ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دژی ڕادەستکردنی پەنابەرێکی کورد بە دەوڵەتی تورک لەلایەن فەرەنساوە، چالاکی ئەنجامدرا
سەرحەد گوڵتەکین لەلایەن فەرەنساوە دەستبەسەرکرا و ڕادەستی تورکیا کرا، دژی ئەم کارە لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ئەسینا چالاکی ئەنجامدرا. -
ئێشکگری دادپەروەری لە مێردین ٩٦ ڕۆژە بەردەوامە
پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین، ساڵحە ئایدەنیز لە ئێشکگری دادپەروەری گوتی: "بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەموو جێیەک بەرخۆدان مەزنتر دەکەین. ڕێکخستنمان فراوانتر دەکەین". -
تەنێکی ڕووناک لە ئاسمانی چەند شارێکی ئێران و عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بینراوە- نوێکراوەتەوە
تەنێکی ڕووناک لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و عێراق بینراوە و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروستکردووە. ئەمەش گومانەکانی زیادکردووە سەبارەت بە تەشەنەکردنی شەڕ لە ناوچەکە. -
تێکدانی گۆڕی مەدەد سەرحەد شەرمەزارکرا
تێکدانی گۆڕی مەدەد سەرحەد کە لەلایەن ژیتەمەوە کوژرا، شەرمەزار کرا. -
٣٠ ساڵە لە زیندانە، ٢ جارە ئازادکردنی ئاستەنگ دەکرێت
عەلی شەن ٣٠ ساڵە لە زیندانی دەوڵەتی تورک ڕاگیراوە، جارێکی تر بە پاساوی میزاجی، ئازادکردنی دواخراوە. -
زیندانی ئەحمەد یاردم بۆ دایکانی ئیشکگریی دادپەروەری پەیامێکی نارد
ئەحمەد یاردم کە لە زیندانی ئافیۆنکاراهیسار زیندانی کراوە، بۆ دایکانی بەشدار لە ئیشکگریی دادپەروەری پەیامێکی نارد و ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی دایکان هیوای پیانداوە. -
تولای حاتەم ئۆغۆلاری: هیچ کاتێک شەهیدانمان لە بیرناکەین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە چوارچێوەی سەردانەکانی جەژندا ڕۆشتە هاتای و کەسوکاری کوژراوانی بەسەرکردەوە. -
مانگرتنی زیندانیانی پاژک و پەکەکە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە
مانگرتنی زیندانیانی پاژک و پەکەکە، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لە ١٣٨ـەمین ڕۆژ، لە قۆناغی دووەمدا بەردەوامە. -
چالاکی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند لە سێ شارد ئاگرییان لە ٤ کارگە و ئۆتۆمبێلێک بەرداوە. -
سەرۆکی YSK، هەڵبژاردن لە٤ هەرێم لە ٢ی حوزەیران دووبارە دەبێتەوە
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی YSK، رایگەیاند کە پرۆسەی سکاڵای نائاسایی لە ١٤ی نیسان کۆتایی دێت و ڕایگەیاند کە هەڵبژاردن لە ٢ی حوزەیران لە ٤ هەرێم دووبارە دەبێتەوە. -
د. عیسمەت کۆناک: شەڕ بۆ ئەردۆغان وەک خۆکوشتنە
د. عیسمەت کۆناک رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هەرگیز ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ ناکەن و وتیشی، "دوای هەڵبژاردن دەستپێکردنی شەڕ لە دژی کوردان، بۆ ئەردۆغان بە واتای خۆکوشتن دێت". -
کتێبی ڕێبەری گەلی کورد بە خوێندکارانی ئەرمەنی ناسێنرا
کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە وەرگێڕاوە بۆ زمانی ئەرمەنی، لە قوتابخانەی پەروەردەیی مختار سیباساتسی ئەریڤان بە خوێندکاران ناسێنرا. -
لە ٦ شار هەڵکوترایە سەر ماڵان و ١٥ کەس دەستبەسەرکران
لە ئامەد و مێرسین و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە و کرکال و موغلە، هەڵکوترایە سەر ماڵان و ١٥ کەس دەستبەسەرکران. -
چالاکوانانی ژنێڤ گوتیان "١٥ ی نیسان لە ستراسبۆرگ دەبین"
کوردستانیان کە ٣ ساڵە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو هەفتەیەک لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی ئەنجام دەدەن، بانگەوازیان کرد " با لە ١٥-١٩ ی نیسان لەبەردەم سی پی تی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاوار بکەین". -
لە زیوریخ پشتیوانی لە کەمپەینی ناردنی کارت، لە توبینگن پیرۆزکردنی ٤ ی نیسان
لە زیوریخ تەجەشە و تێکۆژن کارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد، لە توبینگەن ٤ ی نیسان پیرۆزکرا. -
هاوسەرۆکانی پاسور و وەیسەل قەرەنی مەرسومی خۆیان وەرگرت
هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی کە سەرەڕای ساختەکاری دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە ٤ هەزار دەنگ زیاتر شارەوانی پاسوریان بردەوە، مەرسومی خۆیان وەرگرت، بەهەمانشێوە هاوسەرۆکانی شارەوانی وەیسەل قەرەنی لە سێرت مەرسومی خۆیان وەرگرت. -
لە فەرەنسا تیرۆریستان ئازادن، کۆچبەرانی کورد دیپۆرت دەکرێنەوە
یەک لەوانەی هەوڵیاندا لە بەلژیکا بەڕێوەبەرانی کورد تیرۆر بکات لە فەرەنسا بە ئازادی دەگڕێت، بەڵام کۆچبەرێکی دیکەی کورد ڕادەستی تورکیا دەکرێتەوە. -
لە میانی ئیشکگریی دادپەروەریدا جەژنی ڕەمەزانیش پیرۆز کرا
دایکانی ئاشتی و کەسوکاری زیندانیان لە جەژندا درێژەیان بە ئیشکگریی دادپەروەری دا و پیرۆزباییان ئاراستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم زیندانیان کرد. -
گۆڕستانی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی بەسەرکرانەوە
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە زۆر شار گۆڕستانی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی بەسەرکرانەوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە شاری کۆجاعەلی ئاگریان لە کەشتیەکی لوکس بەردا
جەنگاوەرانی تۆڵەسێنی کرێکارانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە کۆجاعەلی -کۆرفیز، ئاگریان لە کەشتیەکی لوکس بەرداوە. -
قەیوم، شارەوانی خەلفەتیەی بە قەرزداری بەجێهێشت و ڕادەستی کرد
سانیە بایرام هاوسەرۆکی شارەوانی خەڵفەتی ڕایگەیاند، ژمارەی دەورە وەرگرتنی کرێکارانی شارەوانی، زۆرە و قەیوم-یش قەرزێکی ٤٠٠ ملیۆنی بەدوای خۆیدا جێهێشتووە. -
کۆن-مەد: جەژن لە دەستدرێژی و کۆیلایەتی ڕزگار دەکەین
کۆن-مەد جەژنی ڕەمەزانی لە تەواوی جیهانی ئیسلامی و بەتایبەت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و گوتی: "ئامانجی سەرەکی تێکۆشانمان ڕزگارکردنی جەژنە لە دەستدرێژی و هۆشی کۆیلایەتی". -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد، ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە. -
پیک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد
سەرۆکی پیک حیکمەت سەربڵند بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد. -
جیک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد
جیک بە پەیامێک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد و هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەکگرتن و هاوکاری و ئازادی بۆ گەلی کورد.