کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ژمارەی دەستگیرکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ٦٤ کەس بەرزبوەوە
رژێمی ئێران لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا، ٦٤ چالاکوان، خوێندکار و هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستانی دەستگیر کردووە. -
لە سێرت و ئێلح ٦٦ ناوچە بۆ ماوەی ساڵێک قەدەغەکران
پارێزگاری سێرت و ئێلح ٦٦ ناوچەیان لەژێر ناوی 'هەرێمی ئاسایشی سەربازی کاتی' وەک هەرێمی سەربازی راگەیاند. -
"مەریوان شاری موحیبەتە"
مەریوان یەکێک لە شارە بەرخودێر و بەرەنگارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. مەریوان بە کولتور و مێژووەکەی شارێکی نمونەیی و بێهاوتایە. -
ئەمە ٧ساڵە لەم دۆخەدا بەرخۆدان دەکەین
دانیشتووانی کەمپی شەهید نازێ لە سەردەشتی چیای شەنگال سەرەڕای دۆخی سەختی زستان و ژیان باسی ژیانی خۆیان لە ژێر چادردا دەکەن و وتیان:" سەرەڕای هەموو شتێک ئێمە لە سەرخاکی خۆمان ئارامین." -
گەریلا هاوار سنە: رژێمی ئێران دەیەوێت بە سیاسەتە چەپەڵەکانی بەسیج بوون ئاسایی نیشان بدات
گەریلا هاوار سنە رایگەیاند، رژێم بە سیاسەتە چەپەڵەکانی دەویەوێت بەسیج ئاسایی نیشان بدات و وتی، "هەوڵ دەدەن کارتی بەسیجی بە خەڵک و بە تایبەتی گەنجان بدەن، بەڵام دەبێت کۆمەڵگە و بە تایبەتی گەنجان هەڵوێستیان لە دژی ئەوە هەبێت". -
چالاکی ئێشکگری' ئێمە هەموو ئاسایشین' لە شەنگال بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگری خەڵکی شەنگال بە ئامانجی پشتگیریکردن لە ئاسایشی ئیزیدخان لە ڕۆژی ٥٣میدا بەردەوامە و، جەخت دەکەنەوە، کە بە بەرخۆدان سەردەکەون. -
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک گوندێکی دهۆکی بۆردومانکرد؛ ٣کەس برینداربوون
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی گڕیان-ی شارۆچکەی چەمانکێی سەربە دهۆک-ی باشووری کوردستانی بۆردومانکرد، ٣ هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون. -
هەڕەشەی داگیرکاری لە سەر٤ گوندی لیجە زۆرتر دەبێت
هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورک لە سەرناوچەی لیجەی ئامەد، لە بەرزاییەکاندا زۆرتر دەبێت. -
١٢ هەرێمی جۆلەمێرگ تا کۆتایی ساڵ وەک هەرێمی قەدەغە راگەیەنران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ١٢ هەرێمی پارێزگای جۆلەمێرگی، تا کۆتایی ئەم ساڵ، وەک هەرێمی قەدەغە راگەیاند. -
پەکەکە: پشتگیری (ئەی سی ئۆ ئاڕ) لەدژی هێرشەکان بەرز هەڵدەسەنگێنین
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە رایگەیاند، پشتگیری ئەو پارتانەی کە لەژێر چەتری (ئەی سی ئۆ ئاڕ)دا کۆبوونەتەوە بۆ پارتەکەیان بەرز هەڵدەسەنگێنن. -
بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال بەردەوامە
چالاکیی خەڵکی شەنگال بە ئامانجی پشتگیرییکردن لە ئاسایشی ئیزیدخان لە ڕۆژی ٥٢میدا بەردەوامە و، جەخت دەکەنەوە، کە بە بەرخۆدان سەردەکەون. -
لەدژی وانەی ئایین بە زۆرەملێ یەکبگرن
فەدا رایگەیاند، بەهۆی سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپەوە، بەڕێوەبەرانی خوێندنگاکانی تورک، بێ ئەوەی خوێندکار و خانەوادەکانیان ئاگادار بکەنەوە، وانەی ئایینی بەسەریاندا دەسەپێنن و داوای کرد لەدژی ئەم سیاسەتە یەکبگرن. -
باییندر: فاشیزم بە بەرخۆدان تێکدەشکێت
شاندێکی کەجەدە، دەبەپە و هەدەپە لە سێرت سەردانی دوکاندارانی کرد. کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە وتی، "بەرخۆدانی گەلی کورد، ترس و فاشیزم تێکدەشکێنێت." -
هەپەگە لە شەمزینان لە داگیرکەرانیدا: ٦ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' لەدژی بارەگای سەربازی نەوای ناوچەی شەمزینان چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٦ سەرباز سزادران. -
کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوای دایکی شاهین جیلۆ و دایکی ئەڤین گۆیی پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەبۆنەی کۆچی دوای دایکی شاهین جیلۆ و دایکی ئەڤین گۆیی پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. -
چالاکیی مانگرتنی مەخمور بە بەشداریی ١٨هەمین دەستەی مانگرتوو بەردەوامە
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور چالاکیی مانگرتن بە بەشداریی ١٨هەمین دەستەی مانگرتوو بەردەوامیی هەیە. -
دەستگیرکراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتە ٤١ کەس
شاڵاوی رەشبگیریی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە دژی هاووڵاتییان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لە ٩ی کانوونی دووەم / ٢٠ی بەفرانبارەوە تاوەکو ئێستا ٤١ کەس دەستگیرکراون. -
پەژاک: کۆماری کوردستان بەردی بناغەیە بۆ فەرهەنگێکی دیمۆکراتیک
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو یادەى لە هەموو گەلی کورد و گەلانی بندەست و چەوساوە پیرۆز کرد. -
چارەنووسی پێنج کۆڵبەری کورد کە لە وان بوونەتە ژێرهەرەسی بەفرەوە دیارنییە
لەو ٥ کۆڵبەرەی کە لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان کەوتوونەتە ژێرهەرەسی بەفرەوە هیچ زانیارییەک نییە. -
لە کەرکووک کۆنفرانسێک بۆ پێشگیری لە مادە هۆشبەرەکان بەرێوەچوو
لە هۆڵی پەیمانگەی پەروەردەی نەوتی کەرکووک، بە دەسپێشخەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی مادە هۆشبەرەکان بە درووشمی' بۆ ژیانی تۆ و کەمەڵگە نا بۆ مادەی هۆشبەر' سمینارێک بەرێوە چوو. -
کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی مەخموور کرد
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بە بۆنەی گیان لەدەستدانی چوارکرێکاری کامپی پەنابەرانی مەخمور کە ١٧ی کانوونی دووهەمدا لە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە. -
گەریلاکانی یەرەکە: دوژمن ناتوانێت ئیرادە و ورەی ئازاد گۆشەگیر بکات
گەریلاکانی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) رایانگەیاند، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گۆشەگیرییە لەسەر هەموو گەلی کورد و گەلانی بندەست و وتیان، "بە دڵنیاییەوە دوژمن ناتوانێت ئیرادە و ورەی ئازاد گۆشەگیر بکات". -
دەوڵەتی تورک خەدیجە کۆجامان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی زیندانیکرد
دادگای دەوڵەتی تورک لە دژی خەدیجە کۆجامان پەرلەمانتاری پێشووی شاری سێرتی هەدەپە، بە پاساوی ئەوەى بەشداری کارەکانی کەجەدە بووە، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرد. -
٢ ساڵە لە تورکیا مۆڵەت بە حیزبێکی کوردی نادرێت، بەڵام لەو ماوەیەدا مۆڵەت بە ٣٢ حیزبی تر دراوە
بەڕێوەبەرانی پارتی مرۆڤ و ئازادی (پیا) سەردانی ناوەندی گشتیی هەدەپەیان کرد و لەگەڵ میدحەت سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە کۆبوونەوە و رایانگەیاند، ٢ ساڵە بیانومان پێدەگرن و مۆڵەتمان پێنادەن. هەدەپەش رایگەیاند، هەر لەو ماوەیەدا مۆڵەت بە ٣٢ حیزب دراوە. -
بەرواری: ٢٠ ڕۆژی داهاتوو بۆ گەلی کورد مەترسیدارە
دکتۆر کامەران بەرواری سیاسەتمەداری باشوری کوردستان دەڵێت: سەردانەکەی خولوسی ئاکار بۆ عێراق مەترسیدارە، پلانی مەترسیداریان لە دژی گەلی کورد بەدەستەوەیە و بە تایبەتی ٢٠ ڕۆژی داهاتوو ئەگەری شەرێکی قورس هەیە.