جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتە ١٣٢ کەس
لە چین، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٣٢کەس، ئەم ژمارەیەش هاوتایە لەگەڵ ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی سراس لە ساڵی ٢٠٠٢ گیانیان لەدەستدا. -
ڤایرۆسی كۆرۆنا و نیشانەكانی و خۆپاراستن
كۆرۆنا بریتیە لەكۆمەلێك لەڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ و ئاژەڵ و كاتێك تووشی مرۆڤ دەبێت كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی لێدەكەوێتەوە، یەکێکیشە لەو ڤایرۆسانەی دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤەکانیتر. -
ترامپ ڕێککەوتنی سەدەی ڕاگەیاند
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەل بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشیان لە کۆشکی سپی ئەنجامدا، ترامپ بەفەرمی پەیمانی سەدە یان پڕۆژەی ئاشتی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند. -
چین، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٠٠کەسی تێپەڕاند
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین ١٠٠کەسی تێپەڕاند و ڤایرۆسەکە بەپەلە بڵاو دەبێتەوە تەنانەت بۆ دەرەوەی وڵاتیش، حکومەتی چینیش داوای لە هاوڵاتیانی کرد وڵات جێنەهێڵن. -
تاقیگەیەک سەلماندی کە دەوڵەتی تورک فسفۆڕی سپی لەدژی هاوڵاتیان بەکارهێناوە
خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە پشتبەستن بە ئەنجامی تاقیگەیەکی سویسری ئاشكرایکرد، سوپای تورک بۆمبی فسفۆڕی لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکارهێناوە. -
لە ئەمریکا بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەندەرێکی بچووکدا زیاتر لە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەمریکا بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەندەرێکی بچووکی یەخت و بەلەمەکاندا ئاگرکەوتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کەسیش بێسەروشوێنن. -
ئایا ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دەشاردرێتەوە؟
لیکۆڵەران لە هۆنگ کۆنگ ئاشکرایان کرد بۆ پێشلێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویستە ئامادەکاری گەورە بکرێت، بەپێی لێکۆڵەران هەژماری نەخۆشانی توشبوو بەو ڤایرۆسە نزیکەی ٤٤ هەزار کەسە. -
بەهۆی لافاوەوە لە بەڕازیل لانی کەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە هەرێمی میناس گەرایس کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل، لە ڕۆژی پێنجشەممە ی ڕابردووەوە بەهۆی گەردەلوول و بارانی زۆر و لافاوەوە، لانی کەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە کاسڵ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرا
لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا شەوە ئاهەنگێکی پشتیوانی لەلایەن یەکێتی خوێندکارانی کوردستان و ژنانی خوێندکارانی کوردستان بەڕێوەچوو، داهاتەکەشی نێردرا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان. -
لێبوردنی نێودەوڵەتی: لەماوەی ٣مانگدا ٦٦٩ کەس لە عێراق کوژراون
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماری ٣ مانگی ڕابردووی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی عێراقی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، ٦٦٩کەس کوژراون و ٢٥ هەزار کەسیش برینداربوونە، هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لە هەوڵدانە بۆ چۆڵکردنی تەحریر لە خۆپیشاندەران. -
ڤایرۆسی کرۆنا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات: لە فەڕەنسا حاڵەتێک تۆمارکرا
لە فەڕەنسا حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا. بەمەش ئەمە سێیەمین حاڵەتە کە لە ئەوروپا تۆمار دەکرێت. وەرگرتنی ڕێوشوێنەکان بۆ بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی ئابۆری جیهان دادەنێت. -
کۆنسە و کۆمیسیۆنی ئەوروپا برەخیت-ی ئیمزا کرد
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا پەیمانی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپایان ئیمزا کرد. پەرلەمانی ئەوروپاش کۆتایی مانگ بڕیاری خۆی لەسەر ئەم بابەتە ئاشکرا دەکات. -
تا ئێستا ٢٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
لە چین بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
قەیرانی (ئێس-٤٠٠): ناتۆ و ئەنکەرە تا ئێستا رێکنەکەوتوون
جێنس ستۆلتەنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند ئەوان تا ئێستا لە بارەی دۆسیەی سیستمی پاراستنی (ئێس-٤٠٠)-ی روسی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا نەگەیشتوونەتە هیچ رێکەوتنێک. -
لە بەرلین فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی پارتی چەپەکان
لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا گروپێکی فاشیست هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی پارتی چەپەکان. -
بڕیارە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا گۆتۆبێژ
بڕیارە کۆنسەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیدا، گۆتۆبێژ لەسەر ئامارەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا بکات. -
لە فەڕەنسا پلانی هێرشێک پوچەڵکرایەوە
ڕاگەیەنرا هێزە ئەمنیەکانی فەڕەنسا پلانی هێرشێکیان پوچەڵکردووەتەوە کە لە فەڕەنسا و سوریا ئامادەکاری بۆدەکرا. -
لە یەمەن زیاتر لە ٧٠ سەربازی لایەنگری حکومەت کوژران
لە یەمەن لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر کەمپێک زیاتر لە ٧٠ سەربازی سەر بە حکومەت کوژران. -
ژنان لە واشنتۆن ترەمپیان شەرمەزار کرد
لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا چوارەمین ڕێپێوانی ژنان ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کە بە هەزاران ژن بەشداریان کرد، سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەرمەزار کرا. -
لە سۆماڵ ٣ تورک ل هێرشێکدا برینداربوون
لە نزیک مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵی، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. لە تەقینەوەکەدا ٣تورک بە گشتی ١١ کەس برینداربوون. -
درونی وەک باڵندە دروست دەکرێت
زاناکانی ئەمریکی ئامادەکاری دەکەن جۆرە درونێک دروست بکەن کە باڵی هەبێت و وەک باڵندە بفڕێت. -
ئەردۆغان لە بەرلین بە چالاکیەکی فراوان شەرمەزار دەکرێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کە بۆ کۆنفڕانسی لیبیا لە ئەڵمانیا لە لایەن ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە بانگهێشتکراوە، لە بەرلین بە چالاکیەکی فراوان شەرمەزار دەکرێت. -
ئەمریکا زیانی هێرشی ئێرانی بۆ سەر بارەگاکانی ئاشکرا کرد
هێزەکانی سوپای ئەمریکا زانیاری نوێیان لەبارەی زەرەرو زیانەکانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بڵاوکردەوە. -
بیڵد: لیستی بانگهێشتکراوەکانی مێڕکڵ بەدڵی ئەردۆغانە
ڕۆژنامەی بیڵد ڕایگەیاند، ئەنگێلا مێڕکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لیستی بانگهێشتکراوەکانی کۆنفڕانسی لیبیای بەدڵی ئەردۆغان ئامادە کردووە. -
برسێتی هەڕەشە لە ژیانی ٤٥ ملیۆن هاوڵاتی ئەفریقای باشور دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٤٥ ملیۆن کەس لە ئەفریقای باشور لەژێر مەترسی برسیبوون دان.