کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لەیلا گیوڤەن ناتوانێت لەسەر پێ بوەستێت و ناتوانێت بەشداریى پرسەکەى دایکى بێت
لەیلا گیوڤەن ماوەی ٥٩ رۆژە لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە و باری تەندروستیى باش نییە و بەهۆیەوە ناتوانێت لەسەر پێ بوەستێت و بەشداری لە پرسەکەى دایکی دا بکات. -
زیندانیانى رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن دەستیان بە مانگرتن کرد
زیندانیانى سیاسیى دۆزی پەکەکە و پەژاک لە زیندانەکانى رژێمى ئێران بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنەکەى لەیلا گیوڤەن و داواکەى بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کرد. -
مانگرتن لەخورادن لەهەولێر ٤٥ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لەخواردن لەهەولێرکە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ ٤٥ ڕۆژی تێپەڕاند. ناسریاگزیەکێک لەمانگرتووەکانە کە لەڕۆژی دەستپێکەوە بەردەوامە لە مانگرتن. -
لەئامەد سێ چالاکی ئەنجامدرا
لەشاری ئامەد-ی باکووری کوردستان لەدژی بنکەیەکی پۆلیس و٢ شوێنی ترچالاکی ئەنجامدرا. -
ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د: بارودۆخی له‌یلا گیوڤه‌ن مه‌ترسیداره
ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د ڕایگه‌یاند، ئه‌وان سه‌ردانی زیندانیان كردووه و ویستوویانه چاویان به له‌یلا گیوڤه‌ن بكه‌وێت، به‌ڵام به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستییه‌وه ناوبراو نه‌یتوانیوه بچێته دیده‌نییان. -
سزای ٦ ساڵ زیندانی كردن به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وان ئیدریس یڵماز-دا سه‌پێنرا
به‌هۆی سازكردنی هه‌واڵێك، دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامه‌وان ئیدریس یڵماز بڕیه‌وه. -
هه‌په‌گه هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر لیوای ڕووبارۆك
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ڕێی ئامێری بۆمبڕێژكراوی ئاسمانییه‌وه هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر لیوای ڕووبارۆك-ی سوپای توركیا. -
لە مەهاباد ٧٠ سانتیمەتر بەفر باریوە
بەڕێوەبەری رێگاوبان و گواستنەوەى مەهاباد رایگەیاند، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ بارینى بەفر لە مەهاباد دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە هەموو سنوورەکە و رێگاکان بەفربارین بەردەوامیى هەیە. -
هێزەکانی رژێمى ئێران ٢ کۆڵبەری تری کوردیان بریندار کرد
هێزە ئەمنییەکانى رژێمى ئێران لە سنوورەکانى بانە و نەسود راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەو هۆیەوە ٢ کۆڵبەریان بریندارکرد. -
بەسێ ئەرزینجان: ئێمە ناچارین سەر بکەوین
بەسێ ئەرزینجان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەژەکە رایگەیاند، یان ئێمە لە ناو بێ کەرامەتیدا نقوم دەبین، یان مافی ئەوەمان هەیە بە ناسنامە، زمان و کولتوری خۆمان لەسەر خاکی خۆمان ئازادانە بژین، بۆیە ئێمە ناچارین سەر بکەوین. -
بانگەوازی پەرلەمانتارانى هەدەپە بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن
پەرلەمانتارانی هەدەپەی شاری وان موراد ساریساچ و موعەزەز ئۆرهان بانگەوازیان لە گەل کرد، کە بەهێزێکی مەزنەوە خاوەنداری لە چالاکیی مانگرتنی لەیلا گیوڤەن بکەن، کە ماوەی ٥٧ رۆژە بەردەوامە. -
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه به چالاكی ده‌ربازی ساڵی نوێ بوون
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا دژی سوپای توركیا زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها له جزیر له ڕێی ئامێری سیخووڕیی ئاسمانییه‌وه هێزه‌كانی گه‌ریلا به ٥ بۆمب چالاكییان كراوه. -
گونده‌كانی دهۆك بۆردومان كران
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر چه‌ند گوندێكیان له سنووری پارێزگه‌ی دهۆك له باشووری كوردستان بۆردومان كرد. -
له ٣١ شوێنی جۆله‌مێرگ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
ڕژێمی ئاكه‌په ڕایگه‌یاند، له ٣١ شوێنی سنووری پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كراوه. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گوندێكی ئامێدی-یان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندێكی سنووری قه‌زای ئامێدی-یان كرد له ده‌ڤه‌ری بادینان. -
نه‌په‌گه ئاماری شه‌ڕی ساڵی ٢٠١٨ی ئاشكرا كرد
ساڵی ٢٠١٨ هێزه‌كانی گه‌ریلا ٥٥٦ چالاكییان كردووه و له ئه‌نجامدا ٢ هه‌زار و ١٠٣ سه‌رباز و پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون. -
ئاڵدار خەلیل: پێویسته هێزهنێودهوڵهتییهكان ببنه دڵنیاییكار
ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسی دیپلۆماتیی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) له ڕۆژاڤا، له میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) باس له دوایین پێشهاته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا ده‌كات. -
بایک: کەس ناتوانێت کورد بە نەبوو بزانێت
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، هێزێک لەگەڵ کورد دا رێکنەکەوێت ناتوانێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەربکەوێت. راشیگەیاند "چ لەگەڵ یان چ لە دژ، سیاسەت بە بێ کورد نابێت". -
٤ هەزار منداڵ لە زیندانەکانى تورکیادان
پارێزەر ئەمین چۆبان سەرۆکى ناوەندی مافی منداڵان لە کۆمەڵەى پارێزەرانى ئامەد رایگەیاند، نزیکەی ٤ هەزار منداڵ لە زیندانەکانى تورکیادان،کە ١٧٠ کەسیان پەنابەرن و ٧٠٠ کەسیشیان تەمەنیان لە خوار ٦ ساڵەوەیە. -
حەیدەر ئەلعبێدی کرایە بە بەرپرسی کاروباری ئەمنیی شاری کەرکووک
عەمید روکن حەیدەر ئەلعبێدی کرایە بە بەرپرسی کاروباری ئەمنیی لە شاری کەرکووک و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی دوو لە دژە تیرۆری عێراق وەکو جێگرەوەیەکی لیوا رکن (مەعن سەعەدی) کە گوسترایەوە بۆ پارێزگای بەسڕا لە باشووری عێراق. -
٣ ژینگەپارێزی کامیارانى دەستگیرکران
٣ ژینگەپارێزى کامیارانى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و بۆ شوێنیکى نادیار گواسترانەوە. -
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە سلێمانی بەردەوامه
مانگرتن له دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن لە شار وشارۆچکەکانی کوردستان و ئەورووپا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا چالاکی مانگرتووانی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە ١٩هەمین ڕۆژ و بە بەشداری گروپی ١٠هەمین درێژەی هەیە. -
پشتگیری بنەماڵە وەڵاتپارێزەکانی ڕۆژهەڵات لە چالاکانی مانگرتوو
بنەماڵە ڕۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی باشووری کوردستان لە پەیامێکدا پشتگیری خۆیان بۆ مانگرتنەکەی لەیلا گیوڤەن وگیراوانی سیاسی راگەیاند. -
ساڵی ٢٠١٩ «مۆدێلی نوێی گه‌ریلا» ده‌ئافرێنرێت
نه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زانیینییهوه ڕایگه‌یاند، له ساڵی نوێ‌دا مۆدێلی نوێی تێكۆشانی گه‌ریلا ده‌ئافرێنرێت و له ٢٠١٩دا شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت. -
مانگرتنه‌كه‌ی سلێمانی ١٨ ڕۆژی تێپه‌ڕاند
چالاكیی مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری سلێمانی ١٨ ڕۆژی تێپه‌ڕاند و مانگرتنه‌كه به‌رده‌وامه.