کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: هێزەکانی پەدەکە بۆسەیان دانا و تەقەیان لە گەریلا کرد
هەپەگە رایگەیاند، "١١ی کانوونی یەکەم کۆمەڵێک لە هاوڕێیانمان لە هەرێمی ئاڤاشین لە ڕاپەراندنی ئەرکەکانیاندا بوون، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی پەدەکەوە. هێزەکانی پەدەکە تەقەیان لە تیمی گەریلاکانمان کرد و پێکدادانێکی کورت ڕوویدا." -
لە وان شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان و دەستبەسەرکردن شەرمەزارکران
لە وان دیسانەوە شەهیدکردنی ٢ ڕۆژنامەنووسی کورد و دەستبەسەرکردن شەرمەزار کرا و پەیامدرا "پاشەکشە ناکەین". -
سەردانی پرسەی بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسانی شەهید کرا
سەردانی پرسەی بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کرا کە لە هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون. -
لە ئێشکگری سەر سنور هێرش لە دژی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا
لە چالاکییەکانی ئێشکگری لەسەر سنووری نسێبین- قامیشلۆ، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان و داوایان کرد دان بە ستاتۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بنرێت. -
دەوڵەتی تورک بۆردوومانی بناری قەندیل و چیای گارەی کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی بناری قەندیل و چیای گارەی لە پارێزگای دهۆک کرد. -
هەپەگە: هاوڕێمان هۆگر مەروان شەهید بوو
هەپەگە ئاشکرایکرد گەریلا هۆگر مەروان لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی گارە شەهید بووە و وتی: "هاوڕێمان بە باوەڕ و پراکتیکی بەهێزییەوە بووە نموونەیی هاوڕێیەتی شۆڕشگێڕانە بۆ هەموو هاوڕێکانی." -
لەسەر سنووری قامیشلۆ ئیشکگریی بەردەوامە: سڵاو لە بەرخۆدان ڕۆژئاوا دەکەین
چالاکیی ئیشکگریی لەسەر سنووری قامیشلۆ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژی ٧ـەمینی دایە. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرا و داوای یەکێتی بەرزکرایەوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی هێرشی داگیرکاری چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی عەمرە بۆرای هەبەدەهە لە دژی هێرشی داگیرکاری لە کۆجاعەلی بورسا چالاکیان ئەنجامدا. -
دایە تایبەت ئینان بە بیرهێنرایەوە
دایە تایبەت ئینان کە لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری سلۆپیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید کرا، بە بیرهێنرایەوە. -
دیمەنی چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییە ئاسمانیەکانی بڵاوکردەوە، کە لە کاتی جیاجیا لەلایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشەوە ئەنجامدراون. -
جەمال دەمیر: نابێت مافی هیوا بکرێتە ئامرازی سات و سەودا و بازرگانی
هاوسەرۆکی وانی دەبەپە و یاساناس جەمال دەمیر دەستنیشانیکرد دەبێت مافی هیوا پەسەند بکرێت و نابێت وەک ئامرازی سەودا و مامەڵەی سیاسی بە کاربهێندرێت. -
دوو شەهیدی یەژەستار لە مەخمور بە بیرهێنرانەوە
لە کەمپی مەخموور بۆ شەهید پیران سوەیدا (چیمەن ئالتورک) و شەهید دڵژین بێلاتی (زەینەب دەمیرئۆغلو) کە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون، مەڕاسیمی بیرهێنانەوە بەڕێوەچوو. -
کاکەڕەش سدیق: هەندێک لایەنی سیاسی هانی عەرەبی هاوردە دەدەن بۆ ئاژاوەگێڕی
کاکەڕەش سدیق: "لە کەرکوک عەرەبی هاوردە بە هاندانی هەندێک لایەنی سیاسی، ئاژاوە دروست دەکەن و زەوی کورد داگیر دەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بێدەنگە بەرامبەر داگیرکردنی زەوی کوردان". -
هێرشی قڕکردنی سیاسی لە مێرسین شەرمەزار کرا
لە مێرسین هێرشی قڕکردن لە دژی سیاسەتمەداران و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی شەرمەزار کرا. -
لە زانکۆی حەڕان دژایەتی زمانی کوردی دەکرێت
لە زانکۆی حەڕان ئەو خوێندکارانەی گۆرانی کوردییان دەگوت ڕێگری و هەڕەشەیان لێ کرا. -
"تا دەرگاکانی ئیمراڵی نەکرێنەوە، چارەسەر نایەتەدی"
لە چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ، بانگەوازکرا "دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە" و سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرا. -
لە شەرناخ دژی داگیرکاری و قڕکردن ڕێپێوان بەڕێوەچوو
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو. -
یەرەکە ناسنامەی دوو شەهیدی راگەیاند
یەرەکە ناسنامەی دوو گەریلای راگەیاند کە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شارباژێر شەهید بوون و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشان تا گەیشتن بە سەرکەوتن و هێنانەدی ئاواتی شەهیدان دووپاتکردەوە. -
ژمارەیەک لە چالاکوانان پشتیوانی خۆیان بۆ وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەربڕی
ژمارەیەک لە چالاکوانان و هەڵسوڕاوانی بواری مافەکانی ژنان لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەربری و رایانگەیاند، "داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان و ئازادی بێ مەرجی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی دەکەین". -
ناسنامەی دوو شەهید راگەیەندرا
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کە لە زاپ شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاورێیانمان دڵژین و پیران بە کەسایەتی سادە و دڵپاکی خۆیانەوە لە ناو دڵی هەموو هاوڕێیانیاندا جێگەی خۆیان کردەوە." -
لە هەولێر میت، پاراستن و ئەنەکەسە کۆبوونەوە
میت، پاراستن و ئەنەکەسە لە ١٤ی کانونی یەکەم لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە ئەنەکەسە بەشداری لە هاوپەیمانی کورددا نەکات. -
'دەبێت کورد سەنگەرەکانیان بە باشی بپارێزن'
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد ئاماژەی بەوەدا ئەم قۆناغە بۆ گەلان قۆناغێکی چارەنوسسازە و وتی: "کورد دەبێت سەنگەرەکانی خۆی بپارێزێت و تێکۆشانی بەهێزتر بەڕێوەبەرێت." -
ژنانی رحا: ناونیشانی ئاشتی رێبەر ئاپۆیە
ژنانی رحا کە بەشدارییان لە رێپێوانی ئازادیدا کرد، رایانگەیاند، کە لە پێناو ئاشتیدا لە گۆڕەپانەکاندان و تاکە رێگەی چارەسەریش رێبەر ئاپۆیە. -
چیدەم کلیچگون ئوچار: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتی هەموومانە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار ڕایگەیاند هەمووان قەرزاری ڕۆژئاوان، گوتی: "ژنان خاوەنداری لە ڕۆژئاوا دەکەن. پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت، ئازادی ئەو بەرپرسیارێتی هەموومانە". -
ئێشکگری لە سنوری قامیشلۆ: چارەسەر لە ئیمڕاڵییە
لە چالاکییەکانی ئێشکگری کە لە سنووری قامیشلۆ لە دژی هێرشی داگیرکاریی بەردەوامە، ڕاگەیانداراوێک بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوە کرا کە چارەسەر بەبێ ڕێبەر ئاپۆ دروست نابێت.