کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شه‌نگال بۆردومان ده‌كه‌ن - نوێكراوه‌ته‌وه
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كاتژمێر ١٧ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی شه‌نگال كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. -
هێزه‌كانی گه‌ریلا له بارزان، جۆله‌مێرگ و سێرت گورزیان له هێزه‌كانی داگیركه‌ر دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه-یه‌ژا ستار له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان و جۆله‌مێرگ و سێرت-ی باكووری كوردستان دژی هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدان. لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌رباز كوژران. -
په‌كه‌كه: یادی هاوڕێ ئاتاكان سوێندی ئێمه‌یه بۆ سه‌رفرازی
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه بۆ یادی ئاتاكان ماهیر یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه كه له دێرسم شه‌هید بوو، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. -
گه‌ریلاكان ساڵیادی ١٥ی ته‌باخیان پیرۆز كرد
٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌ت پیرۆز كرا. قه‌ره‌یلان له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و گوتی: «ده‌بێ شه‌ڕێكی وه‌ها قاره‌مانانه بكرێت كه هه‌موو جیهان بیبینێت» -
قەرەسوو باسی ئەوە دەکات چۆن لە زینداندا لە هەڵمەتى ١٥ى ئاب ئاگادار بووەتەوە
مستەفا قەرەسوو ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى پەکەکە باسى ئەوەیکرد، کە چۆن لە زینداندا لە دەستپێکردنى هەڵمەتى ١٥ى ئاب ئاگاداربووەتەوە. سەرنجیشى خستە سەر ئەنجامەکانى ئەو هەڵمەتە. -
یادداشتەکانی مەعسوم کۆرکماز لەبارەى رۆژی ١٥ى تەباخ (ئاب)ەوە
"دەبوایە لە زۆرێک لە ناوچەکان و لە هەمان رۆژدا چالاکى ئەنجام بدرانایە و هێزى رزگاریى کوردستان (هەرەکە - HRK) رابگەیاندرایە. ٤ ساڵ بوو ئێمە زۆرێک لە وڵاتان گەڕابووین و لە ناوخۆش ماوەیەکى زۆر بوو ئامادەکاری بۆ ئەو رۆژە دەکرا، ئیتر کاتى ئەو رۆژە هاتبوو". -
تورکیا برادۆستى بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناوچەى برادۆستى سیدەکانیان لە پارێزگاى هەولێر بۆردومانکرد. -
کەنەکە: بە گیانی ١٥ى تەباخ هێز و توانای خۆتان یەکخەن
"هیوادارین گەلی کوردستان بە گیانی ١٥ی تەباخ، هەموو هێز و توانای خۆیان یەکبخەن و رێککەوتنی ناوخۆیی پێک‌بێنن و لە دژی هەر زوڵم و زۆرداری داگیرکەران خەبات و تێکۆشانی ئازادیخوازانەیان بە یەکدەنگی بۆ رزگاری کوردستان سەربخەن". -
كۆمه‌ڵانی لاوان پیرۆزبایی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی كرد
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان ده‌ستنیشانی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا زیندوو و گه‌نجه. -
كۆنگره‌ی گه‌ل: ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵده‌وه‌شێت
كۆنگره‌ی گه‌ل پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه (١٥ی ته‌باخ)ی كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌وتووه‌ته پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شان. كۆنگره‌ی گه‌ل ڕاشیگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری به ئازادیی ئۆجالان ده‌بێت. -
به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له چیای سینجیك ئاگر كه‌وته‌وه
له دوای بۆردومانكردنی چیای سینجیك له سنووری ناوچه‌ی خۆزات-ی دێرسم له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ره‌وه، ئاگر كه‌وته‌وه. -
له ئه‌نجامی زنجیره چالاكییه‌كی گه‌ریلا ١٠ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له چه‌لێ دژی گردێكی سه‌ربازی چالاكییان ئه‌نجامدا، له شرنا‌خ و سێرت-یش زنجیره چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كرد. لایه‌نی كه‌م له‌و چالاكییانه‌دا ١٠ سه‌ربازی توركیا كوژران. -
په‌كه‌كه: ١٥ی ته‌باخ قه‌ڵه‌مبازی باوه‌ڕی و ئیراده‌یه
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی كرد. په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: «به ده‌ستپێكردنی ساڵی سی و پێنجه‌می ئازادی، هیوامان بۆ سه‌ركه‌وتن و ئیراده‌ی شه‌ڕمان له هه‌موو كاتێك به‌هێزتره،» -
«گه‌ریلا تێكۆشان ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ ده‌كات»
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) پیرۆزبایی یادی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی كرد كه له‌و ڕۆژه‌دا یه‌كه‌مین فیشه‌ك له دژی ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌قێندرا. -
کەجەکە: گەریلا دەوڵەتى تورکیای تووشى قەیرانی قوڵ کردووە
هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە سەرنجى خستە سەر قەیرانى ئابووریى تورکیا و رایگەیاند "ئەوەى ئێستا دەوڵەتى تورکیاى تووشی قەیرانێکى قوڵکردووە، گەریلایە، کە بە رۆحی ١٥ى ئابەوە خۆڕاگری دەکات". -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا چیاى خۆزات-یان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر چیاى سنجاک-یان لە خۆزاتى دێرسیم بۆردومان کرد. -
کاڵکان: هۆکارى داڕمانى ئابووریى تورکیا شەڕی کوردستانە
دوران کاڵکان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى پەکەکە لەبارەى دوایین پێشهاتەکانى ئەمدواییەى کوردستان و تورکیا و ناوچەکەوە قسەى بۆ کەناڵى ئاسمانیى میدیا هەبەر کرد. -
مانگی سووری کوردستان کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ جەژنی قوربان دەستپێکرد
مانگی سووری کوردستان داوای لەو کەسانە کرد کە ئەگەر بۆجەژنی قوربان قوربانییان هەیە ، ڕادەستی مانگی سووری کوردستان-ی بکەن تا لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە بگات بەدەست بنەماڵە کەم داهات ولێوقەوماوەکانی هەرچوار بارچەی کوردستان. -
١٥ی تەباخ سەرلە نوێ ژیانەوەیە
گەریلاکانی هەرێمی زاگرۆس وتیان، ئەوتێکۆشانە سەربازییەی کە لە ١٥ی تەباخ-ی ١٩٨٤وە دەستی پێ‌کرد، بەڕۆحی عەگیدەکان وزیلانەکانەوە ئەمڕۆ گەورەتربووە و دەستنیشانیان کرد کە ١٥ی تەباخ ژیانەوەیەکی نوێیە. -
قەرەیلان: گەریلا دەبێتە هێزى سەرکەوتن
قەرەیلان رایگەیاند "گەریلا تێکناشکێت، بەڵام ئیتر هەر تێکنەشکان بەس نییە. دەبێت ببێتە هێزى سەرکەوتن. پرۆژەى ئێمە بۆ سەرلەنوێ بەرێکخستنکردنەوە بەرەو کۆتایى دەڕوات، بەوەش گەریلا دەبێتە هێزى سەرکەوتن". -
ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێ نادات به مه‌ڕاسیم ته‌رمی فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌په‌گه به‌خاك بسپێردرێت
ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێگه نادات ته‌رمی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه به ناوی ئیبراهیم چۆبان كه له هه‌رێمی دێرسم له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌هید بووبوو، به مه‌ڕاسیم به‌خاك بسپێردرێت. -
ڕووكه‌ن گارزان: ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندان
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕووكه‌ن گارزان له میانه‌ی مه‌ڕاسیمی یادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ له هه‌رێمی برادۆست گوتی: «هه‌ڵمه‌ته‌كه، هیوایه‌كی شۆڕشگێڕی، سۆسیالیستی و ئازادی به گه‌لی كوردستان داوه.» -
شیار ئامه‌د: ١٥ی ته‌باخ پاراستنی ڕه‌وای كوردانه
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌كه‌كه شیار ئامه‌د ده‌رباره‌ی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ گوتی: «ڕۆحی به‌رخۆدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه.» -
كه‌ژه‌كه: ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ سه‌رده‌خه‌ین
كه‌ژه‌كه پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: «ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی ڕێبه‌ره‌كه‌مان سه‌رده‌خه‌ین.» -
یه‌ژا ستار: قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ هیوا و جه‌ساره‌تی به گه‌لان به‌خشی
فه‌رمانداره‌تیی یه‌ژا ستار پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ (١٥ی ئاب)ی كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ١٥ی ته‌باخ هیوا و جه‌ساره‌تی به گه‌لان به‌خشیوه.