جیهان
دوایین ھەواڵ
-
جڤاکی کوردی لە ژاپۆن یارمەتی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرد
پاش بومەلەرزەکەی ئیشکاوا بە گوڕی ٧.٦ پلە، جڤاکی کورد لە شاری سوزو خێمەیان دانا و خواردنی گەرمیان پێشکەشی لێقەوماوان کرد. -
بەگوێرەی حەماس ژمارەی کوژراون گەیشتۆتە ٢٣ هەزار و ٤٦٩ کەس
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حەماس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە ٢٣ هەزار و ٤٦٩ کەس. -
هونەرمەند و ڕۆشنبیرانی فەرەنسا: با ببینە دەنگی ئاشتی لە کوردستان
لە فەرەنسا زیاتر لە ١٢٠ ڕۆشنبیر، نووسەر، پارێزەر، وەرزشوان، هونەرمەند، بە مەبەستی ئەوەی ببنە دەنگی ئاشتی لە کوردستان داوای بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی ١٣ی کانوونی دووەم لە مارسیلیا کرد. -
"داواکاری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆمەڵگا جیاوازەکانی کۆکردەوە"
ئەکادیمیست فلۆرنسیا گوارچە ڕایگەیاند کە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆمەڵگا جیاوازەکانی لە دەور یەک کۆکردەوە و وتی: "ئۆجالان شێوازی تێکۆشانی هاوبەش لە بەرامبەر کێشەکانی ئێستا دەخوڵقێنێ". -
لە سیستان و بەلوچستان پۆلیسێکی ئێران کورژا
لە پارێزگای سیستان وبەلوچستان لە باشوری ئێران، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پۆلیسدا پۆلیسێک کوژرا. -
لە بەرلین یادی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس کراوە
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، مەراسیمێک بۆ یادی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلمەز کە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە پاریس شەهید کران، هەروەها شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٢٠٢٢ی پاریس ئەڤین گۆی، میر پەرەوەر و عەبدلرەحمان کزڵ بەڕێوە چوو. -
لە تۆرۆنتۆی کەنەدا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک کە بە بۆردومانی ناوچە مەدەنییەکان و دامەزراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی دەدات، لە تۆرۆنتۆی کەنەدا شەرمەزار کرا. -
شەهیدانی پاریس لە شاری هالێی، ئەڵمانیا یادیان کرایەوە
لە شاری هالێی، ئەڵمانیا ژنانی شۆڕشگێڕی کورد، سەکینە جانسز (سارا)، لەیلا شالەمەز (ڕۆناهی)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) کە لە ساڵی ٢٠١٣لە پاریس شەهید کران و ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان کزڵ و میر پەروەر کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ شەهیدکران، بەبیر هێنرانەوە. -
کاروانێکی کۆچبەران بەرەو ئەمریکا دەڕوات
کاروانێک کە بەلایەنی کەمەوە لە هەزار کۆچبەر پێکدێت، بە تاوانبارکردنی کاربەدەستانی خۆجێیی بەوەی درۆیان بەرامبەریان کردوە، لە ڕۆژی دوشەممەوە لە باشوری مەکسیکەوە بەرەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەن. -
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: پەروەردە لە دژی توند و تیژی دژی ژنان
نوسینگەی ناوچەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، خولێکی خزمەتگوزارییان بۆ باشکردن و پێشبردنی ئەو تیمە تەندروستیانە کە دەربارەی قوربانیانی توندوتیژی جەستەی و رەگەزی کاردەکەن، کردەوە. -
سۆماڵی ڕێککەوتنی دەریایی ئتیوپیا و سۆماڵیلاندی هەڵوەشاندەوە!
شێخ مەحمود سەرۆکی سۆماڵی ڕێککەوتنی دەریایی نێوان ئتیوپیا و سۆماڵیلاندی کە بە "نایاسایی" دەزانی هەڵیوەشاندەوە. -
لە هێلسینگبۆرگ کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرا
لە شاری هێلسینگبۆرگی سوید شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بەبیر هێنرانەوە. -
لە هێرشێکی داعشدا لە کابوڵ دوکەس کوژران
ڕۆژی شەممە لە گەڕەکێکی شیعە نیشینی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، پاسێک تەقیەوە و لە ئەنجامدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا. چەتەکانی داعش ئەم تەقینەوەیەیان لە ئەستۆ گرت. -
بومەلەرزەکەی ژاپۆن: تائێستا زیاتر لە ٢٢٠ کەس بێسەروشوێنن
بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەی هەفتەی رابردووی ژاپۆن تائێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەس بێسەروشوێنن. -
بەغدا پێداگرە لەسەر کشاندنەوەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی
سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع ئەلسودانی ڕۆژێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا لە بەغدا کە بەهۆیەوە فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا، بڕیارەکەی دووبارە کردەوە بۆ دەرچوونی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش لە عێراق. -
" لە پشت بەرخۆدانی شکۆداری کوردەوە تەنها یەک ناو هەیە؛ ئەویش عەبدوڵا ئۆجالانە!'
نووسەری ئیتاڵی لۆرا شرادر ئاماژەی بەوەدا کە لە پشت ئەو بەرخۆدان و خۆڕاگرییە شکۆمەندەی کوردەوە تەنیا یەک ناو هەیە، ئەویش ئۆجالان و بیرۆکەکانیەتی. -
پانۆرامای جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٣
لەسایەی باڵادەستی سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوەکان، شەڕ و توندوتیژی و کۆچبەری و برسێتی و تێکدانی ژینگە بەردەوامە. -
داعش بەرپرسیارێتی هێرشە خۆکوژییەکەی ئێرانی گرتە ئەستۆ
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکان، داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکانی نزیک گۆڕی ژەنراڵ قاسم سولەیمانی، کە لە ئەنجامدا ٨٤ کەس کوژران، گرتە ئەستۆ. -
حکومەتی عێراق هاوپەیمانان بە بەرپرسیار دەزانێت لە هێرشەکەی بەغدا
حکومەتی عێراق لەبەر ئەو هێرشە درۆنیەی لەبەغدا ڕویدا، لە ئەنجامدا ٢ کەس کوژران کە یەک لە کوژاوەکان فەرماندەیەکی پلەبەرزی حەشدی شەعبیە، هاوپەیمانێتی نێونەتەوەی دژی داعشی بە بەرپرسیار دانا. -
یادی ٣٠ ساڵەی بزووتنەوەی زاپاتیستا بەڕێوەچوو
سەدان کەس لە شاری چیاپاس بۆ یادی سی ساڵەی بزووتنەوەی زاپاتیستا کۆبوونەوە. -
لەتەقینەوەکەی ئێراندا ژمارەی کوژراوان بەرزبووەوە بۆ ١٠٣ کەس
لە یادکردنەوەی قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوەی لە سەریەک ڕویدا و ژمارەی کوژراون گەیشت بە ١٠٣ کەس. -
تەقینەوەیەک لە ئێران لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی ڕویدا
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی ئێران، ڕۆژی چوارشەمە لە نزیک گۆڕی ژەنڕاڵ قاسم سولەیمانی ڕویداوە و بەلایەنی کەمەوە ٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
ژمارەی کوژراوانی شەڕی غەززە ٢٢ هەزار و ٣٠٠ کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی حەماس لە رۆژی ٨٩هەمینی شەڕی غەززەدا ئاماری نوێی ئاشکرا کرد. بە گوێرەی ئامارەکە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، تائێستا ٢٢ هەزار و ٣١٣ کەس کوژراون. -
ساڵی رابردوو ٧٧٩ رۆژنامەنووس لە جیهاندا دەستگیرکراون
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ساڵی رابردوو ٧٧٩ ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان دەستگیرکراون و هەریەک لە ئێران و تورکیاش لە ریزی وڵاتانی مەترسیدار بۆ رۆژنامەنووسان پۆلێن کراون. -
ئێران ٩ کەسی تری لە سێدارەدا
ڕاگەیاندرا لە ئێران ٩ کەس کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر حوکمدرابوون، لە سێدارەدران.