ژنان
دوایین ھەواڵ
-
لە بە ناوبانگترین گۆڕەپانی پاریس دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' وترایەوە
بزووتنەوەی ژنانی کورد لە فەرەنسا (تەژەکە-ف / TJK-F) بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە گۆڕەپانی ریپبلیکی پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەگەڵ بزووتنەوەی ژنانی فەرەنسا و ئێران بۆ پشتیوانیکردن لە ژنانی رۆژهەڵات و ئێران کۆبوونەوە. -
کوشتنی ژنان لە نیگدە و ئامەد
لە نیگدە ژنێک بە ناوی کیراز بویوک ساراچ لەلایەن محەمەد بویوک ساراچەوە کوژرا، کە لە دوا رۆژەکانی جیابوونەوەدا بوون. لە ئامەد، ئەمرە باشەگمەز دوای سێ مانگ لە جیابوونەوە، لەلایەن ئیسماعیل باشەگمەز کوژرا. -
هەزار ڕۆژە گوڵستان دۆکۆ بێسەروشوێنە
پلاتفۆڕمی ژنانی دێرسیم لەبارەی هەزار ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دۆکۆ لە کەنار دەریاچەی چەتوی ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و ڕایانگەیاند، "ڕێگا نادەین ئێوە تاوانباران بپارێزن، ئێمە لێپرسینەوە دەکەین". -
زیندانیانی ژن له پێناو ژینا ئه‌مینیدا قژی خۆیان بڕی
ژنان له زیندانی ژنانی باکركۆی به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی قژی خۆیان بڕی. -
سینەماکارانی تورکیا پشتگیریان لە بەرخۆدانی رۆژهەڵات و ئێران کرد
ژنە سینەماکارانی تورکیا بە ڤیدیۆیەک خاوەنداریان لە بەرخۆدانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد. -
کەژەکە پەیامی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی مێریدیس تاکس بڵاوکردەوە
دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە، یادی مێریدیس تاکس دۆستی گەلی کوردی کردەوە و ڕایگەیاند، مێریدیس لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵ گەلی کورددا بوو. -
لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەنگی دایەوە
ژنان لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان بۆ پشتیوانیکردن لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان. هێزەکانی تالیبان تەقەیان بە ئاسماندا کرد و دەستوەرانیان لە چالاکییەکەدا کرد. -
بزووتنەوەى ژنانی کورد لە فەرەنسا: ئێمە بۆ 'ژن، ژیان، ئازادی' لەسەر شەقام دەبین
بزووتنەوەى ژنانی کورد لە فەرەنسا ڕایگەیاند، لە ٣٠ی ئەیلولدا بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێپێوانێکی جەماوەری لەگەڵ بزووتنەوەی ژنانی فەرەنسا و ئێران لە پاریس رێکدەخات و داوای بەشداربوونی لە هەموو ئازادیخوازانکرد. -
دەبێت بە دەوری سیستمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ژنان سیستمی خۆیان دابمەزرێنن
لەسەر بانگەوازی ٣٢ رێکخراو و کەسایەتی ژنان لە بۆینس ئایرس کۆبوونەوە، رایانگەیاند، کە لە کەسایەتی ژینا ئەمینیدا تۆڵەی ژنان دەکرێتەوە و دەبێت بەدەوری سیستمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ژنان رێکخستنی خۆیان ساز بکەن. -
ژنان لە شاری درێسدن بۆ ژینا ئەمینی ڕێپێوانیان کرد
لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی "ڕەوشت"ی ئێران و پشتیوانی لە بەرخۆدانی ئێران، چالاکییەکی ئەنجامدرا. -
ئه‌لیف بوڵوت: تێكۆشانی ژنان له هه‌موو شوێنێك له هه‌ڵكشاندایه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ئه‌لیف بوڵوت باسی له‌وه‌كرد، كه هه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی له ئێران له ژنان ده‌كرێت، له توركیاش به شێوازێكی تر لێیان ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌سه‌ڵاتیش په‌ره به رقلێبوونه‌وه له ژنان ده‌دات. -
به‌هه‌زاران كه‌س له برێمه‌ن له پێناو ژینا ئه‌مینیدا خۆپیشاندانیان كرد
به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و پشتیوانی ده‌ربڕین بۆ به‌رخودان له ئێران له شاری برێمێنی ئه‌ڵمانیا چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا. -
'ژن، ژیان، ئازادی، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان'
فێمینیستەکانی کورد و ئێران، خوێندکارانی کورد، ئازەری، فارس و سەدان ژن و پیاو، کە لە دژی کوشتنی ژینا ڕاپەرین، لەسەر داوای تەژەکەى فەرەنسا لە چاتلێت لێس هۆڵس (کانیی بێ تاوان) لە پاریس بە دروشمی "ژین؛ ژن، ژیان؛ ژیان؛ ئازادی" چالاکییان ئەنجامدا. -
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی گەنجان بۆ ژینا ئەمینی
ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە و ئەنجوومەنی خوێندکارانی دیموکراتیک لە شەقامی ئیستقلال بۆ ژینا ئەمینی ڕێپێوانێکیان رێکخست، کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە کوژرا، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕێپێوانەکە. -
دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئێران دەهەژێنێت
دوای ئەوەی 'پۆلیسی ڕەوشت' لە تاران ژنێکی کوردیان بە ناوی ژینا ئەمینی ئەشکەنجە دا و کوشتیان، خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردووە تاوەکو دێت بە بەهێزتر و گەرمتر دەبن. -
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌باره‌ی ژینا ئه‌مینی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان ده‌ستگیركران
ئه‌و رۆژنامهوانانهی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌واڵیان له‌باره‌ی ژیا ئه‌مینییه‌وه بڵاوكردۆته‌وه، ده‌ستگیركران. -
لە زۆرێک لە وڵاتان کوشتنی ژینا ئەمینی ئیدانە کرا
لە لۆس ئەنجلۆسەوە بۆ بەیروت، لە مەدریدەوە تا ئەسینا، لە هەموو شەقامەکانی جیهان پشتگیری بەرخۆدانی ئێران و ڕۆژهەڵات کرا. -
وێنەی ژینا ئەمینی لە قەڵای ئامەد هەڵواسرا و سڵاو لە ڕاپەڕینی ژنانی ڕۆژهەڵات کرا
ژنان وێنەیەکی ژینا ئەمینی-یان لەسەر پۆستەرێکی گەورە بە دیوارەکانی قەڵای ئامەد دا هەڵواسی و سڵاویان لەو ژنانە کرد، کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرەنگاری و ڕاپەڕین دەکەن. -
ژمارەیەك لەهۆنەرمەندانی ئەفغانی پشتیوانی ناڕەزایەتیەكان لەئێران دەكەن
ناڕەزایەتیەكان دژ بەرژێمی ئێران دوابەدوای كۆشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقەوە دەستی پێكرد. -
روكەن ئەحمەد: ژنانی رۆژهەڵات با پەلكەكانیان بدەنە دەم باوە بۆ ئەوەی ببێتە دێوەزمەیەك بۆ رژێمی ئێران
هاوسەرۆكی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتیك رایگەیاند، حكومەتەكان هەر ئەو حكومەتانەی رابردوون، بەڵام ژنان ئێدی ئەو ژنانەی پێشوو نین، چونكە سەریان هەڵبڕیووە، بەڵام هاوكات پێویستیان بەخۆبەرێكخستنی زیاتر هەیە. -
پاژك: له‌گه‌ڵ شۆڕشی ژنان له ئێران یه‌كده‌گرین و گوڕ به چالاكییه‌كان ده‌ده‌ین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك: داوا له ژنان و گه‌له‌كه‌مان له چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ شۆڕشی ژنان له ئێران یه‌كبگرن وچالاكییه‌كان به‌گوڕتر بكه‌ن. -
کەمانگەر: ژنان بە وشیاری و تێگەیشتنەوە لە دژی ئێران سەرهەڵدان دەکەن
بەرپرسی دیپلۆماسی کەژار ڕۆزەرین کەمانگەر ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمی ئێران لە هەموو شوێنک هێرش ده‌كاته سه‌ر ژنان، هه‌ر بۆیه ژنانیش هەموو مەیدانێک دەکەنە مەیدانی تێکۆشان و سەرهەڵدان، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێشانیاندا تەنها ژنان قوربانی نین. -
تهژهكه-فه بانگه‌وازی بۆ چالاكی له‌پێناو ژینا ئه‌مینی راگه‌یاند
له فه‌ره‌نسا ژنان له چه‌ند شارێك به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی كورد به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردن كوشتنی ژینا ئه‌مینی له لایه‌ن "پۆلیسی ئه‌خلاق"ی ئێرانه‌وه، چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. -
شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ده‌ستیپێكردووه
هه‌ر شۆڕش و جوڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات، ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكه هزری و سیاسی و ئایدیۆلۆژیاكه‌ی به‌هێزبێ و خاوه‌ن رێنمای و رێنیشانده‌ری بابه‌تیانه‌بێ، ئه‌وا بێگومان ده‌گا به‌سه‌ركه‌وتن. -
"ئەگەر بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵات و ئێران بەردەوام بێت، پرۆسەیەکی نوێ دەست پێدەکات"
رۆناهی سەرحەد ئەندامی مەجلیسی پاژک وتی: ئەگەر بەرخۆدان بەردەوام بێت و ڕێگە خۆش بکات بۆ بەرنامەی گۆڕانی سیاسی، پرۆسەیەکی نوێ لە ئێران دەست پێدەکات.