جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ڕێپێوانی ئازادی لە شاری شتوتگارت لە سێهەم ڕۆژیدا بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژمەودا کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد' بەڕێوە دەچێت، گەیشتە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا. -
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی -ئەوروپا: بۆ رێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ بانگەوازی بەشداری کرد
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی- ئەوروپا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ خۆبەڕێوەبەری شەنگال بانگەوازی لەگەلی کورد بە تایبەت کۆمەڵگەی ئێزدی کرد کە لە ١٥ی شوبات بە شێوەی جەماوەری بەشداری لە ڕێپێوان و گردبوونەوە لە ستراسبۆرگ بکەن. -
لە دویسبورگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ستاند دانرا
ژنان لە دویسبورگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ستاندیان دانا و بانگەوازی بەشداربووونیان لە رێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ کرد. -
ئەنجومەنی کۆمۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەوروپا: ١٥ی شوبات لە ستراسبۆرگ کۆدەبینەوە
ئەنجومەنی کۆمۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەوروپا(ADKM) داوای لە سەرجەم شۆڕشگێڕان و دیموکراتەکان کرد کە لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ی شوبات کە لە ستراسبۆرگ بەڕێوە دەچێت بەشداری بکەن. -
ڕێپێوانی درێژمەودا لە ٢٢هەمین ڕۆژی خۆیدا لە شاری مێتز بەردەوامە
چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژمەودا لە ٢٢هەمین ڕۆژی چالاکییەکەیاندا لە گۆڕەپانی پۆرت سێرپۆنێیزەوە هەتا شارەوانی مێتز ڕێپێوانیان ئەنجامدا. کوردستانیان و دۆستانیان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. -
تەڤ-چاند ئەوروپا: ١٥ی شوبات دەکەینە ڕۆژی سەرکەوتن
تەڤ-چەند ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، "ئیترکاتی هەڵوەشانەوەی دیوارەکانی ئیمرالییە. ئەوەی کە ڕوودەدات بە دڵنیاییەوە ئەوەیە. بۆیە بە هەست و باوەڕەوە دەبێت بڕژینە گۆڕەپانی ستراسبۆرگ." -
بانگەوازی بەهێز بۆ ڕێپێوانی ستراسبۆرگ کرا
دەم-نید و یەکەژە-هۆڵەندا بۆ ڕێپێوانی ١٥ی شوبا کە لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆدا لە ستراسبۆرگ ئەنجام دەرێت بانگەوازییان بۆ بەشداربوونی بەهێز کرد. -
هەفتەی٦٦٠ی ئێشکگری ئازادی: لە ستراسبۆرگ هاواری ئازادییمان بکەین
چالاکی ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٦٦٠هەمینیدا، بانگەوازی بۆ گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ بانگەوازی کرد و گوتییان: "ئازادی ڕێبەرمان ئازادی کوردستانە. -
١١٥ کەس بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نامەیان بۆ کۆنسەی ئەورووپا نارد
لە ئەڵمانیا ١١٥ کەس بە خواستی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی هاوبەشییان بۆ کۆنسەی ئەورووپا نارد. -
بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە دویسبورگ ستاند دانرا
ژنان لە دویسبورگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ستاندیان دانا و بانگەوازی بەشداریکردن لە رێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ کرا. -
ڕێپێوانی درێژ گەیشتە نانس
ڕێپێوانی درێژ کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەسیپێکردووە، لە ٢١هەمین ڕۆژی چالاکییەکەدا لە شاری نانس بەردەوامە. -
ڕێپێوانی درێژی هیلبرۆن تا ستراسبۆرگ دەسیپێکرد
چەند ڕۆژ پێش ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، ڕێپێوانی درێژ بۆ 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ' لە هیلبرۆنەوە بەرەو ستراسبۆرگ دەسیپێکرد. -
جیانی تۆگنۆنی: دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوادا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
لە ئەندامانی دەگەدە، جیانی تۆگنۆنی دەستنیشانیکردن دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوادا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و گوتی: "ئەردۆغان هێز لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی وەردەگرێت. ئەم هێرشانە بە تەنها لە دژی گەلی کورد نییە، هاوکات بە ئامانج گرتنی ئاشتی هەرێمەکەیشە." -
بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ستراسبۆرگ
بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوە و ڕێپیوانی ستراسبۆرگ کە لە ساڵوەگەری پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا ئەنجام دەدرێت، جەدەکە- سویسرا و یەژەکە-سویسرا بانگەوازیی بەشداربوونی بەهێزییان کرد. -
لە پاریس ڕێپێوانی بە مەشخەڵ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ
لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا کە پیلانگێڕیی١٥ی شوباتی تێدا شەرمەزار کرا، بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی گەورەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ کرا. -
ڕەمزی کارتاڵ: بە ڕێخستبوونی زیاتر یەکێتی نەتەوەیی پێکدێنین
هاوسەرۆکی کۆنگرە گەل ڕەمزی کارتاڵ لە کۆبوونەوەی گەل لە شاری گەنچین وتی: "گەر ئەنجومەن و کۆمونەی خۆمان بە گوێرەی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستن بکەین، ئەوا یەکێتی نەوەتەوەییمان دێنییە ئاراوە." -
لە کۆبوونەوەکانی گەلدا بانگەوازی بۆ بەشداربوونی گردبوونەوەی ستراسبۆڕگ کرا
نوێنەری کەنەکە نیلوفەر کۆچا کە بەشداربووی کۆبوونەوەی فرایبۆرگ بوو وتی: "بە شکاندنی گۆشەگیری ٢٦ ساڵە کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، پرۆسەی ئازادی دەست پێدەکات." -
ڕێپێوانی درێژ: دەبێت بە هەموو هێزمانەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدابین
کوردستانیان و دۆستانیان پێشوازییان لە ڕێپێوانکارانەکرد کە ماوەی ٢٠ ڕۆژە لە ڕێپێواندان. چالاکوانان گوتیان: "١٥ی شوبات بگۆڕین بۆ ڕۆژی ئازادی. دەبێت گەلی کورد و دۆستانی لە گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدابن." -
لە کۆبوونەوەی 'دین هاغ'دا بانگەوازی بۆ بەرفراوانکرنی تێکۆشان کرا
لە شاری دین هاغی هۆڵەندا بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار و یەژەکە-هۆڵەندا کۆبوونەوەی گەل ڕێکخرا و هەڵسەنگاندی پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرا. -
بانگەوازی کرا لە دژی قەدەغەکردنی پەکەکە: دەنگ بە دای لینک بدەن
سیاسەتمەدارانی ئەڵمانی ئەلێکساندەر گلاسنێر-هومێل و د. کەرەم شامبێرگەر، بۆ ھەڵبژاردنی ٢٣ی شوباتدا داوای لە ھەموو لایەک کرد دژی تاوانبارکردنی بزووتنەوەی ئازادیی کورد و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵگای کوردی دەنگ بە 'دای لینک' بدەن. -
بانگەوازی کۆن-مەد بۆ ١٥ی شوبات: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ
کۆن-مەد، بانگەوازی سەفەربەری بۆ سەرجەم ئەنجومەنەکان، شاندەکانی فیدراسیۆن، بزووتنەوەکانی گەنجان و ئەندامانی خۆی کرد؛ کە بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری چالاکییەکەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ بن کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. -
لە هەلسنکی شەوی هونەری بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین
کوردانی دانیشتووی هەلسنکی بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق شەوێکی هونەرییان بەڕێوە برد. -
ئەلیف گەنچ ئاکادیمیسیەنی کورد بوو بە کاندیدی پەرلەمانی شاری تۆرۆنتۆ
ئەلیف گەنچ ئاکادیمیسیەن و چالاکوانی کورد لە پارێزگای ئۆنتاریۆی کەنەدا، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٧ی شوباتدا وەک بەربژێری پارتی دیموکراتیکی نوێ (NDP) بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرا. -
بۆ ڕێپێوانی درێژمەودا لە هایلبرۆنەوە هەتا ستراسبۆرگ بانگەوازی کرا
کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکیەکە چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی ڕێپێوانی درێژمەودا لە هایلبرۆنەوە هەتا ستراسبۆرگ، بانگەوازی لە گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیستەکانی ئەوروپا کرد بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری چالاکییەکە بن. -
ڕاگەیاندراوی دادگای گەلانی ڕۆژئاوا: دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگ و مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات
لە دادگای گەلانی ڕۆژئاوا شاندی دادگا کە پێش بڕیارەکە ڕاگەیاندراوی سەرەتای خستەڕوو، ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە ئامانجی قڕکردن بەشێوەیەکی سیستەماتیک تاوانی جەنگ و مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. دادگا بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد هەڵوێست وەربگرن.