جیهان
دوایین ھەواڵ
-
پەرلەمانتارانى سویسرا داوا دەکەن حکومەتەکەیان چەک بە تورکیا نەفرۆشێت
٢٢ پەرلەمانتارى سویسرا پرۆژە یاسایەکەدا باسى ئەوەیان کردووە، تورکیا لە هێرشکردنە سەر عەفریندا یاساى نێودەوڵەتى پێشێلکردووە. داواشیان کرد بە خێراى فرۆشتنى چەک بە تورکیا ڕابگیرێت. -
ڕۆیتەرز: ترەمپ ماوەی مانهوهی ھێزەکانی ئەمهریکای له سووریا درێژكردهوه
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزی ئەمهریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمهریکا بڕیاری مانەوەی ھێزەکانی ئەمهریکای لە خاکی سووریا درێژکردۆتەوە. -
دوو شارهوانی دیكهی ئیتاڵیا ڕەگەزنامەی فەخرییان به ئۆجالان بهخشی
شارەوانی دوو شاری دیكهی ئیتاڵیا ڕەگەزنامەی فەخرییان به ڕێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان بهخشی. بەم پێیەش ژمارهی ئەو شارەوانییانەی ڕهگهزنامهی فهخرییان به ئۆجالان بهخشیوه بوو به ٩ شارەوانی. -
وەزیری دەرەوەی یۆنان باس لە ئەگەری پێکدادانی سوپای تورکیا و یۆنان دهكات
وەزیری دەرهوەی یۆنان، بەھۆی دەستگیرکردنی دوو سەربازی یۆنان لە لایەن سوپای تورکیاوە، ئەگەری پێکدادانی سەربازی ئەو دوو وەڵاتەی بەدوور نەزانی. ھەروەھا ڕایگەیاند، ئەردۆغان ھۆشی لەدەستداوە و لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە. -
پنتاگۆن پێشنیازی زیادکردنی ھێزی ئەمهریکا دهكات لە سووریا
وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا (پنتاگۆن)، پێشنیازی زیادکردنی ھێزە سەربازییەکانی ئەمهریکا لە سووریا دەداتە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمهریکا. -
(نەجەدەکە)لە ئیسلینگ-ی ئەڵمانیا پێنجەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوە برد
ناوەندی چاندی دیموکراتی کورد- نەجەدەکە ، لە شاری ئیسلینگ-ی ئەڵمانیا پێنجەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوە برد. -
٤ی نیسان لە وەڵاتی سویسرا پیرۆز کرا
ڕۆژی لە دایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی ئاراو وسالاتۆنی سویسرا پیرۆز کرا. -
پارەیەک ئەوروپا بۆ پەنابەرانی ناردووە ئەردۆغان خواردویەتی
ئاشکرا بوو، ئەو پارەیەی کە یەکێتی ئەوروپا بۆ پەنابەران داوەتەتورکیا لە تورکیا دیار نەماوەو خوراوە. دەزگای کۆنترۆڵی یەکێتی ئەوروپاش نازانێت چی بەسەر ملیاران یۆرو پارەی بەنابەران هاتووە. -
لە فەرەنسا بۆ عەفرین چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری ئیستراسبورگ-ی فەرەنسا هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین شەرمەزار کرا. -
لە زانکۆی سۆربۆنى فەرەنسا بۆ عەفرین و بۆغازچى چالاکى ئەنجامدرا
لە زانکۆى سۆربۆنى فەرەنسا چالاکى بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین و خوێندکارانى زانکۆى بۆغازچى ئەنجامدرا و لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. -
لە بەرلین-ی ئەڵمانیا بۆ شەهیدانی عەفرین مەراسمێک بەڕێوە چوو
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە مەراسمێکدا یادی دوو شەڕڤانی یەپەژە و یەپەگە بە ناوەکانی جەمیلە ئوچار(سیلا هەژار) وداوود ئوزسولەر(ناڤدار سەرحەد) کە لە بەرخۆدانی عەفریندا شەهید بوون بەرز ڕاگیرا. -
کاردانەوهكانی ڕووسیا بهرانبهر دەرکردنی دیبلۆماتکارەکانی دەستی پێکرد
لە بهرانبهر دەرکردنی زیاتر لە ١٥٠ دیبلۆماتکاری ڕووسیا لە وەڵاتانی ئەمهریکا، کەنەدا و بەشێک لەوەڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، حكوومهتی ڕووسیا دەستی بە كاردانهوهی هاوشێوه كرد. -
كۆشكی ئهلیزێ دهربارهی ڕۆژئاوا ڕاگهیهندراوێكی نوێی بڵاوكردهوه
كۆشكی ئهلیزێ (سهرۆكایهتیی كۆماری فهڕهنسا)، دوای سهردانی شاندی باڵای باكوری سووریا و ڕۆژئاوا بۆ پاریس و كۆبوونهوهیان لهگهڵ ئیمانوێل ماكرۆن-ی سهرۆك كۆماری فهڕهنسا، ئهمڕۆ ڕاگهیهنراوێكی نوێی بڵاوكردهوه. -
لە ئەڵمانیا چلاکییەکان بۆ عەفرین بەردەوامە
کوردستانیان لە بینای ناوەندی گشتی (اس پی دی) کە بەشدارە لە حکومەتی هاوپەیمانی، داگیرکاری عفەرینیان شەرمەزار کرد. لە شاری شاربروخن-ی ئەڵمانیاش بۆ عەفرین چالاکی ئەنجامدرا. -
لە هێرشێکی تیرۆریستیدا لە لیبی ٨ کەس گیانیان لەدەستدا
لە لیبی بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆم ڕێژکراو ٨ کەس کوژران،٢ کەس لە کوژراوەکان هاووڵاتی مەدەنین. -
فەرانسا پشتگیری خۆی بۆ هێزەکانی قەسەدە دووپات کردەوە
ماکارۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا کە لە کۆشکی ئەلیزە پێشوازی لە شاندەکەی ڕۆژئاوا کرد، جارێکی دیکە پشتگیری وەڵاتەکەی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە دووپات کردەوە. -
پاڵپشتی بەرێوەبەرایەتی هەرێمی سودەرهامن-ی سوید لە گەلی عەفرین
ڕێکخستنەکانی پارتی کرێکاری سوسیال دیموکرات وپارتی چەپ لە ناوچەی سۆدرهامن-ی سوید، داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانیان لە عەفرین شرمەزار کرد و پشتگیری خۆیان بۆ گەلی عەفرین ڕاگەیاند. -
«فهڕهنسا بۆ ڕێگری له داگیركاریی توركیا، سهرباز دهنێرێته منبج»
بهپێی ههواڵی ههفتهنامهیهكی فهڕهنسا، له دژی ههڕهشهكانی توركیا بۆ داگیركردنی منبج، حكوومهتی فهڕهنسا بڕیاری داوه سهربازهكانی بنێرێته منبج له ڕۆژئاوا. -
کەنەدییەکان: دەبێت پاپ داواى لێبوردن لەگەلانى خۆجێى بکات
حکومەتى کەنەدا ناڕەزایەتیى بەرامبەر کڵێسا پیشاندا، کە ئامادە نەبووە لەسەر "پاکتاوى کولتوری"ى گەلە خۆجێیەکانى کەنەدا داواى لێبوردن بکات. -
چالاکی بۆ پشتیوانی عەفرین لە بەرلین-ی ئەڵمانیا
کوردستانیانی ئەورووپا و جیهان هەرلە دەسپێکی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، شەقامەکانیان بەرنەداوە و بەردەوامن لە چالاکی بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکاری حکومەتی تورکیا لە عەفرین . -
ترامپ: سەرۆکی کۆریای باکور ڕازی بووە چاوی پێم بکەوێت
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد:" سەرۆکی چین پێی ڕاگەیاندووە: چاوی بە سەرۆکی کۆریای باکور کەوتووە و ڕازی بووە چاوی پێم بکەوێت و پێکەوە کۆببینەوە". -
زیاتر لە ١٥٠ دیپلۆماتی ڕووس لە وەڵاتانی ڕۆژئاوایی دەرکراون
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکیەتی ئەورووپا وژمارێک لە وەڵاتانی ناتۆ، لە هەڵوێستێکی یەکگرتووانەدا بڕیاریاندا کە زیاتر لە ١٥٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیا لە وەڵاتەکانیان دەر بکەن. -
رژێمى ئاکەپە دەستیگرت بەسەر رۆژنامەى ئۆزگورلوکچو دیموکراسی – دا
پۆلیسى تورکیا هەڵیکوتایە سەر بیناى رۆژنامەى ئۆزگورلوکچو دیموکراسی و چاپخانەکەیدا. -
پێشانگایەک لەسەر تاوانى جەنگى دەوڵەتى تورکیا و بەرخۆدانى کوردان کرایەوە
شارەوانیى جنێڤ پێشانگایەکى لەسەر تاوانى جەنگى دەوڵەى تورکیا و بەرخۆدانى کوردان لە ناوچەى سوورى ئامەد کردەوە. -
لە میلانۆ بۆ پشتیوانی لە عەفرین چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری میلانۆ-ی ئیتالیا کوردستانیان بە ئەنجامدانی چالاکی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیایان بۆ سەر عەفرین شەرمەزار کرد.