کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'هەتا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، وڵاتمان ئازاد نابێت'
دایکی ئاشتی عەفیفە کارتال وتی: "با دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە، هەتا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، وڵاتمان ئازاد نابێت." -
ژنانی شەنگال داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد
بەبۆنەی ٨ ی ئادار سەدان ژنی ئێزدی و عەرەبی شەنگال بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. -
' بەهۆی هەر شەهیدێک، ژنێک و منداڵێکی ئێزدی دۆسیە لە سەر بنەماڵەی بارزانی تۆمار دەکرێت"
ئەندامی مەخەدەشە حەسۆ براهیم دەستنیشانی کرد کە سیاسەتی ماڵی بارزانی بووەتە هۆکاری فەرمان و رایگەیاند: "هەموو شەهیدێکی ئێزدی، دیلێکی ئێزدی، هەموو منداڵێکی ئێزدی کە لە چیای شەنگال تینو و برسی بوون، سکاڵا و دۆسیەیان لە سەر ماڵی بارزانی هەیە". -
قەرەسوو: کاتی ئەوە هاتوو دەرگاکانی ئیمراڵی بشکێندرێن
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو ئەوەی خستەڕوو، کە سیستمی ئیمراڵی بە زۆر لە سەر پێ راگیراوە و وتی، "ئیتر کاتی هاتووە دەرگاکانی ئیمراڵی بشکێندرێن". -
"کورد یەک ڕێبەری ڕاستەقینەی هەیە، ئەویش ڕێبەر ئاپۆیە"
جاسمی ساز، هونەرمەند و موزسیانی دیاری باشوری کورستان، لەبارەی ڕاپەڕین و سەرکردەکانی دوای ڕاپەڕینەوە وتی: "داخی گرانم، کورد یەک سەرکردەی ڕاستەقینەی هەیە، ئەویش ڕێبەر ئاپۆیە، کە ٢٥ ساڵە دەستبەسەرکراوە." -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکی نیشانەشکێنی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی نیاشەنشکێنی بڵاوکردەوە، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە زاپ لە دژی داگیرکەران ئەنجام دراوە. -
"پەدەکە مەودایەکی فراوانی بەرژەوەندی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکاری تورکدا هەیە"
لەتیف فاتیح فەرەج، ڕووناکبیر و چاودێری سیاسی، لەبارەی هاوکاری پەدەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک وتی: "پەدەکە مەودایەکی فراوانی بەرژەوەندی لەگەڵ تورکدا هەیە، دەبێتە داردەستی تاکو بەرژەوەندییەکانی نەکەونە مەترسییەوە." -
ڕۆڵی پەکەکە لە بەشداریی و پشتگیریی ڕاپەڕینی جەماوەری ١٩٩١ـی باشوور
" لەگەڵ دەستپێکردنی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر، ئەمجارە بادینان لە هەڵچووندا بوو بۆ ڕاپەڕین. هێزەکانی پەکەکە لە ڕێگای وڵاتپارێز و خەباتکاری نهێنی شۆڕش شەهید سادق عومەر دەستیان کرد بە ئامادەکاری ڕاپەڕین". -
لە وان سەربازەکان بۆ ئاکەپە کاردەکەن
فەرماندەی جەندرمەکانی وان دژی دەم پارتی کاردەکات، لە گەڕەکەکان دەگەڕێت و دەنگ بۆ ئاکەپە کۆدەکاتەوە. -
ڕاگەیاندراوەکان بۆ ساڵیادی ڕاپەڕین
سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) بەبۆنەی ٣٣ هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە باشووری کوردستان، ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە. -
کەنەکە: ساڵڕۆژی ڕاپەڕین لە تەواوی گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین
کەنەکە وێڕای پیرۆزباییکردن بە بۆنەی ساڵرۆژی راپەرینی گەلی کورد لە باشووری کوردستان داوای لەلایەنە سیاسیەکان کرد، لە پێناو رێگریکردن لە پلان و ئەجیندای دوژمنان و دانانی ستراتیژی نەتەوەیی لە سەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە. -
تەرمی 'شەهید دکتۆر سەبری تۆپراک' ڕەوانەی زێدی خۆی دەکرێتەوە
دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لە بەردەم چێشتخانەیەک لە سلێمانی شەهید کرا، ئەمرۆ تەرمی د.عەبدولقادر سەبری تۆپراک وەرگیرایەوە، بۆ ئەوە رەوانەی زێدی خۆی، بەدلیسی باکووری کوردستان بکرێتەوە. -
سودانی لە شەنگالە
سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ڕۆشتە شەنگال. هەر لەسەردانەکەیدا سودانی سەردانی لیوای ٢٠ی سوپایی عێراقیکرد. -
تەڤگەری ئازادی داوای کرد گەل بە رۆحی راپەڕین خۆی رێکبخات
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینی ٥ی ئاداری ١٩٩١ لە باشووری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای کرد، گەل لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەڕین بەهەمان رۆحی راپەڕینەوە خۆی بەرێکخستن بکات. -
تاژێ: پێویستە پەدەکە و بارزانی لەسەر تاوانی جینۆسایدی ئیزدییەکان دادگایی بکرێن
تاژێ پشتگیری لە سکاڵاکەی ڕێکخراوی سندوقی قوربانیانی کوردستان دەکات کە داوای کردووە پێویستە بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە تاوانی جینۆساید دادگایی بکرێن. -
وادەی هەڵبژاردنەکان لە باشووری کوردستان دیاری کرا
هەڵبژاردنی پەرلەمان کە هەمیشە دواخراوە، دوای دەستوەردانی بەغدا، ڕۆژی ١٠ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت. -
چالاکوانانی بادینان: ناتوانن بیر و فکری ئێمە زیندانی بکەن
چالاکوانانی بادینان دەلێن: "هەرچەندە لەناو چوار دیوار ئێمە زیندانی کرابووین، بەڵام بیر و فکرمان زیندانی ناکرێت". -
هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت
هێزەکانی ئێران ئەم بەیانییە لە هەنگەژاڵی سەر بە شاری بانە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکیان کوشت. -
لە شەنگال بە گەرمی پێشوازی لە ژنە رزگاربوویەکی ئێزدی کرا
ژنی گەنجی ئێزدی کۆڤان عیدۆ خرتۆ کە لەکاتی فەرمانەکەی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو، پاش ئەوەی لەلایەن یەپەژەوە لە کەمپی هۆل رزگارکرا، لە شەنگال رادەستی کەسوکاری کرایەوە. -
ئەحمەد حاجی رەشید: ڕەنگە هاوسەنگی هێز لە باشوری کوردستاندا بگۆڕێت
پەڕلەمانتاری پێشویی عێراق ئەحمەد حاجی ڕەشید ئاماژەی بەوەدا؛ گەر ئەم بڕیارانەی دەربارەی باشور دراوە، جێبەجێبکرێن، لە بری ئەوەی تەنها یەک لایەن لە هەرێمی کوردستاندا دەسەڵاتداربێت، هاسەونگی لە ناو لایەنە سیاسەکانی هەرێمدا دروستەبێت. -
یەبەشە: هەوڵەکانی پەدەکە بەرپەرچدانەوەی توندیان بەدواوە دەبێت
فەرماندەیی یەبەشە لە ٧ەمین ساڵیادی هێرشەکەی خانەسۆردا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد: " بۆ ئەوەی شەڕ روونەدات، زۆر بەهەستیارییەوە جوڵاینەوە. بەڵام هەموو ئەو هەوڵانەی پەدەکە دەبنە مایەی بەرپەرچدانەوەی توند". -
کەجەکە: دەبێت هەمووان بەرامبەر بە هێرشەکانی جینۆسایدکردنی کورد بوەستنەوە!
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە چوارچێوە ئامانجەکانی بۆ قڕکردنی کوردان لە شەنگال، سلێمانی و کەلار هێرش ئەنجام دەدات و داوای لە هەمووان کرد کە بەرامبەر بەو هێرشانە بوەستنەوە. -
خودێدا ئیلیاس: پێویستە هەموو ئێزیدیەک دۆسیەک لە دژی ماڵی بارزانی بکاتەوە
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال خودێدا ئیلیاس، نرخاندی بۆ ئەو دۆسەیە و سکاڵایە کرد کە لە ئەمریکا لە دژی ماڵە بارزان کراوەتەوە و داویەکی گرنگی لە ئێزیدیان کردو وتی: "پێویستە هەموو ئێزیدیەک، لە دژی ماڵە بارزان دۆسیەک بکاتەوە." -
بە سەربەرزی بە جێگەیاندنی بەڵێنەکەیەوە چووە کاروانی نەمرانەوە
رۆنار (یڵدز ئاسمە) بێ ترس ژیا. بە توڕەیی و بێزاری لە ژیانی بێ رێبەرایەتی گورزی لە دوژمندا. بە سەربەرزی بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنەی بە هاورێکانیدابوو، تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندێکی ناوچەی ئامێدییان لە باشووری کوردستان بۆردومان کرد و بەهۆیەوە جوتیارێک برینداربوو.