جیهان
دوایین ھەواڵ
-
فیشەر: شەڕی ڕۆژهەلاتی ناوەراست شەڕی ٣٠ ساڵەیە
یوشکا فیشەر وەزیری کاروباری دەرەوە-ی پێشووی ئەلمانیا باسی لەوە کرد کە شەڕی سووریا شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە وئەو شەڕەی وەک شەری ٣٠ ساڵەی ئەورووپا لە سەدەی ١٧دا ناولێبرد. -
ئه‌مه‌ریكا ٤ كۆمپانیای توركیای خسته لیستی سزا نێودەوڵەتییەکانی دژ بە ئێران
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ٥ کۆمپانیایى ئاسمانیى ئێرانی و هەروەها ٤ کۆمپانیای ئاسمانیی تورکیا و هاووڵاتییەکى تورکیای به‌هۆی په‌یوه‌ندیی بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئێران، خستە لیستی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە. -
دادگای هەمیشەیی خەڵک: ئەردۆغان و تورکیا تاوانباری جەنگن
لە بارەگای پارلەمانی ئەوروپا، "دادگای هەمیشەیی خەڵک" کۆنفەڕانسێکی سازکرد و تێیدا بڕیاری دا، ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا لە پای هێرش و کۆمەڵکوژیەکانیان دژی گەلی کورد، تاوانباری جەنگن و دەبێت سزا بدرێن. -
داگیرکاری کوردستان لە وەڵاتانی ئاسیاییدا شەرمەزار دەکرێت
لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان وابڕیارە کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئەیار/٥ی جۆزەردان بە ناوی" ڕۆژی چالاکی گلۆبال" خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، وەڵاتانی ئاسیایئ-ش بەشداری ئەم چالاکییە ببن. -
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا چاودێریی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران ناكات
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند كه چاو‌دێر نانێرێت بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا. -
١٤ وه‌ڵات باڵیۆزی خۆیان له ڤه‌نزوێلا كشانده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی نیكۆلاس مادوورۆ بوو به سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا، ١٤ وه‌ڵات كه به «گرووپی لیما» ناسراون، باڵیۆزی خۆیان له‌و وه‌ڵاته كشانده‌وه. -
ئەمەریکا پشتیوانیەکانی خۆی بۆ هەرێمی ئیدلیب ڕاوەستاند
لە هەرێمی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیادایە و پشتیوانی دەکران، ئەمەریکا بڕیاریدا هاوکاریەکانی خۆی لەو هەرێمە بکشێنێتەوە. -
لە بەرلین چالاکییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران بەردەوامە
لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا، کاروچالاکییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری وپەرلمانی تورکیا کە قەرار وایە لە ٢٤ی حوزەیران/٤ی پووشپەڕبەڕێوە بچێت بەردەوامە. -
لە ئەڵمانیا بە مشت‌ومڕ یاسای ئەرکی پۆلیس پەسەند کرا
ئەیالەتی باڤارایا-ی ئەڵمانیا کە بە ١٣ میلیۆن دانیشتووی هەیە و لە ڕووى ژمارەى دانیشتوانەوە دوویەمین ئەیالەتی ئەڵمانیایە. یاسای پۆلیس، کە ماوەیەکە مشتومڕی لەسەر دەکرێت لەلایەن ئەنجوومەنى ئەو ئەیالەتەوە (پەرلەمان) پەسەند کرا. -
لە ئەڵمانیا بۆ کۆچبەرانی عەفرین ئێوارە موزیکی پشتگیری بەڕێوە چوو
لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا بە بەشداری هونەرمەندان و ژمارێکی بەرچاو لە کوردستانیان بۆ پەنابەرانی عەفرین ئێوارە موزیکێک-ی پشتیوانی ڕێکخرا. -
لە سوید سزای لەسێدارەدان لە ئێران شەرمەزارکرا
کوردستانیان-ی دانیشتووی شارەکانی یوتوبوری و ستۆکهۆڵم-ی سوید لە دوو چالاکی جیاجیادا لە سالرۆژی لەسێدارە دانی چالاکانی سیاسی کورد فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم ھۆلی، فەرھاد وەکێلی وعەلی حەیدەریان چالاکیێکیان ئەنجامدا. -
لە دانیمارک بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا
کوردانی دانیشتووی وەڵاتی دانیمارک بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە سەرشەقامەکان. -
ئەمەریکا ئامادەیە هاوکاریی ئابووری کۆریای باکوور بکات
بریارە بەرپرسانی ئەمەریکا و کۆریای باکوور، لە ١٢ی حوزەیران / ٢٢ى جۆزەردانى ئەمساڵەوە کۆبوونەوەکانیان دەستپێ بکەن. ئەمەریکاش رایگەیاندووە، ئامادەیە هاوکاریی بە مەرجی ئابووری پیۆنگ یانگ بکات. -
ئه‌سه‌د: ئه‌ردۆغان پشتگیریی تیرۆریستان ده‌كات
سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك كۆماری توركیا پشتگیریی تیرۆریستان ده‌كات. -
ناڤ-دەم: بە دەنگەکانی ئەوروپا دەتوانین ئاکەپە تێکبشکێنین
ناڤ-دەم رایگەیاند، "تەنها دوو رۆژ ماوە و بانگەوازی دەنگدەرانی ئەوروپا دەکەین کە ناوی خۆیان تۆمار بکەن. تێکشکاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە". -
قەیرانی مرۆیی لە سودانی باشوور سەختتر دەبێت
دوو ساڵ پێش دوابەدوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی سودانی باشوور شەڕی ناوخۆیی هەڵگیرسا. لە ئێستادا شەڕ سەرلەنوێ دەستیپێکردۆتەوە. ئەوەش دۆخی سەدان هەزار پەنابەری سەختتر کردووە. -
لە میونشن گەورەترین ئاڵای یەپەگە هەڵکرا
یاسای 'دەوڵەتیی پۆلیسیی' کە لە ئەیالەتی بایەرنی ئەڵمانیا داوا دەکرێت، لە شاری میونشن بە بەشداریی ٣٠ هەزار کەس، لە خۆپیشاندانێکدا شەرمەزار کرا. کوردانی ئەو شارە لەو خۆپیشاندانەدا، ئاڵایەکی گەورەی یەپەگەیان بەرزکردەوە. -
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ڕووسیا و چین پابه‌ند ده‌بن به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران
وه‌ڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانیان كرد كه سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و به‌گوێره‌ی په‌یمانه‌كه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. -
ڕۆحانی: ئه‌مه‌ریكا به‌گوێره‌ی په‌یمانه‌كه مامه‌ڵه‌ی نه‌كرد
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گرت و ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌گوێره‌ی په‌یمانه‌كه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه، واشنتۆن بووه. -
ئه‌مه‌ریكا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كشایه‌وه
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا ئەمڕۆ کشانەوەی وه‌ڵاتەکەی لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران‌دا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد توندترین سزا بەسەر حکوومەتی ئێران‌دا دەسەپێنن. -
له ئه‌رمه‌نستان ڕۆژێكی مێژوویی؛ كاندیدی گه‌ل بوو به سه‌رۆكوه‌زیر
له دوای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته سه‌رۆكوه‌زیری ئه‌رمه‌نستان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه. پاشانیش له دوای مشتومڕێكی زۆر له په‌رله‌ماندا تاكه كاندیدی گه‌ل به سه‌رۆكوه‌زیر هه‌ڵبژێردرا. -
دیداری ئاشتیی نێوان حکوومەتی کۆڵۆمبیا و شۆڕشگێڕانی ئەو وه‌ڵاتە ده‌ستپێده‌كاته‌وه
سەرۆکی ده‌وڵه‌تی کۆلۆمبیا ژوئان مانوێل سانتۆس ڕایگه‌یاند، دیدارەکانیان لەگەڵ سوپای رزگاریی نەتەوەیی كۆڵۆمبیا - ELN لە هاڤانای پایتەختی کوبا بەردەوام ده‌بن. ئاشكراشی كرد كه له‌گه‌ڵ هێزهشۆڕشگێڕهكانی كۆڵۆمۆبیا - فارك كۆبوونه‌ته‌وه. -
لە مزگەوتێكی ئه‌فغانستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و ٣٠ قوربانی لێکەوتەوە
لە مزگەوتێکی ئه‌فغانستان کە وەک بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران بەکاردەهێنرا، تەقینەوەیەک ڕوویدا و له ئه‌نجامدا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون. -
لە تەقینەوەی کانێکدا لە پاکستان ١٦ کریکار گیانیان لەدەستدا
لە شاری کوەیتەى وڵاتی پاکستان، بەهۆی زۆریی رێژەی گازی مەتان-ەوە تەقینەوەیەک لە کانێکدا روویداو و بەو هۆیەوە ١٦ کرێکار گیانیان لە دەستدا. -
ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمریکا نەفرۆشتنى چەک بە تورکیا تاوتوێ دەکات
ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمریکا تاوتوێى پرۆژە پێشنیازى ئەرکی پاراستنى نەتەوەیى (DNAA) دەکات. بەپێى پرۆژەکە پنتاگۆن لەبارەى پەیوندیى تورکیا و ئەمریکاوە راپۆرتێک پێشکەشى کۆنگرێس دەکات بۆ ئەوەى فرۆشتنى چەکی قورس بە تورکیا رابگیرێت.