ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کۆردیناسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن: پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی بە کۆتابێت
کۆردیناسیۆنی بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردن ئەوەی دیاریکرد کە گەلێک ڕودانی پێشێلکردنی مافی زیندانیانیان دەستنیشانکرد و ئاماژەیان بەوەدا پێویستە بە زووترین کات گۆشەگیری ئیمراڵی لاببرێت. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکار نوێ پێشکەش کرا
پارێزەران جارێکی دیکە بە مەبەستی دیداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٣٧ مانگە ناتوانن هیچ زانیارییەکی لەبارەوە وەربگرن، داواکاری نوێیان پێشەکەش کرد. -
چالاکی جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە هەفتەی قارەمانێتیدا
جەنگاوەرانی مەزڵوم دۆغانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند؛ بە بۆنەیی 'هەفتەی قارەمانێتی'یەوە لە ئەستنەبوڵ "دوکانێکی چاککردنەوە" و"کارگەیەکی دروستکرنی کەشتی" فاشیستەکانیان بە ئامانج گرتووە و سوتاندوویانە. -
پارێزەر ئەسرا: تا ئەو کاتەی چارەسەری نەبێت، مانگرتنی زیندانیانیش بەردەوام دەبێت
پارێزەر ئەسرا ساچاکلیدر رایگەیاند، کە زیندانیان داوادەکەن پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیک چارەسەر بکرێت و وتی، "تا چارەسەری نەیەتە ئاراوە، مانگرتنەکان لە خواردن بەردەوام دەبن". -
لە نورنبێرگ هێرشی نەژادپەرستی شەرمەزارکرا
لە نورنبێرگ هێرش دژی کوردان لە بەلژیکا شەرمەزارکرا، دەوڵەتانی ئەوروپا بە گوتنی "بێدەنگی بوێری دەداتە هێرشی سەر کوردان" شەرمەزارکران. -
هێرشی گرووپە نەژادپەرستەکەی بەلژیکا لە ئاخن شەرمەزارکرا
هێرشی گرووپێکی فاشیست لە شاری هیوسن-زۆلدەری بەلژیکا بۆ سەر خێزانە کوردەکان، لە ئاخن شەرمەزارکرا. -
پۆلیس ڕێگەی نەدا ئەمەپە سەردانی ئەمینە شەنیشار بکات
چالاکی ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد ٦٣ ڕۆژە بەردەوامە. پۆلیس ڕێگەی نەدا بەڕێوەبەر و ئەندامانی پارتی ڕەنج (ئەمەپە) سەردانی ئێشکگرییەکە بکەن. -
لە ئیستەنبوڵ گەنجانی دەم پارتی دەستبەسەرکران
لە ئیستەنبوڵ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا زیاتر لە ٩ ئەندامی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی دەستبەسەرکران. -
کەجەدەکە-ئە: دەوڵەتی تورک لە ئەوروپا هەوڵی پرۆڤۆکاسیۆن دەدات
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لە ئەوروپا پرۆڤۆکاسیۆن دژی کوردان دەکات و داوای لە ڕێکخراوە کوردییەکان کرد "بێجگە لە ناڕەزایەتی دیموکراتیک، هیچ ڕێگە و ڕێبازێکی تر نەگرنەبەر". -
کۆن-مەد دەربارەی هەوڵەکانی "پرۆڤۆکاسیۆن" هۆشداری دەداتە گەل و ڕێکخراوەکانی کورد
پاش هێرشە نەژادپەرستییەکان لە بەلژیکا، کۆن-مەد پەیوەست بە "پرۆڤۆکاسیۆنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان" هۆشیاری دەداتە گەل و ڕێکخراوەکانی کورد. -
ئێشکگری دادپەروەری ١١٤ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر پرسی کورد، لە چەند شارێک بەردەوامە. -
لە پاریس هەفتەی قارەمانێتی یادکرایەوە
کوردستانیان لە گەڕەکی ڤالیرێس لا بێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەبۆنەی هەفتەی قارەمانێتییەوە لەنێوان ٢١-٢٨ ی ئادار چالاکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا. -
هونەرمەندانی تەڤ-چاند داوای پشتیوانی بۆ دەم پارتی دەکەن
هونەرمەندانی تەڤگەری چاند و هونەری کورد بۆ دەم پارتی داوای پشتیوانی کرد. -
نوسینگە و ڕێکخستنەکانی جڤاکی سڤیل داوایان لە سی پی تی کرد: هەنگاوی پێویست بۆ ئیمراڵی بنێنرێت
نووسینگە و ڕێکخستنەکانی جڤاکی سڤیل لە دژی گۆشەگیرئیمراڵی نامەیەکیان بۆ سی پی تی نارد و ئاماژەییان بەوەکردەوە: "پێویستە بە زوترین کات هەنگاوی پێویست بنێنرێت." -
لە شڕناخ و ڕحا ٣٠ کەس دەستگیرکران
لە ڕحا و شاری شڕناخی باکوری کوردستان و ناوچەکانی، هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و چەندین کەسیان دەستگیرکردوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئالانیا دوو کەشتی گەشتیاری لوکسیان سوتاند
جەنگاوەرانی فرات چاپلکی هەبەدەهە ڕایانگەیاند؛ کەرتێکی گەشتیارییان کردوە بە ئامانج و لە دژی دوو کەشتی سەرمایەداری گەشتیاری (لوکس) چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە. -
لە ناوچە شاخاوییەکانی هەزرۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی بەڕێوەدەچێت
ڕاگەیاندرا لە ناوچە شاخاوییەکانی گوندەکانی گرێدراوی ناوچەی حەزرۆی ئامەد ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکردوە. -
پەدەکە لە دژی یەکگرتووی کورد لە کەرکوک ڕێکەووتنی کردووە
دوای یەکلایبوونەوەی دەرنجامەکانی هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی پارێزگای کەرکورک، تاوەکو ئێستا پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلاینەبووەتەوە، بەرپسێکی یەکەنە لە کەرکوک ئاماژەی بەوەدا؛ پەدەکە لە دژی کوردان کاردەکات لەو شارەدا. -
وەزیری بەرگریی عێراق: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیادا نییە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە
وەزیری بەرگریی عێراق سابت عەباس، ئاماژەی بەوەدا یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانە چاوەڕانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە مانگی نیسانی داهاتوودا گفتۆگکردنە لەبارەی پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە عێراق بەشێوەیی پلەبەندی. -
ئۆگور شاکار لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
ئۆگور شاکار لە ساڵی ٢٠١٩ دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەبەردەم دادگای کریفیلد ئاگری لە جەستەی بەردا و شەهید بوو، لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. -
لە سیدنی نەورۆز بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا
لە سیدنی بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد، نەورۆز بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا. -
چالاکییەکان دژی هێرشە نەژادپەرستییەکەی بەلژیکا بەردەوامە- نوێکراوەتەوە ٢
هێرشی گرووپێکی نەژادپەرست لە شاری هیوسدن-زۆلدەری بەلژیکا بۆ سەر ئەو خێزانە کوردانەی لە ئاهەنگی نەورۆز دەگەڕانەوە، لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزارکرا. -
لە هیوسدن-زۆلدەر بەهۆی بەرزکردنەوەی هێمای سەرکەوتنەوە هەوڵی تیرۆرکردنی کوردێک درا
لە هیوسدن زۆلدەر لە هەرێمی لیمبورگی بەلژیکا کوردێک لە ئۆتۆمبیلەکەیەوە هێمای سەرکەوتنی بەرزکردەوە، کۆمەڵێکی نەژادپەرست بەنیازی کوشتن پەلاماریاندا، کەچی لێپرسینەوە لە کوردەکە دەستی پێ کرد. -
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە چەند شارێک بەردەوامە. -
پارێزەران بەمەبەستی دیدار لە گەڵ رێبەری گەلی کورد داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، سەرلەنوێ داواکارییان پێشکەش کرد.