کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی ئێران زیندانییەکی کوردی لە سێدارە دا
لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، دەوڵەتی ئێران سزای لهسێدارەدانی بە سەر زیندانییەکی کورد، بە ناوی محەمەد ڕەزا میهرەبان جێبەجێکرد. -
لە مەراسیمێکی شایستەدا یادی شەهید هەڵمەت شاهین بەرز ڕاگیرا
ئەمرۆ لە سلێمانی بە ئامادە بوونی سەدان کەس یادی شەهیدی گەریلا هەڵمەت شاهین( کاوە تاکور) بەرز ڕاگیرا، کە لە ٢٣-ی ئەم مانگە لەگەڵ سێ هەڤاڵی تری لە ئۆپرسێۆنە شۆڕشگێریەکانی زاپ و خواکورکدا شەهید بوون. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی بناری قەندیل بۆردومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سلێ و بۆلێیان بۆردومان کردووە و بۆردومانەکە بەردەوامە. -
گەلی باکوور هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کوردستان شەرمەزار کرا -
ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەمساڵدا لە باشووری کوردستان ٧٣ کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە، ئامارەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو هەڵکسانی پێوەدیارە. -
رژاک: پێویستە هەوڵەکان بۆ راگرتنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک چڕبکرێنەوە
ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان(ڕژاک) ڕایدەگەیەنێت، "ئهم هێرش و پهلهاوێژیانەی دەوڵەتى داگیرکەری تورک لهو كاتانه چڕتر دهبنهوه كه سوپا دۆڕاوهكهی دهوڵهتی تورك له چیاكان گورزی جهرگبڕ دهخوات". -
لە سلێمانی پرسەی شەهید هەڵمەت شاهین بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی، بە بەشداری بنەماڵەکەی و وڵاتپارێزان پرسەی شەهید کاوە تاکور (هەڵمەت شاهین) بەڕێوەچوو. -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێنی داگیرکەرێک سزادراوە. -
گوڵستان کلیچ کۆچییگیت: ژنان لە بەرامبەر توندوتیژی بێ پاراستن مانەوە
ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچییگیت، ڕایگەیاند، پاش دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان، قەیومەکان دەستبەجێ هێرشیان کردە سەر دامەزراوەکانی ژنان، گەنجان، کولتوور و زمان و وتی:"عەقڵییەتی قەیوم ویستویەتی ژنان لە هەموو بوارێکدا دووربخاتەوە." -
تائێستاش زانیاریی لەبارەی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەبەردەست نییە کە پەدەکە رفاندوویەتی
رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە، ماوەی ٦٣ رۆژە هیچ هەواڵێکی نازانرێت. -
کەجەکە: گەریلا باڵادەستی خۆی بە سەر سوپای داگیرکەردا سەلماند
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە پیرۆزبایی لە فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار کرد، کە لە خواکورک، مەتینا و زاپ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییان ئەنجامدا و لە دژی هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک داوای کرد گوڕ بە چالاکی و بەرخودان بدرێت. -
ئاماری مانگانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرا
لەماوەی یەک مانگدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی ٥٠ کۆڵبەر لە سەر سنوورەکان بوونە قوربانی، ٢٢ زیندانیی کورد لە سێدارەدراون و ٢٤ چالاکوان دەستبەسەرکراون و سزاش بە سەر ٣١ چالاکواندا سەپێندراوە. -
لە ئۆپەراسیۆنێک دژی داعش لە کەرکوک: دوو چەتە دەستگیرکران
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر داعش لە کەرکوک، دوو چەتە دەستگیرکران و ڕاگەیاندراوە کە هەر دوو چەتەکە دەستیان لە زۆربەی هێرشەکانی ناوچەکەدا هەبووە. -
جیک: پێویستە هەمووان لە دژی ستەمەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە
سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) حافز ئەحمەد تورهالی، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد و داوای کرد خاوەنداری لە رۆژئاوا بکرێت و هەمووان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە. -
بەهۆی تەرمی سەربازەکانەوە، مردووخانەی نەخۆشخانەیەک لە خەڵک قەدەغەکرا
راگەیەندرا کە تەرمی دەیان سەرباز کە ٢٣ی کانونی یەکەم لە خواکورک و مەتینا کوژراون، براونەتە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە جۆلەمێرگ. دەوترێت تەرمی دانیشتوانی هەرێمەکە بە زۆرەملێ لە بەشی مردووخانە خراوەتە دەرەوە و ئەو بەشە لەخەڵک قەدەغەکراوە. -
سەربازانی تورک لە گوندێکی گەمارۆدراو خێمەیان هەڵدا
سەربازانی تورک کە گوندی هەسپستێی شڕنەخیان گەمارۆداوە، لەو گوندە خێمەیان هەڵدا و چوونە ناو خێمەکانەوە. -
هەپەگە: شەهیدانی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیەکانمان گەرنتی سەرکەوتنن
هەپەگە یادی چوار گەریلای بەرزڕاگرت، کە لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی خواکورک و زاپدا شەهیدبوون و رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە گیانبازی و ئیرادەی ئاپۆییان کردبووە رێبازی ژیانیان، هیوای ئازادی گەلن". -
زیاتر لە دوو مانگە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە
ماوەی ٦٢ رۆژە رۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە و بێسەروشوێنکراوە و رێگەش بە پارێزەرانی نەدراوە چاویان پێی بکەوێت. -
دەم پارتی: لە دژی دەسەڵات دەبێت هەڵوێستمان هەبێت
دەم پارتی هێرشی سەر ئەندامانی کۆنگرەی گەنجانی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، "داوا لە هەموان دەکەین کە دژی سیاسەتی شەڕ و مردن کە لەلایەن دەسەڵاتەوە برەوی پێدەدرێت هەڵوێست بگرنەبەر". -
کەجەکە بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە لە کەسایەتی مەسیحیەکانی کوردستاندا بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مەسیحیەکان کرد. -
دوای کۆنگرەی گەنجان ٦٠ کەس دەستبەسەرکران
ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای کۆنگرەی دەم پارتی دەستبەسەرکران، گەیشتە ٦٠ کەس. -
هەپەگە: لە زاپ ١٨ داگیرکەری دیکە بە سزاگەیەندراون
هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ دوو ئۆپراسیۆنی جیاجیای شۆڕشگێڕییان ئەنجامدا و ١٨ داگیرکەری دیکە بە سزاگەیەندراون. -
یەرەکە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
یەرەکە ناسنامە دوو گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمی پێنجوێن شەهید بوون. -
هەپەگە: هاوڕێمان وڵات جەنگاوەرێکی پەکەکە-پاژک بوو
هەپەگە رایگەیاند، گەریلا وڵات ئارژین تۆڵهەڵدان (ئەمینە ئەکمەز) کە ٨ی کانونی یەکەم لە هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهید بووە، بە ژیانی خاکی و هەڵوێستی بێ دوودڵی خۆی لە سەر هێڵی ئازادیی ژن، شوێنی لە ناو دڵی هاوڕێکانیدا کردبووەوە. -
'شێخ سەعید لە دژی خیانەتی دەوڵەتی تورک پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی گەل کرد'
سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) حافز ئەحمەد تورهالی رایگەیاند، کە ئەوانەی دەوڵەتی تورکیان دامەزراند، خیانەتیان لە گەلی کورد کرد و شێخ سەعید لە دژی ئەو خیانەتە لەپێناو مافی گەل پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشان کرد.