جیهان
دوایین ھەواڵ
-
تەندروستی جیهانی: لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا ١٢٩ هەزار کەس بەهۆی برسێتییەوە ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لەوەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ١٢٩ هەزار کەس لەبەر بەهۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە، مەترسی مردنیان لەسەرە. -
نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕەزایەتی بەرامبەر بە یاساکانی پەنابەری بەریتانیا دەربڕی
کۆمیسیۆنی بالای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند کە ئەگەر بەریتانیا بە گوێرەی بڕیارەکانی ئاستەنگی بۆ ئەو پەنابەرانە دروست بکات کە لە کاناڵی مانشەوە خۆیان دەگەیننە ئەو وڵاتە، ئەم هەنگاوە دەبێتە پێشێلکاری. -
کۆنفرانسی یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوین و کورد دەستی پێکرد
لە بارەگای پارلەمانی ئەوروپا لە بڕۆکسل، ١٧مین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوین و کورد) دەستی پێکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی لە ئەوروپا، کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و وڵاتانی دیکەی جیهانەوە تێیدا بەشدارن. -
لە ئیندۆنێزیا بەهۆی خزانی زەویەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئیندۆنێزیا بەهۆی خزانی زەویەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون. -
چین لە رووی تەکنەلۆژیاوە پێشی ئەمریکای دایەوە
ئینستیتوی سیاسەتی ستراتیژی ئۆستوڕالیا رایگەیاند، لە رووی ٤٤ تەکنەلۆژیاوە، چین لە ٣٧ تەکنەلۆژیادا لەپێش ئەمریکاوەیە. -
'با عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن'
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ئاٍتی و سەقامگیری بۆ جیهان' کە لە کەیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور بەرێوەچوو، ئاشکرا کرا. کۆنفڕانسەکە داوای ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم زیندانیانی کرد. -
لە ئیتالیا کەشتی کۆچبەران ژێرئاوبوو: ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە نزیک شاری کرۆتۆنەی ئیتاڵیا رۆژی یەکشەممە کەشتیەک ژێرئاوبوو، تاوەکو ئێستا تەرمی ٦٤ کەس دۆزراونەتەوە. -
٤٣ کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا
پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، ٤٣ کۆچبەر کە منداڵێکی ساوای چەند مانگانە لەنێویاندا بووە، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکەوە لە کەناری شاری کرۆتۆنی ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە. -
لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا تەرمی ٢٧ کۆچبەر دۆزرانەوە
لە هەرێمی کالابریای باشوری ئیتاڵیا، کەشتیەک لە کەناراوەکانی شاری کرۆتۆنی ژێرئاوکەوت و تەرمی ٢٧ پەنابەر دۆزرانەوە. -
ئەمریکا و کۆریای باشور هاوشێوەسازی 'شەڕی ئەتۆمی"ییان نمایش کرد
ئەمریکا وکۆریای باشور لە مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشدا هاوشێوەسازی 'شەڕی ئەتۆمی'یان نمایش کرد. -
لە سۆماڵیلاند لە شەڕی دوو حەفتەدا ٩٦ کەس کوژران
لە سۆماڵیلاند لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا، لە شەڕی نێوان سۆمالی و هێزە سەربەخۆخوازەکاندا ٩٦ کەس کوژراون و بە سەدان کەس دیکە بریندار بوون. -
لە تاجیکستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی ریختەر روویدا
لە رۆژهەڵاتی تاجیکستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. دوای ٢٠ خولەک لەهەمان شوێن بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥.٢ پلە ناوچەکەی هەژاند. -
بەرلین دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێران دەردەکات
دوای ئەوەی دەوڵەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاوڵاتیەکی ئێرانی- ئەڵمانیدا سەپاند، حکومەتی بەرلین بڕیاریدا دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەڵمانیا دەربکات. -
روسیا پەیمانی ستارتی نوێی ئەتۆمی راگرت
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەبارەی بێچەکردنی ئەتۆمی رایگەیاند، روسیا بەشداریکردنی خۆی لە پەیمانی ستارتی نوێ راگرتووە. -
لە هیندستان بۆ لوتکەی جی٢٠ ماڵە هاوڵاتیان دەرووخێنرێن
لە هیندستان، حکومەت، بۆ ئەوەی میوانداری لوتکەی جی٢٠ بکات، لە گەڕەکێکی نیودەلهی دەستی بە رووخاندنی خانوور هاوڵاتیان کرد. -
یۆنان ٣٥ کیلۆمەتری دیکە لە سنووری خۆی لەگەڵ تورکیا بە تێلی دڕکاوی دەگرێت
حکومەتی یۆنان دەیەوێت ٣٥ کیلۆمەتری تر لە سنووری خۆی لەگەڵ تورکیا تێلی دڕکاوی بکات بۆ ئەوەی کۆچبەران نەتوانن بە قاچاخ بپەڕنەوە بۆ یۆنان. -
چین هەوڵی کۆتاییهێنان بە شەڕێ ئوکراینا دەدات
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، بۆ ئەوەی شەڕی نێوان ئوکراینا و روسیا کۆتایی بێت، دەیەوێت دەستپێشخەر بێت و وتی، " ئێمە دانانیشن و سەیری شەڕ ناکەین. -
کرێکارانی ٧ فرۆکەخانەی ئەڵمانیا مانیان گرت
لە ٧ شاری ئەڵمانیا کرێکارانی فرۆکەخانەکانی مانیانگرت. بە هۆی مانگرتنەکەوە دوو هەزار و ٣٤٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە. -
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە هەیە
تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانیان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکان و ڕاشیگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی قوربانییەکان بەرز ببێتەوە. -
شاندێکی رەوتی سەدر لەبەریتانیایە
شاندێکی رەوتی سەدر سەردانی وڵاتی بەریتانیای کردووە. -
سێ وڵات کۆنسولخانەکانیان لە تورکیا داخست
ئەڵمانیا، بەریتانیا و هۆڵندا کونسوڵخانەکانیان لە تورکیا داخست. کەنەداش هۆشداری دایە هاووڵاتیانی. -
لە تەقینەوەکەی پاکستاندا لانیکەم ٣٠ کەس کوژران و ١٥٠ کەس بریندار بوون
لە ویلایەتی خەیبەر پاکتونخوای پاکستان لە کاتی نوێژی نیوەڕۆدا لە مزگەوتێدا تەقینەوەیەکی خۆکوژی روویدا و لانیکەم ٣٠ کەس کوژران و ١٥٠ کەس بریندار بوون. -
ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی خۆی لە تورکیا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە داوا لە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی لە تورکیا دەکات، خۆیان لە قەرەباڵغی و پێدانی زانیاری ورد لەبارەی خۆیانەوە بپارێزن و هۆشداری پێدان لە ئەگەری هێرش بۆ سەریان. -
کەنەدا بۆ تاوانی دژ بە گەلانی خۆجێیی ٢.٨ ملیار دۆلار قەرەبوو دەدات
لە ساڵی ٢٠٢١دا دەستەیەک لە گەلانی خۆجێیی کەنەدا سکاڵایەکیان لە دژی جینۆسایدکردنیان تۆمار کرد و ڕایانگەیاندبوو، حکومەت لە قوتابخانەکانی لیلی کۆمەڵکوژیی کولتوریی ئەنجامداوە. کەنەدا دانی بەم تاوانەدا و بۆ ئەوەش ٢.٨ ملیار دۆلار قەرەبوویان دەکاتەوە. -
دادگای کەنەدا داوای کرد ٤ چەتەی داعش بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکە
لە کەنەدا دادگای فیدڕاڵی بریاریدا ٤ هاوڵاتی کەنەدی کە ئەندامی داعش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زیندانین، بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.