جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئەفغانستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٠ هەزار زیندانی ئازا دەکات
حکومەتى ئەفغانستان رایگەیاند، بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەى ١٠ رۆژدا ١٠ هەزار زیندانی ئازاد دەکات. -
داعش لە ئەفغانستان هێرشی کردە سەر پەرستگایەک: ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا
چەتەکانی داعش لە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان هێرشیان کردە سەر پەرستگایەکی هندووەکان و کۆمەڵکوژیان تێدا ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەپەڵەدا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە ئەڵمانیا ٤١١٨ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤٩کەسیش گیانیان لەدەستدا
ئینیستیتۆی ڕۆبێرت کۆچ ڕایگەیاند، لە ئەڵمانیا بە تەنها لە ڕۆژێکدا ٤١١٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بە گشتی ١٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە ئەوروپا هاتوچۆی ئاسمانی بە ڕێژەی ٣ لەسەر ٤ کەمبووەتەوە
هاتوچۆی ئاسمانی لە ئەوروپا کەمبووەتەوە و باسی ئەوە دەکرێت، کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ساڵی ٢٠٢٠، ٢٥٢ ملیار دۆلار زیان دەکەن. -
ئامارێ نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهاندا
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە و لە جیهاندا ٤٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی ١٧ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
سیاسەتەکانی جۆنسۆن دەبنە هۆی گیان لەدەستدانى ٧٠ هەزار کەس لە بەریتانیا
بەپێى لێکۆڵینەوەیەک چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی سیاسەتەکانى حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ٧٠ هەزار کەس لە بەریتانیا گیانیان لەدەست بدەن. -
قەیرانەکە گەورەتر دەبێت؛ ٨٠ وڵات داواى یارمەتییان لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کردووە
تاوەکو دێت قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) لە جیهاندا گەورەتر دەبێت. سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش رایدەگەیەنێت، قەیرانەکە لە لە قەیرانی ئابووریی جیهانی لە ساڵانى ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩ گەورەتر دەبێت. -
کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە و خەڵکێکی زۆریش گیانیان لەدەستدەدەن
لە جیهان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و تا ئێستا ١١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧٠ هەزار کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. -
رێکخراوى تەندروستیی جیهانی: سیستمی تەندروستیی ئەفریقا لە بەردەم هەڵوەشاندایە
رێکخراوى تەندروستیی جیهانی (WHO) رایگەیاند، ئەگەری ئەوەیە هەیە بەهۆی بڵاوبوونەوى ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) سیستمی تەندروستیی کیشوەری ئەفریقا لەبەر یەک هەڵبوەشێتەوە. -
لە هۆڵەندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ملیۆنەها گوڵ لەناو دەبرێن
یەکێکی تر لەو وڵاتانە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) لە رووی ئابووریەوە گەیشتووەتە دۆخی راوەستان، وڵاتی هۆڵەندایە. هۆڵەندا سەرەکیترین سەرچاوەی دابینکردنی گوڵە لە دونیادا، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە دەبێت ملیۆنەها گوڵ لەناو ببات. -
کۆرۆنا ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس لە وڵاتانی عەرەبیدا بێکار دەکات
کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژئاوایى ئاسیا(ESCWA) رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس بێکار دەبن. -
کێبڕکێی تاقیگەکانی جیهان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەستی پێکردووە
چەندین وڵاتی پێشەنگی جیهان لە بەرهەمهێنانی دەرمان، هەوڵ و تەقەلاکان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست پێکردووە. لەم رۆژانەی دواییشدا، هەواڵ و ئاماژەی دڵخۆشکەر بڵاو دەکرێنەوە بۆ چارەسەرە سەرەتاییەکان بۆ ئەم پەتا جیهانییە. -
یەکێتیى ئەوروپا بۆ پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوورەکانى داخست
یەکێتیى ئەوروپا بڕیایداوە، کە بە لانیکەمەوە هەموو سنوورەکانى بۆ ماوەى ٣٠ رۆژ دابخات تاوەکو پێش لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت. -
ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردوو لە ئیتالیا: ٣٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئیتالیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٣٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە ئیسپانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە باری نائاسایی راگەیەندرا
بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ باری نائاسایی لە ئیسپانیا راگەیەندرا. -
لە ئیتاڵیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥٠ کەس بە کۆرۆنا گیانی
ڕێکخراوەی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئەوروپا ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە. لە ئیتالیاش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥٠ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. -
'دیار نییە کەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە لوتکە'
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاند، دیار نییە کەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە لوتکە. -
تیرۆریزمی راستڕەوی رادیکاڵ بووەتە مەترسییەکى گەورە بۆ ئەڵمانیا
بەپێى راپۆرتی دەزگاى هەواڵگریی ناخۆی ئەڵمانیا، راستڕەوی رادیکاڵ گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی. راستڕەوی رادیکاڵ بە "دوژمنی ناخۆیی" ناوی دەهێنرێت. یەک لەسەر سێیان بۆ کاری توندوتیژانەش ئامادەن. -
٦٠٠ لێکۆڵینەوە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون
لە مانگی کانونی دووەمەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە Covîd-19 دەرکەوتووە و تا ئێستا ٦٠٠ لێکۆلینەوە لەبارەیەوە ئەنجامدراون. باسی ئەوە دەکرێت، ١٢ مانگ بۆ ١٨ مانگی پێدەچێت تا دەرمانی دژی کۆرۆنا ئامادە بکرێت. -
سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان دەستی بە کشانەوە کرد
سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان دوای رێککەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی تالیبان دا دەستی بە کشانەوە کرد. -
٢ کۆنگرێسمان پێش ئەوەى بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بخرێنە قەرەنتینە لەگەڵ ترامپ دا بوون!
٢ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە قەرەنتینەدان. ئەو ٢ کۆنگرێسمانە پێش ئەوەى بخرێنە قەرەنیتەوە لەگەڵ ترامپ سەرۆکی ئەمریکادا بوو بوون. -
وەزیری رۆشنبیری و ٥ پەرلەمانتاری فەرەنسی تووشی کۆرۆنا بوون
وەزیری رۆشنبیریی فەرەنسا و ٥ پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە و ٢ کارمەندی پەرلەمانى فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. -
لە فەرەنسا خۆپیشاندانی جەماوەری و قەرەباڵغ قەدەغە کرا
لە فەرەنسا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خۆپیشاندانێک کە ژمارەى بەشداربوانی لە هەزار کەس زیاتر بێت قەدەغە کرا. -
لە جیهاندا ١١٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە مانگی کانونی دووەم لە چین دەرکەوت لە ٩٢ وڵات و هەرێم بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا ١١٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. هەروەها سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە. -
گۆڤاری ناشناڵ ساینس ریڤیو: ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ١٥٠ شێوە خۆی دەگۆڕێت
بەپێى گۆڤاری ناشناڵ ساینس ریڤیو، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ناسراو بە (Covid-19) لەو کاتەوە لە چین سەریهەڵداوە تاوەکو ئێستا بە ١٥٠ شێوە و جۆر خۆی گۆڕیوە و گەڕاوەتەوە سەر ٢ شێوەى بنەڕەتیى ئێڵ و ئێس (L - S).