کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
چالاکوانان و ڕۆشنبیرانی کەرکوک پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی باشوری کوردستان دەکەن
چالاکوانانی کەرکوک: دەسەڵات خۆپیشاندەران بە دەستێوەردانی دەرکی تۆمەتبار دەکات لەکاتێکدا دەسەڵات باشوری کوردستان خۆی کار بۆ دەستی دەرەکی دەکات. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکیتر گەلی باشووری کردە ئامانج
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، چارەنووسی ٣ هاوڵاتی مەدەنی باشووری کوردستان نادیارە. -
هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی لە چەلێ و حەفتانین چالاکیان ئەنجامدا
هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی-ی شەهید دەلال لە بەرواری ١١ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ و هەرێمی حەفتانین لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە. -
چالاکیی ئێشکگری شەنگال لە یانزدەیەمین رۆژیدا بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگری خەڵکی شەنگال کە بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئاسایشی ئێزیدخان دەستیان پێکردبووە، لە یانزدەیەمین رۆژیدا بەردەوامە. -
پەکەکە یادی ٣ شەریفەکەى کردەوە
کۆمیتەى پشتیوانی لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە یادی ٣ گەریلای شەهیدی بە ناوی شەریف کردەوە، کە لە یەک بنەماڵەدا بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان بوون و شەهید بوون. -
فەرماندەی ئازادی شەڕ؛ ئارمانج گۆشکار
میهرالی یڵماز گەریلای هەپەگە بۆ ئارمانج گۆشکار یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار وتی، "هۆشیارییەکەی هەڵوێستە ئایدۆلۆژییەکانی گەش دەکرد و بە ئەزمونی شەڕ و ژیانی ئاوێتەى یەکتری دەکردن. گەشبوونی فەرماندە لە کەسایەتیی ئەودا تێگەیشتین". -
خۆپیشاندانەکانی باشوور بەردەوامن
خۆپیشاندانەکانی باشووری کوردستان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری، بێکاری، نەبوونی مووچە و داهات، بەردەوامن. -
تەرمی شەفیق کۆرمان گەریلای هەپەگە دوای ٤ مانگ وەرگیرایەوە
تەرمی شەفیق کۆرمان گەریلای هەپەگە کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید ببوو، دوای ٤ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. -
لە سلێمانی هێرش کرایە سەر خۆپیشاندەران
لە سلێمانی بە گولەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ هێرش کرایە سەر خۆپیشاندەران و چەندین خۆپیشاندەر و چەند ڕۆژنامەنووسێک تووشی تەنگەنەفەسی بوون. -
هەپەگە: ئەوانەی بە مەبەستی سیخوڕی دێنە هەرێمەکانمان، دەبنە ئامانج
فەرماندەیی هەرێمی سەرهەدی هەپەگە رایگەیاند، ئەوانەی بۆ سیخوڕیکردن دەچنە هەرێمەکە، تاوان ئەنجام دەدەن و دەبنە ئامانجی گەریلاکانیان. -
قەرەیلان: لێپرسینەوە لە هەموو دەستدرێژکاران دەکرێت و دەبێت باجەکەى بدەن
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ شەڕ کراوەیە، لە دەستوەردان تاوەکو کوشتن بە سیاسەتی نەژادپەرەستی شەڕی تایبەتی دەرونی بەڕێوەدەبات. راشیگەیاند، "لێپرسینەوە لە هەموو دەستدرێژکاران دەکرێت و دەبێت باحەکەیان بدەن". -
دەوڵەتی تورک وتەبێژی ئەنجومەنی شارەوانیی هەدەپەى لە بازید لەسەر ئەرکەکەى لابرد
وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک حەمیدە توران وتەبێژی ئەنجوومەنی شارەوانیی بازیدی هەدەپەى لەسەر ئەرکەکەى لابرد. -
هەپەگە یادی شەهیدانی خانتوری کردەوە
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە یادی هەر یەک لە شەهیدان ئەریش تیرێژ و ئاکیف بۆتانی کردەوە کە لە ١١ی ئابی ئەمساڵ لە گردی شەهید بەرخۆدانی ناوچەی خانتوری سەر بە حەفتانین شەهید بوون. -
لە کفری خۆپیشاندەرێک بە تەقەی پاسەوانانی بارەگای پەدەکە کوژرا
بەهۆی تەقەی پاسەوانانی بارەگای پەدەکە لە کفری، خۆپیشاندەرێک گیانی بەختکرد و یەکێکی دیکەش بریندارە. -
لە نەرویج کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە وڵاتی نەرویج رۆشنبیران و سیاسەتمەداران بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە کەمپینێک کرد. -
لە وڵاتی فینلەندا کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان بەڕێوەچوو
بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، کۆمەڵگای کوردی لە وڵاتی فینلەندا کەمپینێکی بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوللا ئۆجالان بەرێوەبرد. -
لە ڕانیە و کفری خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
لە شارۆچکەکانی ڕانیە و کفری خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە و ئاڵۆزیی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا ڕوویداوە و نزیکەی ٤٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون. -
فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد
هەپەگە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کردووە. -
چالاکییەکانی پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان بەردەوامییان هەیە
چالاکییەکانی گەلی شەنگال بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٩هەمین رۆژدایە و چالاکییەکە بە بەشداریکردنی دەستەیەکی نوێ بەردەوامیی پێدرا. -
تەڤگەری ئازادی بۆ دەسەڵات: دەستبەرداری لێدوانە سواوەکانتان ببن
دەستەى هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و هەوڵی بەلاڕێدابردنی داواکانی گەل لەلایەن ئەو دەسەڵاتدارانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە: هەڵوێستی مەسرور بارزانی رەوایی بە داگیرکەریی تورک دەدات
کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە رایگەیاند، دەیانەوێت چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی باشووری کوردستان بخەنە ئەستۆی ئێمە و وتی، "ئەوانەى ئەو پڕوپاگەندەیە دەکەن بە ئەنقەست گەل لە دژی یەک دنە دەدەن و دەبنە هۆی قوڵبوونەوەى ئاڵۆزییەکان". -
لە کەرکوک پەردە لەسەر پەیکەری عەلی مەردان هونەرمەندی گەورەی کورد لادرا
لە شاری کەرکوک لە مەراسیمێکدا پەردە لەسەر پەیکەری عەلی مەردان هونەرمەندی گەورەی کورد و پاشای مقامات لادرا. -
حکومەتی باشور دەستی بە رەشبگیری برینداران و چالاکەوانان کردووە
دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە سلێمانی، کەلار، رانیە، گەرمیان و سەیدسادق و چەند شارۆچکە و ناوچەیەکی تر و دوای دەرکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە دەستگیرکردن و رەشبگیری کردووە. -
هاتووچۆ لە ٤ شار و شارۆچکەی باشوری کوردستان قەدەغە کرا
بۆ رێگریکردن لە خۆپێشاندانی هاوڵاتیان، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەر یەک لە شارەکانی سلێمانی و هەلەبجە و رانیە و گەرمیان راگەیێنرا. -
بۆ پشتیوانیی خۆپیشاندەران بەشێک لە پەرلەمانتاران مانیان گرت
بۆ پشتیوانیی لە داواکاریی خۆپیشاندەران و دژی بە گولـلە وەڵامدانەوەیان، بەشێک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان مانیان گرت.