کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پیلانگێڕیى نوێى میتی تورک لە مێرگەسۆر لە دژی گەریلا شکستى هێنا
میتەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک لە دواى شکستەکانیان لە چەندین ناوچەى برادۆست و ناوچەکانی شیلادزێ و دێرەلوک ئەمجارە روویان کردووەتە ناوچەى مێرگەسۆر. -
بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک دووەمین فێستیڤاڵی نەورۆز به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ دووەمین فێستیڤاڵی نەورۆز به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان له شاری کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو -
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه: ئه‌مڕۆ ده‌بێته مێژوو، به‌رخۆدان گه‌ش ده‌كه‌ین
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه هه‌فته‌ی قاره‌مانییان پیرۆز كرد و گوتیان، ده‌بێ به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كان گه‌شتر بكرێت. گه‌ریلاكان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كۆتایی به هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له كوردستان دێنن. -
ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری دا له‌یلا گیوڤه‌ن به‌زۆر ببرێته دادگه
پێنجه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئامه‌د بڕیاری دا له‌یلا گیوڤه‌ن به‌زۆر ببرێته دادگه و به‌شداری پێبكرێت له دانیشتنی دادگه‌یی كردنی. -
یادی شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه گه‌نجۆ هه‌ولێری كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ له شه‌نگال یادی سێیه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه گه‌نجۆ هه‌ولێری كرایه‌وه. -
چه‌ند لایه‌نێكی باشووری كوردستان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان كرد
شاندێكی هاوبه‌شی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کوردستان، بەرەی دیموكراسیی گەل و ڕێكخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاك) به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سەردانی نوێنەرایەتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریایان كرد له شاری سلێمانی. -
جارێكی دیكه هێرشی ئاسمانی كرایه سه‌ر زاپ و ئاڤاشین
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی زاپ و ئاڤاشینیان كرد. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه. -
هونه‌رمه‌ند پنار ئایدنلار ده‌ستگیر كرا
هونه‌رمه‌ند پنار ئایدنلار كه له میتینگی هه‌ده‌په له شاری به‌دلیس سروودی «هه‌رنه پێش»ی چڕی، ئه‌مڕۆ ده‌ستگیر كرا. -
یه‌كگرتووی ئیسلامی قسه‌كانی سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی ڕه‌تده‌كاته‌وه
یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان قسەکانی سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی ڕەتدەکاتەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە هیچ شێوەیه‌ک قسەکانی ئەو مه‌لایه گوزارشت لە سیاسەتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ناکات. -
سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی دەدرێتە دادگه
كۆمه‌ڵێك چالاك و پارێزەری شاری هه‌ولێر بە تۆمەتی پشتگیری‌کردن لە تێرۆر و بریندارکردنی هەستی ڕای گشتی، مه‌لا سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی دەدەنە دادگه. -
كه‌ژه‌كه: داعش به ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕووخێنرا
كه‌ژه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشی پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، ئایدیۆلۆژیا و شه‌ڕی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌های كرد كه داعش بڕووخێت. كه‌ژه‌كه ئاشكرای كرد، ئیدی ڕزگاركردنی عه‌فرین ده‌بێته ڕۆژه‌ڤ. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای شه‌هیدی ڕاگه‌یاند
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ساڵی ٢٠١٧ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، به‌ڕێزه‌وه یادی ئه‌و ٣ هاوڕێیه ده‌كه‌نه‌وه. -
له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له گابار ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گابار دژی سه‌ربازانی سوپای تورك چالاكییان ئه‌نجام دا و ٨ سه‌رباز كوژران. -
ڕۆشنبیرانی کەرکوک پیرۆزبایی سەرکەوتن بەسەر داعش دا لە گەلی رۆژئاوا دەکەن
ڕۆشنبیرانی کەرکوک رایانگەیاند، سەرکەوتنى شەڕڤانان بەسەر چەتەکانى داعش دا سەرکەوتنێکى مەزنە و دەستکەوتی سیاسیی مەزنی دەبێت و دەبێتە هۆی پاڵپشتییەکی بە هێزتر لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ گەلی کورد. -
دەوڵەتى تورک لە شاخێ هەڵیکوتایە سەر ٣٧ ماڵ و ١١ کەسی دەستگیرکرد
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد لە ناوچەى شاخێ لە وان هەڵیکوتایە سەر ٣٧ ماڵی هاووڵاتییان و ١١ کەسی دەستگیرکرد و بڕیارى دەستگیرکردنیشی بۆ ٢٦ کەسی تر دەکرد. -
زنجیرە هەوڵێکى میت و سوپاى تورک لە برادۆست لە دژی گەریلا شکستى هێنا
سویای توركی داگیرکەر دەیەوێت لە ناوچەى برادۆست سیناریۆی نوێ لە دژی هێزەکانى گەریلای ئازادیى کوردستان بەکاربهێنێت، بەڵام زنجیرە هەوڵەکانیان شکستى هێناوە. -
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ڕۆژئاوای کوردستان: سه‌ركه‌وتن و ئازادی و سه‌ربه‌رزیتان پیرۆز
شاناز ئیبراهیێم ئەحمەد پەیامێکی پێرۆزبای بە بۆنەی سەرکەوتنی شەڕڤانان بەسەر چەتاکەنی داعشدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شۆڕشی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا سەرەتای ئەزموونێکی نوێی (ئیداری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، نەتەوەیی و... هتد)ە. -
بڵێسە جەبار فەرمان: تەواوبوونی داعش مێژوویەکی پرشنگدارە بۆ نەتەوەکەمان
بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری عێراق لە ئەکاونتی تایبەیتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، سەرکەوتنەکانی قەسەدە پیرۆزدەکات و رایگەیاند، تەواوبوونی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش لەسەر دەستی شەڕڤانانی کورد مێژووییەکی پرشنگداره بۆ نەتەوەکەمان. -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی شەڕڤانی قەسەدە کرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتن لە قەسەدە کرد و ڕایگەیاند، چ شانازییەکی گەورەیە، کە گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی جیهان، لەسەر دەستی کورد و ھاوپەیمانەکانی کۆتایی پێهێنرا. -
دەوڵەتی داگیركەری تورك بەردەوامە لە بۆردومان و تۆپبارانی ناوچەی برادۆست
سوپاى دەوڵەتى داگیرکەری تورک ئێوارەى دوێنێ ئەرمووش، چیادێل، کەندەگەری، گەرووی سیران، رۆبی و گەرووی کارەشک-یان تۆپباران و هاوەنبارانکرد. -
دەوڵەتى تورک ١١ سیاسەتمەداری لە وان زیندانیکرد
دەوڵەتى تورک هەفتەى رابردوو لە وان ٢٥ سیاسەتمەداری کوردی دەستگیرکردبوو. سزاى زیندانیکردنى بەسەر ١١ کەسیاندا سەپاند. -
هه‌په‌گه گورزێكی دیكه‌ی له داگیركه‌ران دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له هه‌رێمی سه‌رحه‌د زنجیره‌چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
پاژك: با هاوڕێیانی زیندانه‌كان كۆتایی به چالاكیی فیدایی بێنن
پاژك داوای له هه‌موو زیندانییه‌كان كرد چالاكیی فیدایی ئه‌نجام نه‌ده‌ن. -
په‌كه‌كه: هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدان فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په تێكده‌شكێنێت
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم له‌ناوده‌به‌ین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» له هه‌موو لایه‌كه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی گرنگ. -
كه‌جه‌كه: داعش له لایه‌ن سیسته‌مێكی سیاسی و هێڵێكی ئایدیۆلۆژی ڕووخێنرا
كه‌جه‌كه سه‌ركه‌وتنی قه‌سه‌ده‌ی به‌سه‌ر داعشدا پیرۆز كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگی تێكۆشینی ڕاست بۆ له‌ناوبردنی ڕیشه‌ی ئایدیۆلۆژیی داعش.