ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ژنانی تۆڵەسێنەر لە سێ شار چالاکیان ئەنجامدا
دژی گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کارە نامرۆڤایەتییەکان بەرامبەر زیندانیانی سیاسی، دەسپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر، لە چەند شارێک چالاکیان ئەنجامدا. -
له‌دژی لۆزان كورد خۆی بۆ سه‌ده‌ی نوێ ئاماده ده‌كات.. یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی مه‌رجی سه‌ره‌كییه!
به‌شداربووانی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی له دژی په‌یماننامه‌ی لۆزان ئه‌نجامدرا، به وتنی: "تێكشاندنی لۆزان له ڕێگه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌بێت"، داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییش كرد، كه له سه‌ده‌ی نوێ‌دا ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه نه‌هێڵن. -
زیندانەکانی جۆری ئێس بەمەبەستی گۆشەگیری چڕ دروست دەکرێن
لە ئێستادا لە تورکیا شەش زیندانی جۆری ئێس بوونی هەیە و پێشبینی دەکرێت کە زیندانی نوێ دروست بکرێن. پارێزەر دەستینا یڵدز لە بارەی مامەڵە و کردەوەکان لە زیندانەکانی جۆری ئێس زانیاری خستەڕوو. -
لە ١٥٠یەمین کۆبوونەوەی ئانارشیستەکان تا لۆزان
لە یادی ١٥٠یەمین ساڵیادی ئینتەرناسیۆناڵ دژە-دەسەڵاتدار کە ساڵی ١٨٧٢ بەڕێوەچووبوو، لە وڵاتانی جیاجیاوە ٥ هەزار کەس لە ١٩-٢٣ی تەمووز لە چیاکانی ژورای سوێسرا کۆبوونەوە. -
لە شاری بەرلین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆزکرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بەبۆنەی ١١ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئاهەنگێک سازکرا. -
لە شاری سیدنی دژی لۆزان ڕێپێوان کرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری سیدنی ئوسترالیا ڕێپێوانێکیان دژی پەیماننامەی لۆزان ئەنجامدا. -
کۆنفرانسی لۆزان کۆتایی هات
کۆنفرانسی لۆزان بە ئامانجی گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەوشی سەد ساڵەی کوردان کۆتایی هات. لە ئەنجامی گفتوگۆی دوو ڕۆژەی کۆنفرانس‌دا، چەند بڕیارێک دران، سبەی وەک ئەنجامنامەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە. -
لە کۆنفرانسی لۆزاندا گفتوگۆکرا دەربارەی تێکۆشانی ١٠٠ ساڵە
لە کۆنفرانسی لۆزاندا پرسی "تێکۆشانی ١٠٠ ساڵە دژی ئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان" گفتوگۆی لەسەر کرا. -
کورد لە لۆزانەوە: پلانی جینۆساید بەردەوامن، رێگرییان لێدەکەین
بەشداربووانی کۆنفڕانسی دژی پەیمانی لۆزان رایانگەیاند، "کورد ئیتر وەک کوردی پێشوو نییە. بزوتنەوەی ئازادی کورد بەهای گرنگی ئافراندووە". بەشدرابووان ئەوەیان خستەڕوو کە پلانی جینۆساید لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە. -
بولبول: قۆناغی خۆرێکخستنەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کەمال بولبول سەبارەت بە قۆناغی خۆرێکخستنەوەی پارتی چەپی سەوز وتی، "ئەو پڕۆسەیە بەسەرکەوتوویی دەگەیەنینە ئەنجام". -
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له ئه‌ده‌نه چالاكیان ئه‌نجامدا
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه ڕایانگه‌یاند، به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی كۆمه‌ڵكوژی پرسوس و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆسه‌ر ڕۆژئاوا، له شاری ئه‌ده‌نه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. -
لە لیماسۆل ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا پیرۆز کرا
بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی رۆژئاواوە لە شاری لیماسۆلی قوبرس ئاهەنگێک سازکرا. -
"لە سەدەی نوێ‌دا، یەکێتی نەتەوەیی و تەڤگەری هاوبەش بۆ کوردان گرنگە"
کۆنفرانسی "لە ١٠٠ هەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان، هەڵوێستی گەلی کوردستان"، بە پانێڵی "پەیماننامەی لۆزان و ئەنجامەکانی لە کوردستان" کۆتایی هات. لە پانێڵەکەدا ئاماژەکرا بە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی و تەڤگەری هاوبەش لە سەدەی نوێ‌دا. -
سەرۆکی سەندیکاکان: بەشێوەیەکی ملهوڕانە دایکانی شەممە ئەشکەنجە دەدرێن
سەرۆکی سەندیکاکان هێرشی پۆلیس بۆ سەر چالاکییەکەی دایکانی شەممە شەرمەزار دەکەن و دەڵێن: "بەشێوەیەکی ملهوڕانە دایکانی شەممە ئەشکەنجە دەدرێن". -
لە کۆنفرانسی لۆزان بانگەوازکرا بۆ یەکێتی نەتەوەیی
کۆنفرانسی لۆزان بە ئامانجی گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەوشی سەد ساڵەی کوردان بەردەوامە. لە کۆنفرانسەکەدا بانگەوازکرا بۆ ئەوەی، لەپێناو بونیادنانی پاشەڕۆژی سەد ساڵی ئایندە، دەبێت مرۆڤ لەدەوری سیاسەتێکی نەتەوەیی یەکبگرێت. -
ڕێپێوانی مەزنی لۆزان: پەیماننامەی لۆزان ڕەتدەکەینەوە
کوردستانیان بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزانەوە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست و دەڵێن: "پەیماننامەی لۆزان، سیاسەتی پارچەکردن و سیاسەتی نادادپەروەر قبووڵ ناکەین، ئیتر کاتی یەکڕیزییە". -
کوردستانیان دژی پەیماننامەی لۆزان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
کوردستانیانی هەر چوارپارچەی کوردستان دژی پەیماننامەی لۆزان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
کۆنفڕانسی مێژوویی لە لۆزان بەردەوامە
لە لۆزانی سویسرا لەبارەی سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان و لێکەوتەکانی لەسەر کورد و کاریگەریەکانی لەسەر سەد ساڵی داهاتووی کورد، کۆنفڕانسێک بەڕێوەدەچێت. -
دایكانی شه‌ممه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گهماڕو دراون
دایكانی شه‌ممه و سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران، كه به‌نیازبوون به‌ره‌و گۆڕه‌پانی گالاتاساری ڕێپێوان ئه‌نجام بده‌ن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆ دران. -
گونه‌ش: گرنگترین بابه‌ت به‌لای گه‌له‌وه قه‌یرانی ئابووری و زیندانیانی نه‌خۆشه
بێریتان گونه‌ش، په‌رله‌مانتاری مێردین‌ی پارتی چه‌پی سه‌وز ڕایگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردنی ١٤ی ئایار، لە ئێستادا ئێستا گرنگترین بابهتهكان به‌لای گه‌له‌وه قه‌یرانی ئابووری، زیندانیانی نه‌خۆش و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژكردنی كۆمه‌ڵگایه. -
راوا: ئازایەتی خوشکەکوردەکانمان ورەمان پێدەبەخشێت
یەکێتی ژنانی شۆڕشگێڕی کابول-ئەفغانستان (راوا) رایگەیاند، کە شەڕڤانە ژنەکانی کورد سەرچاوەی ورە و ئیلهامن بۆ ئەوان و لە دژی سیستمی باوکسالاری پەیامێکیان راگەیاند. -
کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان دەستی پێ‌کرد
لە شاری لۆزانی سویسرا، بەشداری سەدان کەس، کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان دەستی پێ‌کرد و بڕیارە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆش ڕێپێوانێکی دەیان هەزار کەسی بەڕێوەبچێت. -
جارێكی دیكه "سزای دیسپلین" به‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد دا سه‌پێنرا
ده‌ركه‌وت جارێكی دیكه "سزای دیسپلین" به‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان دا سه‌پێنراوه، به‌ڵام كاتی سه‌پاندنی ئه‌و سزایه ئاشكرا نه‌كراوه. -
له‌شاری لوزان كونفرانسێكی مێژوویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ له‌شاری لۆزانی سویسرا، به بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵیادی په‌یماننامه‌ی لۆزان، كونفرانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا له‌باره‌ی ڕابردوو و داهاتووی كورد گفتوگۆ ده‌كرێت، هاوكات ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندیش له‌شاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت. -
لە کۆپنهاگن "سەکۆی ئازادی" دانرا
ئەندامانی پلاتفۆرمی پشتیوانی کوردستان لە گۆڕەپانی نیترۆڤ سەکۆیان دانا و گوتیان: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری ئێمەشە".