جیهان
دوایین ھەواڵ
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی سەر تەندروستی غەززە کۆمەڵکوژییە
لێژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ هێرشە 'بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەشی تەندروستی مناڵ بوون لە غەززە 'کردەوەی کۆمەڵکوژییە. -
کەنەدا سزاکانی سەر سووریا کەم دەکاتەوە
کەنەدا ڕایگەیاند بەنیازە سزا داراییەکانی لە سەر سووریا کەم بکاتەوە و باڵیۆزێکی پلە بڵند لە سووریا دابنێت. -
لە ڤیێنا بە گردبووەنەوەیەک کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکان شەرمەزار کرا
لە ڤیێنای پایتەختی وڵاتی نەمسا بە گردبوونەوەیەک کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکانی سووریا شەرمەرزار کرا. -
لە مەکسیک داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا
خۆپیشاندەران لە شاری چیاپاس کە بە خواستی ئازادکردنی جولیان دیاز مۆنتیژۆ ماوەی ٥٣ ڕۆژە کامپینیان کردووەتەوە، ڕۆژێکی چالاکییەکەیان تەرخان کرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. -
پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە سووریا دەنگی بە پشتیوانی مەرجدار دا
پەرلەمانی ئەورووپا بڕیاریدا پشتگیری لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی دادپەروەرانە دەکات کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە دەستیپێکردووە. -
پارتی ئیسلامی کوردستان پشتگیری خۆی لە ڕێککەوتنەکەی سووریا ڕاگەیاند
پارتی ئیسلامی کوردستان(PIK) سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی دیمەشق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەم ڕێککەوتنە، مادام ماف و ئازادیی نەتەوەکەمان مسۆگەر دەکات بە ئەرێنی دەبینین و پێشوازی لێدەکەین." -
ئاهەنگەکانی ٨ی ئادار لە ڕووسیا: دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت
٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە چەندین شاری ڕووسیا پیرۆز کرا. لە میانەی ئاهەنگەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە تەنیا بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پرسی ژنان و کۆمەڵگە چارەسەر دەبێت. -
ئەمریکا کۆمەڵکوژییەکانی سەر عەلەوییەکانی شەرمەزار کرد
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ "کۆمەڵکوژی"ـی کەمەنەتەوەکانی سوریای لەلایەن "تیرۆریستە ئیسلامییە ڕادیکاڵەکان"ـەوە شەرمەزار کرد و داوای لە حکومەتی کاتیی سوریا کرد لێپرسینەوە لە بەرپرسیاران بکات. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە دەستبەجێ کوشتنی خەڵکی سڤیل لە سوریا بوەستێنرێت
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤۆڵکەر تورک دەربارەی کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان لە سوریا گوتی: " پێویستە دەستبەجێ کوشتنی خەڵکی سڤیل لە سوریا بوەستێنرێت"، ئەڵمانیش لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە. -
لە هێلسنکی ٨ـی ئادار پیرۆز کرا
بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لە هێلسنکی پایتەختی فیلەندا ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجام درا. -
ئیڤانا هۆفمان لەسەر گۆڕەکەی یاد کرایەوە
شەڕڤانی ئەنتەرناسیۆنالیستی ئیڤانا هۆفمان لە سەر گۆڕەکەیی بە مەراسیمێک یاد کرایەوە. -
دادگای هەمیشەیی گەلان پەیوەست بە 'ڕۆژئاوا' بڕیاری کۆتایی خۆی ئاشکرا دەکات
دادگایی هەمیشەیی گەلان کە پەیوەستە بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژئاوا، بڕیارگیری کۆتایی خۆی لە ٢٦ـی ئادار لە پەڕلەمانی ئەورووپادا ئاشکرا دەکات. -
لە کەمپی پەنابەران بەهۆی نەگرتنی ڕۆژوو هێرش کرایە سەر پەنابەرێکی کورد
پەنابەرێکی ئێزدی بە ناوی ساڵح خەلەف کە لە کەمپێکی پەنابەراندا دەژی لە هۆڵەندا، بەهۆی ڕۆژوو نەگرتنەوە هێرش کرایە سەری. -
لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازی لە ژنان کرا بۆ ٨ی ئادار بڕژێنە گۆڕەپانەکان
ژنان لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازیان لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، داوایان لە هەموو ژنان کرد بڕژێنە گۆڕەپانەکان. -
ناچۆ سانچز ئامۆر: بانگەوازییەکەی ئۆجالان هەنگاوێکی گەورەیە
ناچۆ سانچز ئامۆر، ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا، بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆی بە "هەنگاوێکی زۆر گەورە" وەسفکرد و ڕایگەیاند، "ئێستا پرۆسەیەک دەستیپێکردووە و دەبێتە پرۆسەیەکی درێژخایەن، بەڵام هەنگاوی یەکەم هەنگاوێکی گەورەیە." -
کاراموس: ئەم بانگەوازییە ڕوانگەیەکە بۆ ئاشتی و دیموکراسی
ئەحمەد کاراموس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) پشتگیری لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە پرسی کورد لە جیاتی بە شەڕ بە چارەسەرییەکی ئاشتیانە و دیموکراتیک چارەسەر بکرێت. -
زوبەیر ئایدار: دیدارەکان بە مۆڵەتی ئەردۆغان بەرەو پیش چووە
زوبەیر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ڕایگەیاند؛ پێش بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بەرپرسانی دەوڵەت بە ئاگاداری و مۆڵەتی ئەردۆغان سەردانی ئیمرالییان کردووە و ڕایانگەیاند کە پێویستە لەسەر ئەو پرسانەی کە دەوڵەت لەسەری ڕێککەوتووە هەنگاو بنرێت. -
دەوڵەت دەبێت وەڵامی بانگەوازی ئاشتی ئۆجالان بداتەوە
جیانی تۆگنۆنی و ماریون بۆکەر ڕایانگەیاند؛ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە و دەبێت دەوڵەتی تورکیا وەڵامی بانگەوازییەکەی ئۆجالان بۆ ئاشتی بداتەوە." -
راگەیاندنە عەرەبی و جیهانیەکان: بانگەوازییە مێژووییەکە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە راگەیاندنە عەرەبی و جیهانیەکاندا کەوتە ڕۆژەڤەوە و ڕاگەیەندرا کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرفەتێکی زێڕینە. -
باسکییەکان پشتگیرییان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
لە وڵاتی باسک سەندیکای LAB و سیاسەتمەداران گوتیان: "وەک وڵاتی باسک جارێکی دیکە دڵسۆزیمان بۆ گەلی کورد و مافەکانی ئازادی و ئاشتییان دووپات دەکەینەوە." -
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا: بە هەموو هێزمانەوە پشتیوانی لە پرۆسەکە دەکەین
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند؛ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتێکی مێژووییه و وتی: "ئێمه ئامادەین به هەموو هێزی خۆمانەوە پشتیوانی لە پرۆسەکه بکەین." -
سیاسەتمەداری کورد عەلی ئەنگیزەک ئازاد کرا
سیاسەتمەداری کورد عەلی ئەنگیزەک کە سێ ساڵ لە ئەڵمانیا زیندانی کرابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٣٠ لە زیندانی دۆسڵدرۆف ئازاد کرا. -
کەجەدەکە-ئە: ئەمڕۆ سەرنجمان لەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت
کەجەدەکە داوای لە گەلی ئەوروپا کرد بە شێوەیەکی جەماوەری لە ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان کۆببنەوە بۆ ئەوەی سەیری پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن کە ئەمڕۆ ڕادەگەیەندرێت و وەڵامی پرۆسەکە بدەنەوە. -
گابریێل لیفیڤرێ: ئەگەر داهاتوویەکی دیموکراتیکمان دەوێت، ئەوا مۆدێلی ڕۆژئاوا داهاتووە
ڕۆژنامەنووس گابریێل لیفیڤرێ ئاماژەی بەوەکرد ڕۆژئاوا بۆ داهاتووی دیموکراسی ئەوروپا زۆر گرنگە و گوتی: "ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی مەترسیی قڕکردنە. پاراستنی ڕۆژئاوا و مۆدێلەکەی ئەرکی هەموو کەسێکە". -
لە بەنگلادش لە دوو هەفتەدا هەشت هەزار و ٦٠٠ کەس دەستبەسەرکراون
هێزە ئەمنییەکانی بەنگلادیش لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێک لە دژی 'چەتەکان'دا لە ماوە دوو هەفتەدا زیاتر لە هەشت هەزار و ٦٠٠ کەسیان دەستبەسەرکردوە. باس لەوەدەکرێت کە ئەم 'چەتانە" پەیوەندییان بە حکومەتی سەرۆک وەزیری پێشوو شێخ حاسناوە هەیە.