جیهان
دوایین ھەواڵ
-
گرووپی حه‌وت جگه له ئاووهه‌وا له‌سه‌ر هه‌موو بابهتهكان ڕێككه‌وت
له كاتێكدا كه ئاڵۆزی بازرگانیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و وه‌ڵاتانی دیكه به‌رده‌وامه، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی گرووپی حه‌وت به‌ڕێوه‌چوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه له بابه‌تی ئاووهه‌وا، له‌سه‌ر هه‌موو بابهتهكان ڕێككه‌وتن كرا. -
له خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی غه‌زه سه‌دان كه‌س بریندار بوون
به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی فه‌له‌ستین و سه‌ربازانی ئیسرائیل ڕوویاندا، نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س بریندار بوون. -
نەمسا: کاروخەبات بۆ هەڵبژاردنەکان بەردەوامە
لە وڵاتی نەمسا، خەباتی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکان ڕووبەڕووی پێشوازییەکی گەورە دەبنەوە. پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە ڕێژەی دەنگەکانی هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا زیاد بکات. -
نیکاراگوا: لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە ئۆرتەگا ١٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە وڵاتی نیکاراگوای خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت بەردەوامن و لە ماوەی دوو مانگدا، لانیکەم ١٣٤ کەس کوژراون. -
دەنگدان بە فشار و زۆرداریی ئاکەپە دەستیپێکرد
لە شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا، لە کونسوڵخانەی تورکیا، بە ساختەکاری و فشار و زۆرداریی ئاکەپەییەکان لە دەنگدەران دەستیپێکرد. -
سەرچەتەیەکی داعش لە فەرەنسا مافی پەنابەرێتیی وەرگرتووە
کەسێك کە ساڵی پارداوای مافی پەنابەریەتی لە فەرەنسا کردبوو، پاش ئەوەی کە ئاشکرابوو سەرچەتەی داعشە، دەستگیرکرا. -
هەدەپە لە کۆڵن داوا لە دەنگدەران دەکات کە دەنگ بدەن
لەتیف پاشاهان ئەندامی پلاتفۆرمی هەڵبژاردنی هەدەپە لە کۆڵن کە ماوەی دوو مانگە بۆ هەڵبژاردنەکان بێ وەچان کار دەکات، داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە ناویان تۆمار کراوە بەشداری بکەن لە پرۆسەی دەنگداندا . -
ئەڵمانیا: ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەتەکانی داعش-ی عێراق
لە ئەڵمانیا، لە ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە چەتەکانی داعشدا، چوارهاووڵاتی عێراقی، دەستگیر کران. -
له چین شوێنپێی ٥٤١ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دۆزرایه‌وه
له وه‌ڵاتی چین شوێنپێی ئاژه‌ڵانی ٥٤١ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دۆزرایه‌وه كه كۆنترین شوێنپێی دێرینی جیهانه. -
ئێشکگری بۆ ئازادی ئۆجالان لە ٣٠١هەمین هەفتەدایە
ئەندامانی ئینسیاتیڤی ژنانی هۆلەندا ئەم هەفتەیە بەشداری چالاکی ئێشکگری ئازادین. چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی ئەورووپادا بەرێوە دەچێت، لە هەفتەی ٣١٠هەمین دایە. -
له توونس ٤٨ كۆچبه‌ر خنكان
كه‌شتییه‌ك كه له وه‌ڵاتی توونس به‌ره‌و ئیتاڵیا ده‌چوو و ده‌یان كۆچبه‌ری گه‌نجی هه‌ڵگرتبوو، له ده‌ریادا نوقم بوو و لایه‌نی كه‌م ٤٨ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا. -
کاتی پیری: با دەمیرتاش ئازاد بکرێت
ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا 'کاتی پیری' داوای‌کرد کە پاڵێوراوی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماریی سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت. -
فێستیڤاڵی ساکینە جانسز ژنان لەدەوری یەک کۆدەکاتەوە
ئەو ژنانەی کە دەڵێن "جیهان بە تێکۆشینی ساراکان دەڕازێنرێتەوە" خۆیان ئامادە دەکەن کە لە پێنجەمین فێستیڤاڵی ساکینە جانسزدا لە شاری زیورخ-ی وڵاتی سویسرا، لەدەوری یەکتر کۆببنەوە. -
به‌هۆى ته‌قینى بورکانەوه ٢٥ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له وڵاتى گواتیمالا له ئه‌مریکاى لاتین بە هۆی بورکانەوە ٢٥ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان که‌سیش بریندار بوون. -
لە یەمەن زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران
هێرشەکانی سوپای یەمەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری حودەیدە بەردەوامە، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا تائیستا زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون. -
هۆشداری ئەمەریکا بە ئەسەد: هێرش بۆ سەر قەسەدە سیاسەتێکی باش نییە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا 'پنتاگۆن' هۆشداری دا بە سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد کە هێرش نەکاتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکراتی-ی 'قەسەدە'. -
وەزارەتى ناوخۆی ئەڵمانیا: ١٧٠ داعشی ئەڵمانى کوژراون
حکومەتى فیدراڵی ئەلمانیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار ئەڵمانى چوونەتە ناو داعش. راشیگەیاند "هیچ هەواڵێکیشمان لەبارەى چارەنووسى زۆربەیانەوە نییە، بەڵام ئەوە دەزانین کە تەنها ١٧٠ کەسیان کوژراون". -
لە هێرشێکی ئەمەریکادا ٥٠ ئەندامی تالیبان لە ئەفغانستان کوژران
فەرمانداری هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و هاوپەیمانیی ناتۆ جۆن نیکڵسن ئاشکرایکرد، کە لە ئۆپەراسیۆنێکیاندا دژ بە سەرکردەکانی تالیبان، زیاتر لە ٥٠ ئەندامی تالیبان کوژران. -
داعش بەرپرسیارەتی هێرشە چەکدارییەکەی بەلژیکای لەئەستۆ گرت
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، هێرشێکی چەکداریی لە شاری لیاژ-ی وڵاتی بەلژیکا ئەنجام درا و لە ئاکامیشدا دوو پۆلیس و هاوڵاتیەکی مەدەنیی کوژران. شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەیان لەئەستۆ گرت. -
منداڵان لە چێژی منداڵیەتی بێ بەش دەکرێن
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی بە ناوی 'سەیڤ زە چیلدرن- منداڵان بپارێزن' ("Save the Children")بە سەدان میلیۆن منداڵ لە سەرتاسەری جیهاندا لە منداڵیەتی بێ بەش کراون. -
ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمەریکایی: لە ڤەنزوێلا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەنجام دراون
ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمەریکایی (OEA) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستنیشانی کردووە، کە لە وڵاتی ڤەنزوێلا لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر تاوانی دژە مرۆڤایەتیی ئەنجام دراون. -
کوژرانی ڕۆژنامەنووسێکی ڕەخنەگری پوتین لە ئۆکراین
ڕۆژنامەنووسێکی بەڕەگەز ڕووس-ی ڕەخنەگریی ڤیلادمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا، لە کیەف-ی پایتەختی ئوکراین کوژرا. -
بەلجیکا: لە هێرشێکی چەکداریدا دوو پۆلیس وهاوڵاتیەکی مەدەنیی کوژران
لە شاری لیاژ-ی هەرێمی واڵۆنی وەڵاتی بەلژیکا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ۲پۆلیس و هاووڵاتییەکی مەدەنیی کوژران ،هەروەها هێرشبەرەکەش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژرا. -
٦ سه‌ربازی سعوودیه له‌سه‌ر سنووری یه‌مه‌ن كوژران
ئاڵۆزی له‌نێوان یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌رده‌وامه. ڕاگه‌یه‌نرا كه ٦ سه‌ربازی سعوودیه كوژراون. -
ئه‌و ئاسترۆنۆتهی چووبوو بۆ سه‌ر مانگ ژیانی له‌ده‌ستدا
ئاسترۆنۆتی به ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكی ئالان بیان كه چووبوو بۆ سه‌ر مانگ و تیایدا گه‌ڕابوو، له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا ژیانی له‌ده‌ستدا.