کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سوهام شەنگالی: ئەرکی سەرەکی کۆمەڵگای ئێزدی ئازادی رێبەر ئاپۆیە
ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ سوهام شەنگالی رایگەیاند، کار و ئەرکی سەرەکی کۆمەڵگای ئێزدی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی، "لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا گوڕ بە تێکۆشان دەدەین". -
ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور ١٣٨ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ١٣٨ ڕۆژە بەردەوامە. -
گەلی مەخمور بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
گەلی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد. -
دەوڵەتی ئێران لە بانە کۆڵبەرێکی کوشت
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە لە هێرشێکدا کۆڵبەرێکیان بە ناوی ئەهوەن دەشتی کوشت. -
دەوڵەتی تورک لە بامەڕنی کەسێکی مەدەنی شەهید کرد
لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بامەڕنی کەسێکی مەدەنی بە ناوی عەلی جەمیل کەلاش شەهیدبوو، کەسێکی دیکەش برینداربوو. -
فیستیڤاڵی پایزە لە سلێمانی کرایەوە
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە کارگەیی جگەرەکە لە لایەن ڕێکخراوی ئانیاوە، فیستیڤاڵی پایزە کرایەوە، مەبەستی فیستیڤاڵەکە ''ناساندن و بە بازاڕکردن و برەودانە بە بەرهەمە خۆماڵییەکان و کاری دەستی". -
هەپەگە: تاوانە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە
هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. -
مانگرتنی زیندانیان لە ٩هەمین ڕۆژیدایە: بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین
زیندانیانی مانگرتوو کە ماوەی ٩ ڕۆژە لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد مانیان لە خواردن گرتووە و دەڵێن "ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت، جاری داهاتوو چالاکییەکانمان هێندەی تر ڕادیکاڵتر دەکەین." -
دیمەنەکانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سۆرخوین
گەریلا تیڤی دیمەنی ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سۆرخوینی بڵاوکردەوە کە لە ناوچەی مەتینا بەڕێوەچوو. -
لە سلێمانی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربووە. -
فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بامەڕنێیان بۆردومان کرد
فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شارۆچکەی بامەڕنێی دهۆکیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو. -
"تاکە شتێک کە کابینەکانی حکومەتی هەرێم تیایدا سەرکەوتوو بوون، سەرکوتی هاووڵاتیانە"
رۆژنامەنووس ئاراس ئیبراهیم باس لەوەدەکات تاکە شتێک کە هەر نۆ کابینەکەی حکومەتی هەرێم تیایدا سەرکەوتووبوون، سەرکوتی هاووڵاتیانە، باس لەوەشدەکات، نەبوونی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە دەسەڵاتدارانی هەرێم چییان دەوێت دەیکەن. -
٤٢ ڕۆژە ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد بێسەروشوێنکراوە
٤٢ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕۆژنامەوان و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز، سلێمان ئەحمەدەوە بەردەست نییە، کە لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە. -
شەڕڤانی شکۆمەند: جودی چەکدار
جودی چەکدار یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی بەرخۆدانی جەنگی هەفتانین. شەرڤانێک بوو کە هەمیشە لە گۆرەپانەکان بوو. زیرەک بوو، چالاک بوو، دڵی گەورە بوو، شەرڤانێکی ژن بوو؛ شەڕێکی شکۆمەندانەی دەکرد. -
ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، بەردەوامە. -
٢١٢ دەزگا و کەسایەتی بانگەوازێکیان بۆ ئازادی سلێمان ئەحمەد بڵاوکردەوە
سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێنراوە و ٤١ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازانرێت، بەو هۆیەوە ٢١٢ کەسایەتی و دەزگای باشوری کوردستان بانگەوازێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. -
ئێران سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردیدا سەپاند
دەوڵەتی ئێران سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستای زمانی کوردی سەیوان ئیبراهیمیدا سەپاند. -
لە دژی گۆشەگیری لە ئامەد ئێشکگریی دادپەروەری دەستیپێکرد
کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کرد. -
گیانلەدەستدانی زیندانیی سیاسی نەخۆش لە زیندان؛ ئابڕوچوونی دەسەڵاتی دادوەری
سەبارەت بە زیندانیی سیاسی بشار یازیجی کە مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە زیندانی وان گیانی لەدەستدا، پاش چەند مانگ دادگای باڵای ئاگادارینامەی بۆ دەرکردووە، کە دەتوانێت تانە لە سزاکەی بدات. پارێزەران دادگای تێهەڵچوونەوە بە هۆکاری مردنی ئەو زیندانیە ناودێر دەکەن. -
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی راگەیاند
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد، کە لە مانگی ئابی ئەمساڵ لە بۆتان شەهید بوون و لەو بارەوە رایگەیاند، "هاوڕێیانمان سەرهەڵدان ماکو و دیرەن ئامەد بە رێپێوانەکەیان لە بۆتان بەهای نوێیان بۆ تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە زیاد کرد". -
پیر حەیدەر: پەدەکە لە هێزی رۆژنامەوانان دەترسێت
رۆژنامەوان پیر حەیدەر ناڕەزایەتی بەرامبەر گرتنی رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد نیشاندا و لەپێناو ئازادکردنیدا داوای لە هەموو کەس و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەرپرسیارێتی ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن. -
شاندی ژنانی هەدەپ لەگەڵ ئەندامانی حزبی شیوعی کۆبوونەوە
شاندی ژنانی هەدەپ لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژنانی حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە. -
چاوپێکەوتنی سلێمان ئەحمەد لەگەڵ پارێزەرانی ئاستەنگ دەکرێت
ئەندامی تیمی پارێزەرانی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد، پارێزەر نەریمان ئەحمەد ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠ داوایان پێشکەشکردووە بۆ بینینی سلێمان ئەحمەد، بەڵام ڕێگەیان پێ نادرێت. -
لە شەنگال یادی شەهید دژوار فەقیر بەرزڕاگیرا
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال دژوار فەقیر لە دووەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە بەردەم ماڵەکەیدا یادی کرایەوە و لەیادەکەدا خێر دابەش کرا. -
راپۆرتی تایبەت بە هەفتەی مافی مرۆڤ: دۆخی زیندانیانی نەخۆش خراپتر دەبێت
لە ڕاپۆرتی زیندانیە نەخۆشەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بواری یاسا لە شاری ڕحادا ئاماژە بەوە کراوە کە باری تەندروستی ٦٤ زیندانی کە نەخۆشی قورس و درێژخایەنیان هەیە لە زیندانی جۆری (ت) ژمارە یەک لەو شارە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.