جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئەمریکا: رووسیا هێشتا مەترسییە
دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا لە دواى ئەوەى لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکى رووسیا کۆبوویەوە لەبارەى رووسیاوە لێدوانى باشى دابوو، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو لێدوانانەى ترامپ لەلایەن بەرپرسانى ئەمریکاوە راست دەکرێنەوە و رایانگەیاند، هێشتا رووسیا مەترسییە. -
سندوقى نێودەوڵەتیى دراو: ئابووریى تورکیا بە خێرایى بەرەو داڕمان دەڕوات
جیان ماریا مەلسى فیراری بەرپرسى بەشى لێکۆڵینەوەى سندوقى نێودەوڵەتیى دراو (IMF) رایگەیاند، ئابووریى تورکیا بەرەو داڕمان دەڕوات. -
لە دواى کۆبوونەوەى پوتین و ترامپ "سیخوڕێکى" رووسیا لە ئەمریکا دەستگیرکرا
کاریگەریی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و ڕووسیا لە هێلسنکی بەردەوامە. ڕاگەیەندرا هەمان ڕۆژ سیخوڕێکی ڕووسیا دەستگیر کراوە. -
پوتین و ترامپ كۆبوونەوە
كەمێك پێش ئێستا لە شاری هێلسنكی لە وڵاتی فینلاند هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و ڕوسیا كۆبوونەوە و ئەوان لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ڕوسیا قسەیان كرد. -
دەیان جوتیار و ئاژەڵدار لە نەیجیریا کوژران
لە وڵاتی نەیجیریا، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە شەڕدا کوژران. -
لە فرەنسا بۆ ١٤ی تەمووز ١١٠ هەزار پۆلیس ئەرکدارکراون
لە فرانسا بۆ جەژنی نەتەوەیی ١٤ تەمووز و یاری کۆتایی مۆندیال-ی ٢٠١٨ ١١٠ هەزار پۆلیس و سەرباز ئەرکدارکراون. -
فێستیڤاڵی کرێکاران لە دورهام دەستیپێکرد
فێستیڤاڵی کرێکارانی کانزاکان لە دورهامی بەریتانیا گەورەترین فێستیڤاڵی کرێکارانی جیهانە و ئەمساڵ کراوەتە دیارى بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. -
لە دەریای سپی ناوەڕاستدا لە چوارهەفتەدا ٦٠٠ کۆچبەرخنکاون
ڕاگەیەنرا کە لە دەریای سپی ناوەڕستدا لە ٤ هەفتەدا ٦٠٠ پەنابەرخنکاون. لە ناوقوربانییاندا ژن ومنداڵ هەیە. لە دەسپێکی ساڵی ٢٠١٨ تاکو ئیستا هەزار و٢٠٠ کۆچبەر خنکاون. -
دادگاى ئەڵمانیا بڕیاریدا پویگدەمۆنت رادەستى ئیسپانیا بکات
دادگاى ئەڵمانیا بە پاساوى ئەوەى تاوانى ئەنجامداوە بڕیاریدا، کارلێس پویگدەمۆنت سەرۆکى کاتالان رادەستى حکومەتى ئیسپانیا بکات. دادگا تاوانى ئەنجامدانى "ڕاپەڕینى" بۆ پویگدۆمنت رەتکردووەتەوە. -
ترامپ دەیەوێت ٤%ی بودجەى وڵاتەکەى بۆ تێچووى سەربازى تەرخان بکات
لە دانیشتنى ناتۆدا باسى سەرەکى لەسەر تێچووى بەرگریى بوو. ترامپ رایگەیاندووە، دەیەوێت ٤%ی بودجەى ئەمریکا بۆ تێچووى بەرگریى تەرخان بکات. -
ئاستی ئابووریی جیهان دەگۆڕێت و تورکیاش لە چەقیندایە
بەگوێرەی دوایین زانیاری و داتاکان کە لەلایەن بانکی جیهانەوە بڵاوکراونەتەوە، وڵاتی هندستان ڕیزبەندی شەشەمی گەورەترین ئابووری جیهانی بەدەستهێناوە. وڵاتی چین لە ساڵی ٢٠٣٠ دا ئەمەریکا تێدەپەڕێنێت و دەبێتە هێزی یەکەمی ئابووریی لە جیهاندا. -
کۆمەڵە چەپەکانی تورکیا لەلایەن دەزگا سیخوڕیەکانی ئەڵمانیاوە چاودێریی دەکرێن
دەزگای پاراستنی دەستووریی بنەڕەتیی کە ناوەندێکی سیخوڕیی ناوخۆیی ئەڵمانیایە، لەسەر کاروچالاکیەکانی تەڤگەری چەپی تورکیا، ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی بڵاوکردەوە. ئەودەزگا سیخوڕییە باس لەوەدەکات کە ٢ هەزار و ٥٥٠ ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە لە ئەڵمانیا هەیە. -
ژاپۆن: ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە کارەساتی سروشتی گیان لەدەست دەدەن زیاد دەکات
لە ژاپۆن، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە دوایین کارەساتی سروشتی ئەم وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەلانیکەمەوە گەییشتووەتە ١٢٢کەس. -
لایەنگیری یەکێتی ئەوروپا بوو بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
جێرمی هونت کە هەوڵی دەدا بەریتانیا لەناو یەکێتی ئەوروپادا بمێنێتەوە، لە شوێنی بۆریس جۆنسۆن، بوو بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. -
لە تایلەند ٨ مندال ڕزگارکران
لە تایلەند ماوەی ١٦ ڕۆژ ١٣ منداڵ لە ئەشکەوتێکدا گیریانخواردبوو، لە دوینێوە چالاکییەکان بۆ ڕزگارکردنیان بەردەوامە و هەتا ئیستا ٨ منداڵ ڕزگاریان بووە. -
نەورویج لە دواى ٣٢ ساڵ مانەوە هاووڵاتییەکى سۆمالیایى دەرکرد
پۆلیس و فەرمانگەى کۆچبەرانی نەرویج کارێکى ترى ئابڕوبەرانەیان ئەنجامدا و جۆسۆف ئەحمەد ئیسماعیل، کە ماوەى ٣٢ ساڵ لە نەرویج بوو و مافى مانەوەى لەو وڵاتەدا هەبوو، لە نەرویج دەریانکرد و رەوانەى تانزانیایان کرد. -
یەکێتیى ئەوروپا و ژاپۆن رێککەوتنى بازرگانیى ئازاد واژۆ دەکەن
یەکێتیى ئەوروپا و ژاپۆن رێککەوتننامەى بازرگانیى ئازاد واژۆدەکەن و پلانیان ئەوەیە رێژەى باج لەسەر کاڵاى یەکتر ٩٥% کەم بکەنەوە. -
هۆڵندا ٢ کارمەندی باڵیۆزخانەى ئێرانى دەرکرد
حکومەتى هۆڵندا ٢ کارمەندى باڵیۆزخانەى ئێرانى لە وڵاتەکەى دەرکرد. -
له ڕۆژههڵاتی كهنهدا ٥٤ كهس بههۆی گهرما مردن
له ههرێمی كوهبهكی كهنهدا بههۆی بهرزبوونهوهی پلهی گهرما ٥٤ كهس ژیانیان لهدهستدا. -
سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان دە ساڵ بەندیخانە-ی بەسەردا سەپا
نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە تۆمەتی گەندەڵی سزای ١٠ سال بەندیخانەی بەسەردا سەپا. -
جەنگی بازرگانی لهنێوان ئەمەریکا و چین دەستیپێکرد
ئەمەریکا كه سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وهڵاتی چیندا ئامادەکردبوو، خستیە بواری جێبەجێکردنەوە. بهمهش جەنگی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وهڵاتە دەستیپێکرد. -
بههۆی تهقینهوهی كۆگهی فیشهكی ههوایی له مهكسیك ١٩ كهس مردن
له مهكسیك بههۆی تهقینهوهی كۆگهیهكی فیشهكی ههوایی لایهنی كهم ١٩ كهس ژیانیان لهدهستدا. -
له كهنهدا زیاتر له ٣٠ كهس بههۆی گهرما مردن
له ههرێمی كوهبهكی كهنهدا كه دانیشتوانهكهی به فهڕهنسی قسه دهكهن، دهیان كهس بههۆی گهرماوه ژیانیان لهدهستدا. -
لە یۆنان لە دژی ڕادەستکردنی تاشدەمیر چالاکیی ئەنجامدرا
ڕادەستکردنەوە گولیزار تاشدەمیر ژنە سیاسەتمەداری کورد بۆ تورکیا، ناڕەزایی کوردستانیانی بەدوای خۆیدا هێنا و لە ئەسینا-ی پایتەختی یۆنان ڕژانە سەر شەقامەکان. -
لە دژی ڕادەستکردنەوەی تاشدەمیردەوڵەتی نەرویج شەرمەزارکرا
پاش ئەوەی گولیزار تاشدەمیر، چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد لەلایەن دەوڵەتی نەرویجەوە ڕادەستی تورکیا کرایەوە، لە سوید و نەرویج چالاکیی ئەنجامدرا و ئەو کردەوەی دەوڵەتی نەرویج شەرمەزار کرا.