ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
دەم پارتی لە جهانبەیلی سەفەربەری ڕاگەیاند
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان، لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا لە ناوچەی جهانبەیلی شاری کۆنیا ڕایگەیاند، "لە ئەمڕۆ بەدواوە لە جهانبەیلی سەفەربەری ڕادەگەیەنین". -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکار نوێ پێشکەش کرا
پارێزەران جارێکی دیکە بە مەبەستی دیداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری نوێیان پێشەکەش کرد. -
جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە دژی هێڵی گازی سروشتی چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی دەلال ئامەدی کەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئیستەنبوڵ لە دژی هێڵی گازی سروشتی چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە. -
سامان یاسین جارێکی دیکە لە زیندانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی
سامان یاسین گۆرانیبێژی راپی کورد کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستگیرکرابوو، جارێکی دیکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی، ئەمەش چەند رۆژ دوای ئەوەدێت کە لە دژی دۆخی خۆی لە زیندان نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران کردبوو. -
لە ئێشکگری ئازادی بانگەوازکرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمە ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ ئێشکگری ئازادی ئەنجام دەدرێت، لەم هەفتەیەدا گرووپێک لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ. -
کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشەکانی قڕکردن بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشانیکرد
کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە گەلی کورد کرد، کە لە ڕۆژانی گرنگی وەک ٨ی ئادار، ٢١ی ئادار، لە دژی هێرشەکانی قڕکردن تێکۆشانی مەزن بکەن. -
سەباحەت تونجەل: پرسی کورد بۆ ڕەحمەتی دەوڵەت جێناهێڵرێت
سەباحەت تونجەل ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چارەسەری پرسی کورد، ڕۆڵێکی مەزنی هەیە و پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت، گوتی: "ئەم پرسە بۆ ڕەحمەتی دەوڵەت جێناهێڵرێت. ئاشتی کاری جڤاکە". -
داگیرکەران دوو گوندی دیکەی شەهبایان بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢ گوندی دیکەی لە کانتۆنی شەهبا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومان کرد. -
کۆنسەی ئەوروپا: ئازادی ڕادەربڕین لە تورکیا گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار
کۆنسەی ئەوروپا بەهۆی پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین لە تورکیا زەنگی ئاگادارکردنەوەیە، کۆنسەی ئەوروپا بەتایبەت بەهۆی سانسۆری ڕۆژنامەوان لەلایەن ئیدارەی ئەردۆگانەوە نیگەرانە. -
چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد
لە چالاکییەکانی ئێشکگری داوا کرا پرسی کورد چارەسەر بکرێت و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت. -
پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیمراڵی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکانیان ببینن، جارێکی دیکە داواکارییان بەرزکردەوە. -
لە ئەنقەرە ١٩ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەرماڵان و ١٩ کەسیان دەستگیرکرد. -
کەبەدەهە چالاکییەکی سابۆتاژی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاینور ئادای کەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ لە دژی کارگەیەک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کۆگایەکی سێ نهۆمی کارگەکە بە تەواوەتی سوتا و بووە خۆڵەمێش. -
لە زیندانی سەمسور زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن
فورات داری لە زیندانی جۆری S ی کاڤاک ڕادەگیرێت، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە، پاسەوانەکان ئەشکەنجەیان دەدەن. -
"تا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، گەلیش ئازاد نابێت"
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری لە چەند شارێک بەردەوامە و پەیامدرا: "تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، گەلیش ئازاد نابێت". -
سەرۆکى یەنەکە: سازش بۆ دەوڵەتی تورکیا ناکەین
سەرۆکی یەنەکە، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "سێ هاوڕێم لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە شەهید کراون و ئێمە هەرگیز سازش بۆ تورکیا ناکەین". -
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر سێ ئۆتۆمبێل و کارگەیەکیان سوتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بڵاویکردەوە، لە قەیسەرێ، بورسا، ئەستەنبوڵ و کۆجاعەلی سێ ئۆتۆمبێل و کارگەیەکیان سوتاندووە. -
تونجەر باقرخان: دەم پارتی به هێز بێت، قۆناغی دیموکراسی دەست پێدەکات
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی، ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکاندا، قەیومە تاڵانکەرەکان شکست دەهێنن و وتی: "ڕۆژانی دیموکراتیک لە یەکی نیسانەوە دەست پێدەکات." -
"دەنگدەرانی دەم پارتی ئیتر دەمانەوێت زیاتر بەشداری سیاسەت بکەین"
یوکسەڵ گەنچ کوردیناسیۆنی گشتی سامەر، ڕایگەیاند کە دەنگدەرانی دەم پارتی زیاتر لە جاران گرنگی بە کاندیدەکان و بەڵێنەکانیان دەدەن و وتی: "ئێمە دەنگ بەو کەسە دەدەین کە پارتەکە کاندیدی دەکات." -
تیپی تۆپی پێی رۆژئاوا لە ڤێنایە
تیپی تۆپی پێی ڕۆژئاوا لە ڤێنای پایتەختی نەمسا بەرامبەر چەند تیپێک یاریی ئەنجام دا. -
لە دویسبۆرگ پانێڵی ٨ ی ئادار بەڕێوەچوو
لە دویسبۆرگ بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پانێڵێک ڕێکخرا. -
"دەست بە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە دەکەین"
مەجلیسی گەلی کورد لە بەریتانیا سڵاوی لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی جیهانیی بە درووشـمی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و گوتی: "لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا، گۆشەگیری دەشکێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت". -
لە کوردستان و تورکیا چالاکییەکانی ٨ ی ئادار بەردەوامە
ژنان لە شارەکانی کوردستان و تورکیا خۆیان بۆ ٨ ی ئادار ئامادە دەکەن، ڕایانگەیاند پشتیوانییەکی مەزن دەکەن و درێژە بە تێکۆشان دەدەن. -
گەنجانی ئەفریقا بانگەوازیان کرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد
گەنجانی ئەفریقای باشوور لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بانگەوازیان کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.