربازانی توركیا دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر داوه. -
ئاسایشی قه‌ڵادزێ نه‌یهێشت یادی شه‌هیدانی پاریس بكرێته‌وه
ئاسایشی شارۆچكه‌ی قەڵادزێی باشووری كوردستان ڕێگری لە مه‌ڕاسیمی ساڵیادی شەهیدانی كۆمه‌ڵكوژیی پاریس كرد و دوو چالاکی دەستگیر کرد. -
هەپەگە دەربارەی ناسنامەی ئەوشەهیدانەی کە ئاشکرانەکراون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی شەهیدانی ساڵی ٢٠١٨ کە نەتوانراوە ناسنامەکانیان بڵاوکاتەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
شەنگالییەکان داوای یەکسانی لە بەرپرسانی عێراق دەکەن
لەگەڵ هاتنى زستان دا بارودۆخی ژیان لە شەنگال بۆ هاووڵاتییان قورس بووە. هاووڵاتییانى شەنگال رەخنە و گلەییان لە بەرپرسانى عێراق هەیە و دەڵێن، بەرپرسانى عێراق لە بڵاوکردنەوە و دابەشکردنى سوتەمەنی و غازدا نەژادپەرستى و جیاوازی دەکەن. -
سینه‌ما سالم كرایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ ئاسایشی سلێمانی سینه‌ما سالم-ی داخست، به‌هۆی كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی ڕای گشتیی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه سینه‌ما سالم كرایه‌وه. -
ئاسایشی گه‌رمیان ئەکادیمیایهكی داخست و ٩ کەسی دەستگیر کرد
هێزەکانی ئاسایشی گه‌رمیان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر «ئەکادیمیای شەهید گیڤارا گەرمیانی» لە ده‌ڤه‌ری گەرمیان و بە زەبری هێز دایانخست و ٩ ئەندامی ئەکادیمیاکەشیان دەستگیر کرد. -
به‌هۆی به‌فربارین ڕێگه‌كانی زۆر ناوچه‌ی باكووری كوردستان داخران
له باكووری كوردستان به‌هۆی بارینی به‌فر له زۆر ناوچه ڕێگه‌كان داخران. -
ئیتلاعاتی ئێران هه‌ڕه‌شه له هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌كات
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز بانگی هونه‌رمه‌ندی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان عه‌لی عابدی-یان كردووه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه. -
پارێزه‌ر مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد له ورمێ ده‌ستگیر كرا
مامۆستای زانكۆ و پارێزه‌ری زیندانییانی سیاسیی كورد مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستگیر كرا. -
هه‌په‌گه: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌ندیلیان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمی قه‌ندیلیان كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه. -
تەڤگەری ئازادی قەدەغەکردنى فیلمی ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز لە سلێمانى ئیدانە دەکات
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان رایگەیاند، لە ساڵرۆژى تیرۆرکردنیاندا نمایشى فیلمى ساکینە جانسز لە سلێمانى قەدەغە کرا. راشیگەیاند "ئەو قەدەغەکارییە ئەزموون و مێژووی گەلەکەشمان ڕەش و لەکەدار دەکات". -
هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەی هەورامان ٢ هاووڵاتیان دەستگیرکرد
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی هێزەئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٢هاووڵاتی تر لە ناوچەی هەورامان دەستگیرکران. -
ناسر یاگز لە ٥٠هەمین ڕۆژی مانگرتندایە
مانگرتنەکان لەدژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە، ئەندامێکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان ماوەی ٤٩ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن ، سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستیشی، بەڵام بەردەوامە مانگرتنەکەی. -
له چه‌ندین شوێنی شرنا‌خ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
به بڕیاری ده‌وڵه‌تی تورك له چه‌ندین شوێنی سه‌ر به پارێزگه‌ی شرنا‌خ له باكووری كوردستان هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا. -
١٢ چالاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستگیر كران
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ١٢ چالاك و ژینگه‌پارێز ده‌ستگیر كراون.