کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یادی فەرماندەی گەریلا دیار نوڕشین کرا
فەرماندەی هەپەگە دیار نورشین کە 20ی تیشرینی یەکەمی 2021 لە زاپ لە ئەنجامی هێرشی دەولەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادی کرایەوە. -
لە شڕنەخ ژنان لەبارەی گۆشەگیرییەوە گفتوگۆیان ئەنجامدا
لە شڕنەخ لە چوارچێوەی هەلمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، کۆبوونەوە. -
بانە.. کۆڵبەرێک بە تەقەی ھێزەکانی ئێران کوژرا
لە ناوچەی سنووری "کيلە"ی سەر بە شاری بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک لە نزیکەوە و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە لایەن ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. -
ئومید: دەبێت هەموو کوردێک لە دژی داگیرکەران پێگەی خۆی بە گوێرەی خۆپاراستن دیاری بکات
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید سەرنجی راکێشا بۆ سەر دژواربوونی شەڕ لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی، "هەموو کوردێک، هەموو ژنێکی کورد دەبێت لە دژی کۆلۆنیالیزمی قڕکەر خۆی وەک هێزێکی شەڕ بونیادبنێت". -
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی بروسک تمۆقی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ئەو گەریلایەی کردەوە کە لە بۆتان شەهید بوو و ڕایگەیاند، "هاوڕێمان بروسک هەمیشە بە یادی، خواستی بۆ تێکۆشان، ئازایەتی گەورە و پێداگرییەکەی، بەردەوام بۆ ئێمەی ھاوڕێیانی دەبێتە نموونە". -
دیمەنی چالاکی نیشانشکێنی بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیی بڵاوکردەوە. -
تەرمی گەریلای هەپەگە شۆڕش ئەندۆک لە وان بەخاک سپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە شۆڕش ئەندۆک کە ٢١ ی تەمموزی ٢٠٢١ لە ناوچەی پانۆسی ئاگری شەهید بوو، پاش دوو ساڵ لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە و بەخاکسپێردرا. -
گەنجانی عەرەب بەشدارییان لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کرد
دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال رایانگەیاند کە ئەوان بەشداری لەهەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی کورد' دەکەن. -
بەھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران چەند کۆڵبەرێک بوونە قوربانی
بە ھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران لە کۆڵبەران، لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود-ی رۆژھەڵاتی کوردستان، چەند کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوون. -
ئۆپراسیۆن و بۆردومان لە دەوروبەری لجێی ئامەد
سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری ناوچەی کجێی ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کرد. راگەیەندرا کە بە چڕی ناوچەکە بۆردومان کراوە. -
هەپەگە: ٨ داگیرکەر سزادران، ٢ کامێرای چاودێری و سەنگەرێک تێکشکێندران
لە چالاکییەکان بە پێشەنگایەتی یەژاستاردا ٨ داگیرکەر سزادران، ٢ کامێرای چاوێری حەراری و سەنگەرێک تێکشکێندران. -
ژیانێک لە پێناو گەل؛ نەجمەدین سالاز
ڕۆژنامەنووس و نووسەر نەجمەدین سالاز، کە ماوەی ٦٥ ساڵ لە پێناو ئازادی گەلەکەیدا تێکۆشانی کرد، لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. گیان لەدەست دانی سالاز کە خەلکی شاری وانە، ئەو شارەی خەمبار کرد. -
ڕۆژنامەنووس جاندەمیر کەوتەبەر لێپرسینەوە
دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس لە وان ھەڵیانکوتانە سەر ماڵێک، ڕۆژنامەنووس ئۆکتای جاندەمیر ڕەخنەی لە بڵاوکردنەوەی دیمەنی ھەڵکوتانەکە گرت و وتی: 'بنەماکانی بێتاوانی پێشێل دەکەن'، بەو ھۆیەشەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە کرایەوە. -
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەبۆنەی چالاکییە سەرکەوتووانەکانیان پیرۆزبایی لە سەرجەم شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەڕێمی زاپ کرد. -
پۆلیسی تورک لە جزیر هەڵیکوتایە سەر بینای هەدەپە
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا پۆلیسەکان بەیانی زوو هەڵیانکوتایە سەر بینای رێکخستنی هەدەپە لە جزیر. -
کەمپێک پڕ لە شکۆی ئازادی
کاتێک داعش هێرشی کرد بوونە قەلخان و نەیان وت ئەوان ئێمەیان دەرکرد و لە بری هەموو باشوور پارێزگاریان لە هەرێم کرد کەچی پەدەکە بەردەوام بووەتە چاوساغی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیەو بەسەریانەوە سیخۆڕی دەکات و ئابلۆقەیان دەدات و رێگە بۆ هێرشی درۆنەکان خۆش دەکات. -
تۆڕی سیخوڕی و تیرۆری میت لە باشووری کوردستان
میتی تورک بە هاوکاری و پاڵپشتی پەدەکە تۆڕێکی بەرین و بەرفراوانی سیخۆڕی لە باشووری کوردستان دروست کردووە، کە بۆ بەمەبەستی تیرۆری شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزان سوودی لێوەردەگرێت. -
هیچ زانیارییەک بەردەست نییە سەبارەت بەو کرێکارە مەخموریانەی لای پەدەکە دەستبەسەرن
هیچ زانیارییەک بەردەست نییە سەبارەت بەو کرێکارانەی کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە ١٧ ی تشرینی یەکەم لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون. -
لە سێرت ٥ کەس زیندانی کران
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری سێرت، ئەو ٥ کەسەی لە هەزەخ دەستبەسەرکران، خرانە زیندان. -
سەرنوسەری رۆژنامەی خۆیبوون نافیە بال دەستگیرکرا
سەرنوسەری رۆژنامەی خۆیبوون نافیە بال لە ئامەد دەستبەسەرکرا. -
هاوسەرۆکی (هەدەپ)ی موش دەستگیرکرا
لە ئۆپراسیونی تیرۆری سیاسی لە موش، بەرمال نێرگز هاوسەرۆکی هەدەپ لە موش دەستگیرکرا. -
ئاماری مانگانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی ڕەزبەر، لانیکەم ٤٨ ھاوڵاتی و چالاکوان لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون و ٩ کەسیش لە سێدارەدراون و ١٨ کۆڵبەریش بوونە قوربانی. -
دیمەنی چالاکییەک لە خواکورک بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی سابۆتاژی بڵاوکردەوە، کە لە ھەرێمی خواکورک دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدراوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەھیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ھاوڕێیانمان ژیندار ڕومەت مەیاسەر و زاگرۆس بەستا، کە بە ورەیەکی بەرزەوە دژی داگیرکەران شەڕیان کرد، شەهید بوون". -
کەمپی مەخمور بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەکات
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونیان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"راگەیاند.