کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ناسنامەی شەهیدانی زاپ ئاشکراکران
هەپەگە ئاشکرایکرد لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی زاپ ٤ گەریلایان شەهید بوون و رایگەیاند: "بە ڕێز و حورمەتەوە قارەمانانی خۆمان یاد دەکەیەنەوە، کە هەموو ساتەکانی ژیانیان بە فیداییەوە جەنگان و لە شەڕدا بوێرییەکی گەورەیان نیشاندا." -
گردبوونەوەی ئازادی: هەموو شوێنێک بوو بە گۆڕەپانی بەرخۆدان
گەلی کورد لە ئامەد بۆ خاوەنداری لە ئیرادە و ڕێبەرەکەی، بۆ شکاندنی گۆشەگیری، لە هەموو گۆڕەپانەکان ڕۆحی بەرخۆدانی خۆی نیشاندا. -
زینی گۆڤەندی شۆڕش
لە سایەی ڕووناکی ڕێبەر ئاپۆوە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ڕووناکی پێهەڵدەگرێت. هیچ هێزێک خۆی ڕاناگرێت لە پێش بەرخۆدانێکی لەم شێوەیە، ژنە جوانەکە بە ڕۆحی ئازادی و سەرهەڵدێری چیاییەوە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشداری گۆڤەندیی شۆڕش بوو. -
لە شەرناخ ٧ هەرێم قەدەغە کران
پارێزگاری شەرناخ هاوتوچۆی لە ٧ هەرێم قەدەغەکرد کە چیاکانی بەستا و جودی و گاباریش دەگرێتەخۆ. -
پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕێگەی هاتوچۆیان داخست
پەرلەمانتارانی دەم پارتی کە ڕێگەیان لێ گیرا بەشداربن لە "گردبوونەوەی ئازادی" لە ئامەد، ڕێگەی هاتوچۆیان داخست. -
مێژووی خیانەت لە کۆمەڵناسی کوردیدا - ٢
پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی هەواڵگری و ئابووری و سەربازی بۆ کوشتنی بەنرخترین شۆرشگێرانی ئەم گەلە و ڕۆڵەکانی و داگیرکردنی خاکەکەی پێشکەش بە چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. بەمەشەوە ناوەستێت و ئاو و نانیان بۆ دابین دەکات. -
لە ئامەد بەرخودان بەردەوامە
لە ئامەد بەرخودانی گەل کە بە داوای 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد' کۆبوونەوە، بەردەوامە. -
لە رێپێوانی ئازادییەوە لە ئامەد: بژی سەرۆک ئاپۆ
بە هەزاران کەس لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە، لە زۆر شارەوە دەست بە رێپێوانی ئازادی کرا. گەل بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە. -
گردبوونەوەی ئازادی: گەل دژی بەربەستەکانی پۆلیس خۆڕاگری دەکەن
بەهەزاران کەس کە لە شارە جیاوازەکانەوە ڕوویانکردە ئامەد، ڕووبەڕووی ئاستەنگیەکانی پۆلیس بوونەوە. گەل بە بەرخۆدان دژی بەربەست و رێگرییەکانی پۆلیس دەوستنەوە. -
سەرباری رێگرییەکانی پۆلیسیش گەل بۆ بەشداری لە گردبوونەوەکەی ئامەد کەوتوونەڕێ
بەمەبەستی بەشداری لە گردبوونەوەی 'ئازادی' کە بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد لە ئامەد ساز دەکرێت، لە زۆر شارەوە گەل بەڕێکەوتوون، پۆلیسیش بە شێوەی سیستماتیک ئاستەنگیان بۆ ساز دەکات. -
قەرەیلان: هەمووان دەبێت بەشداری لە هەڵمەتی ئازادیدا بکەن-نوێکراوەتەوە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان رایگەیاند، دەبێت هەمووان بەشداری لە هەڵمەتی ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بکەن و وتی، "رێبەر ئاپۆ ناسنامەیەکە. ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی کۆمەڵگایە". -
'یەک لە ئامانجەکانی پیلانگێڕیی لەناوبردنی هێڵی ئازادیی ژنان بوو'
گەریلای یەژاستار ئارژین جەلالی رایگەیاند کە یەک لە ئامانجەکانی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لەناوبردنی هێڵی ژنی ئازاد بووە و وتی، "هێزە باڵادەستەکان دەیانویست، ژنان خۆیان نەناسن و بۆ هەتاهەتایە بە کۆیلایەتی بمێننە". -
لە کۆنگرەی سەندیکای پارێزەراندا ناڕەزایەتی لە دژی گۆشەگیری نیشان درا
هاوسەرۆکی لقی ئامەدی ئۆهەدە گیزەم میران لە کۆنگرەی سەندیکای پارێزەران قسەی کرد و باسی لەوەکرد کە دەسەڵاتداری گۆڕدراوە بۆ شێوەیەکی فاشیستیانە. گیزەم میران ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری لە ئیمراڵیش نیشاندا. -
پاشەڕۆژی خیانەت لە کۆمەڵناسی کورددا
بەردەوام خیانەتی کوردانی خاین بووە بە شێرپەنجەی مێژووی کورد. وێڕای کوشندەیی ئەم شێرپەنجەیە لە تەواوی مێژووی گەلەکەماندا دەرنجامی ترسناکی هەبووە. -
کەجەکە: هەڵبژاردنەکانی باشور بۆ رزگارکردنی کوردستان لە داگیرکەری و قڕکردن گرنگن
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی باشوری کوردستان رایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکە بۆ رزگارکردنی کوردستان لە داگیرکەر و قڕکردن گرنگە. کەجەکە ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت ئیرادەی وڵاتپارێزی بەشێوەیکی بەهێز نیشان بدرێت. -
سوڵتان یارای: سەرباری راگەیەندانی قەدەغەش گردبوونەوەی ئازادیی ئامەد بەڕێوەدەچێت
سوڵتان یارای: "لەپێناو ئازادیی بەڕێز ئۆجالاندا تێکۆشانی هەمە لایەنە دەکەین، گردبوونەوەش یەک لەو شوێنانەیە کە دەتوانین بە باشی ئەو تێکۆشانەی تێدابکەین. بۆیە سەرجەم گەلەکەمان بۆ گردبوونەوە بانگهێشت دەکەین". -
بانگەواز بۆ گردبوونەوەی ١٣ ی تشرینی یەکەمی ئامەد: گۆشەگیری هەڵبگرن، چارەسەر لە ئیمراڵییە
لە ڕێپێوان و سەردانی پیشەوەران بۆ گردبوونەوەی ١٣ ی تشرینی یەکەمی ئامەد، دیسانەوە داواکرا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت. -
جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد کامێرایەکی چاودێریان تێکشکاند و لە سێرت پانکارتیان هەڵواسی
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان ماک ڕایانگەیاند؛ وەک بەشێک لە چالاکیەکانی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد کامێرایەکی چاودێریان تێکشکاند و لە سێرت پانکارتیان هەڵواسی. -
باتوفا چەکدار: باکووری کوردستان گۆڕەپانی شەڕی فیداییە
لە فەرماندەیی ناوەندی یەژا ستار، فەرماندە باتوفا چەکدار باسی لەوەکرد تێکۆشانی پەکەکە لە گۆرەپانی باکوور جێگەیەکی گرنگی هەیە و وتی: "گۆڕەپانی باکوور گۆڕەپانی شەری فیداییە. بۆیە دووژمن هەزاران ئۆپراسیۆن لە دژی گەریلا ئەنجام دەدات." -
وریشە مورادی دژی سزای لەسێدارەدان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
وریشە مورادی لە ساڵیادی تێکۆشان دژی سزای لەسێدارەدان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد. -
جەنگاوەرانی ژنان لە وان، جۆلەمێرگ و ئەستەنبوڵ دژی پیلانگێڕی٩ی تشرینی یەکەم چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ ڕایگەیاند، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە شاری وان، جۆلەمێرگ و ئەستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا. -
گەریلا مەزڵوم عەرەب: پێویستە هەموو کەسێک لە دەوری ڕووناکی کۆبێتەوە
مەزڵوم عەرەب کە گەریلایەکی هێزەکانی هەپەگەیە لە نەتەوەی عەرەب، باسی لەوەکرد پێویستە هەمووان تێبکۆشین لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد و وتی: "با هەموو کەسێک لە دەوری ڕووناکی کۆببێتەوە و ببێتە بەشێک لەم ڕووناکییە." -
ماک: لە گەڤەر بۆچەند کاتژمێرێک لە گەڵ پۆلیسە داگیرکەرەکان تووشی شەڕ بووین
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند، کە لە دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە چەندین گەڕەکی گەڤەر لە دژی 'داگیرکەران' شەڕیان کردووە و چەندین داگیرکەریان بریندارکردووە. -
هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران، حەفارەیەک تێکشێندرا
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە چالاکییەکاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، حەفارەیەک لەناوبرا. -
'لە رێگەی پیلانگێڕییەوە ویستیان هەموو بەربەستەکانی بەردەم قڕکردنی کورد رابماڵن'
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان وتی، لە رێگەی پیلانگێری لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ویستیان لەمپەر و بەربەستەکانی بەردەم قڕکردنی کوردان رابماڵن، هاوکات داواشی کرد لە دژی ئەوە تێکۆشان بکرێت.