ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
سەرۆکی ١٥ نووسینگەی یاسایی سەردانی دەم پارتییان کرد: پشتگیری لە پرۆسەکە دەکەین!
سەرۆکی ١٥ نووسینگەی یاسایی کوردستان سەردانی دەم پارتییان کرد، دووپاتیان کردەوە، پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن. -
دەمیرتاش پەیامێکی دەربارەی پێشهاتە نوێیەکان بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش کە نزیکەی ٩ ساڵە لە زیندانی ئەدرنە بەندکراوە، دەربارەی دوایین پێشهاتەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە. -
دەنیز پۆیراز لە چەند شارێک یادکرایەوە
دەنیز پۆیراز کە ساڵی ٢٠٢١ لە هێرشێکدا بۆ سەر بینای هەدەپە لە ئەزمیر لەلایەن بکوژ ئۆنور گەنجەرەوە شەهیدکرا، لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لە ڕحا و مەڵەتی و مێرسین یادکرایەوە. -
باقرخان: بە چارەسەری پرسی کورد، تورکیا دەتوانێت لەم تۆفانە ڕزگاری بێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان هۆشداری دا، ئەگەر شەڕی ئێران_ئیسرائیل پەرەبسێنێت دەبێتە مایەی شکستی جیۆپۆلەتیکی گەورە، گوتی: "ڕێ و ڕێبازەکە ئاشکرایە؛ بە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، تورکیا دەتوانێت لەم تۆفانە ڕزگاری ببێت". -
دەنیز پۆیراز لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
دەنیز پۆیراز کە ١٧ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ئەزمیر لە باڵەخانەی هەدەپەی ئەزمیر لە هێرشێکی چەکداریدا شەهیدکرا، لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لە گۆڕستانی کایناکلاری بوجا بە مەراسیمێک یادکرایەوە. -
ڕێبەر ئاپۆ: گەر دیموکراسییەکی بەهێز درووست نەبیت، ئەوا ٥٠ غەززەی دیکەی لێدەکەوێتەوە
عومەر ئۆجالان باسی لەوەکرد لە دیداری جەژنی قورباندا ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە چەندین بابەت گفتوگۆی کردووە لەوانە؛ دۆخی دەم پارتی، شەهیدان، ڕۆژئاوا و پەیوەست بە شەنگال گوتی، 'دەبێت شەنگال ستاتۆی خۆی هەبێت' گەر دیموکراسی نەیەتە ئاراوە ٥٠ غەززەی لێدەکەوێتەوە. -
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ'- بەشی ٢
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کە بە ڕێپێوان لە ئامەدەوە بەرەو ئەستەنبوڵ بە مانگرتن و گردبوونەوە بەرفراوان بوو، لەگەڵ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ پەڕیوە قۆناغێکی دیکە و بەردەوامە. -
چوار ڕۆژنامەوان دەستگیرکران
دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان چوار ڕۆژنامەوان بە بڕیاری دادگا دەستگیرکران. -
پەیمان ڤیان: بارودۆخ هەرچۆنبێت گرنگ نییە، بۆ گەل و مافەکانی خۆمان تێدەکۆشین
پەیمان ڤیان هاوسەرۆکی پەژاک ئاماژەی بەوەدا گەلانی ئێران بە ڕوحی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەتوانن سیستەمێکی کۆمەڵایەتی جێگرەوە درووست بکەن و گوتی: "بارودۆخەکە هەرچۆنبێت گرنگ نییە، ئێمە بۆ ماف و گەلەکەمان تێدەکۆشین." -
دەم پارتی: ئەرکی سەرەکیمان درووستکردنی کۆمیسیۆنە لە پەرلەماندا
سەرۆکفراکسیۆنی گروپی دەم پارتی سزای تەمەلی سەرنجی خستەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "پێویستە ئەرکی سەرەکیمان دامەزارندنی کۆمسیۆن بێت لە پەرلەماندا." -
پارێزەر یوسف چاکاس: ڕێگەی هەنگاونان بەرەو ئاشتی مافی هیوایە
پارێزەر یوسف چاکاس باسی لەوە کرد پێشکەوتنی پڕۆسەکە پێویستی بە ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەیە و ئاماژەی بەوە کرد هەنگاوەکانی پەیوەست بە 'مافی هیوا' دەبێتە هەنگاوی گەورەی بونیاتانی ئاشتی. -
هاسەرۆکانی گشتی دەم پارتی بۆ بینینی ئیمام ئۆغلوو و چەندین زیندانی دیکە داواکاری پێشکەش دەکەن
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی بۆ بینینی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو، پارێزەر کایە و چەندین سیاسەتەمەداری زیندانیکراو، سەردانی وەزارەتی داد دەکەن. -
ئۆزتورک: دیدگای ئۆجالان بۆ بونیاتنانی ئەنتەرناسیۆنالیزم زۆر گونجاوە
سەرۆکی گشتی ئیهەپە هاکان ئۆزتورک دەستنیشانی کرد دیدگا و بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بونیاتنانی ئەنتەرناسیۆنالیزم زۆر گونجاوە. -
تەرمی موجاهید کۆرکۆر ڕادەستی بنەماڵەکەی ناکرێتەوە
دوای لەسێدارەدانی موجاهید کۆرکۆر کە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' هێشتا لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە. -
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' – بەشی ١
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کە لە ستراسبۆرگ دەستیپێکرد، بە ڕێپێوان، ئیشکگریی و پانێلەکانەوە بانگەوازی ئاشتی بەرزکردەوە. بانگەوازیییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەتەکەی پەڕاندەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. -
ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەکە بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش
لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەکە لە ئیستەنبوڵ، ئاماژەکرا بە گرنگیی تێکۆشانی یەکگرتوو و ڕۆڵی گەنجان لە بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا. -
هەدەکە قوربانیانی کۆمەڵکوژی سەیفۆی بیرهێنایەوە
هەدەکە بە ڕاگەیاندراوێک قوربانیانی کۆمەڵکوژی سەیفۆی بیرهێنایەوە و گوتی: "خاوەنداری لە بانگەوازەکەی گەلی سریانی دەکەین و هاوبەشی ئازارەکانیانین، ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی گرنگە". -
یوکسەل گەنچ: مافی هیوا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەوڵەت
لە پانێڵی "مافی هیوا لە بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا"، یوکسەل گەنچ کە پاش ٣٠ ساڵ لە زیندان ئازادکرا، گوتی: ". مافی هیوا چەندێک بۆ ئێمە گرنگە، ئەوەندەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەوڵەت". -
هەبەدەهە: بەرخۆدانی ١٥-١٦ی حوزەیران ڕێگامان ڕووناک دەکاتەوە!
کۆمیتەی بەرێوەبەری هەبەدەهە ڕایگەیاند: "چینی کرێکارانی تورکیا و کوردستان بە شوناسی خۆیانەوە لە گۆڕەپانی مێژوودا دەردەکەون و ڕێبازی بەرخۆدانی ١٥-١٦ی حوزەیران درێژە دەدەن و سیستەمی چەوسێنەران هەڵدەوشێننەوە." -
دەروازەی سنووریی قائیم لەنێوان عێراق و سوریا کرایەوە
دەروازەی سنووریی قائیم لەسەر سنووری سوریا بە فەرمی کرایەوە و سەرلەنوێ جمووجووڵی بازرگانی لەنێوان عێراق و سوریا دەستی پێ کردەوە. -
لە ئامەد، جولەمێرگ و ئێلح بۆ بێسەروشوێنکراوان چالاکی ئەنجام درا
کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان بەمەبەستی پرسینی چارەنووسی ئەوکەسانەی کە لە کاتی دەستبەسەرکردندا بێسەروشوێنکران و تیرۆر کران، لە ئامەد، جولەمێرگ و ئێلح چالاکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایەسەر بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ. -
ئەندامانی بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر مەزارەکانیان یاد کرانەوە
لە پیرسوس لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەدا لە سەر گۆڕەکانیان عادل، ئەسڤەت و جەلال شەنیاشار بە بیرهێنرانەوە. لە مەڕاسیمی یادکردنەوەکەدا جەخت لە بونیاتنانی ئاشتی و دادپەروەری کرایەوە. -
فەردا چەتین: تورکیا بەو ڕۆڵەی لە سووریادا دەیگێڕێت پرۆسەکە قورس دەکات- ١
فەردا چەتین ئاماژەی بەوەدا تورکیا بەشداری پلانی هێزە نێونەتەوەییەکان بوو لە کاتی ڕووخاندی ڕژێمی بەشار ئەسەد دا و گوتی: "ئەم بەشدارییەیی ترسەکانی تورکیایی کەمکردەوە و بووە هۆکاری ئەوەی پرۆسەکە قورس بکات." -
محێدین موگوچ: مافی هیوا لە تورکیادا ئەزموونێکی ڕاستەقینەی یاسایی و دیموکراسییە
هاوسەرۆکی لقی ئامەدی ئۆهەدە، پارێزەر محێدین موگوچ پێشهاتە سیاسیەکانی دوای بانگوازییەکەی ئیمراڵی هەڵسەنگاند و پەیوەست بە 'مافی هیوا'وە گوتی: "بەتەنها بابەتێکی یاسایی نییە، هاوکات تورکیایش پەلکێشی دیموکراسی دەکات." -
دەم پارتی: بە ڕوحێتی بەرخۆدانی ١٥-١٦ـی حوزەیرانەوە تێکۆشانمان لە دژی چەوساندنەوە مەزن دەکەین!
کۆمیسیۆنی ڕەنجی دەم پارتی بانگەوازی بۆ بەفروانکردنی تێکۆشان لەدژی فاشیزم کرد و گوتی: "لەمڕۆی تورکیادا ڕوحی ١٥-١٦ـی حوزەیران ڕێگەی کرێکاران ڕووناک دەکاتەوە. بەو ڕووحێتەوە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین دژ بە فاشیزم، میتینگەری و فشارەکان."