کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی میراز سەرحەدی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی میراز سەرحەدی کردەوە، کە ساڵی ڕابردوو لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بووە و ڕایگەیاند، "هاوڕێمان میراز کە جەنگاوەرێکی پسپۆر و شارەزا و شۆڕشگێڕێکی پێشەنگ بوو، بە ڕێپێوانە پێداگرانەکەی بۆ ئێمەی هاڕێیانی دەبێتە نموونە". -
بیلمەز: پێشێلکارییەکان لە ئیمراڵی بە سەرتاسەری تورکیادا بڵاوبووەتەوە
پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز رایگەیاند، رایگەیاند کە پێشێلکاریی یاسایی لە ئیمراڵی بە تەواوی تورکیا بڵاوبووەتەوە و وتی، "لەبەر ئەوەی لە یاسادا شتێک بە ناوی 'دۆخی ریزپەڕ' نییە، ئەو یاسایانەی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەکراون، ئەمڕۆ بوونەتە کێشە لە تورکیا". -
لە سلێمانی پانێڵێک بۆ هەڵمەتی ئازادی بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری سلێمانی پانێڵێک بەڕێوەچوو. لە پانێڵەکەدا باس لە گرنگی هەڵمەتەکە کرا، بانگەواز کرا بۆ خاوەندارێتیکردن و فراوانکردنی هەڵمەتەکە. -
لە سەرحەد و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ١٠ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سەرحەد چالاکییەکی هەمانگیان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ٥ داگیرکەر سزادران، محاویلەیەکی کارەبا و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندران، گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش وەشێندرا. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاش ٥ داگیرکەر بە سزا گەیەندران. -
ڕێدوور بە بەڵێنی ئازادییەوە ماوەی ٢٦ ڕۆژ بەرخۆدانی کرد
ڕێدوور ماوەی مانگێک بەرخۆدانی کرد. ئەو بەڵێنەی کە بە هەڤاڵانی دابوو، بەڵێنی دڵسۆزی بە بەهاکانی ئازادی دووبارە کردەوە. سەرباری ئەوەی ئارەقەی لە نێوچاوان و خوێن لە جەستەیەوە دەچۆڕایەوە، بەڵام شەڕی کرد. -
تەرمی رۆژنامەوان سالاز بە مەراسیمێک بەرەو وان بەڕێکرا
تەرمی رۆژنامەوان، نوسەر و خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد نەجمەدین سالاز لە سلێمانییەوە بە مەراسیمێک بەرەو باکووری کوردستان بەڕێکرا. -
هاوسەرۆکی پادێ: پەدەکە ئاوارەکانی ناو کەمپەکانی باشوور بەکاردەهێنێت
هاوسەرۆکی پادێ حسێن حەجی باسی لەوەکرد کە پەدەکە ئاوارەکانی ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان وەک قەڵغان بەکاردەهێنێت و وتی، "پەدەکە ئاوارەکان وەک ئامرازێکی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی ٥ چالاکی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی ٥ چالاکی جیاجیا، کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ئەنجامدرابوون بڵاوکردەوە. -
هەپەگە یادی شەهید شۆڕش ئامەد بەرزڕادەگرێت
هەپەگە یادی شۆڕش ئامەدی بەرزڕاگرت کە ساڵی ٢٠١٧ لە بۆتان شەهیدببوو و لەوبارەوە رایگەیاند، "هاوڕێمان شۆڕش کە هەموو ئەرکێکی دژواری بە ئەنجام گەیاند و بە وزەی لەبن نەهاتووی خۆی تێکۆشا، بە ئازایەتی خۆیەوە بووە سەرچاوەی هێزی هاورێکانی". -
ئارگەش ئاڵاسور: پیلانگێڕیەكە لەدژی گەلی كورد و ژنانە
ئەندامی بەرێوەبەری راگەیاندنی پەژاك"ئارگەش ئاڵاسور رایگەیاند: " وەكوو كەسێك رێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی لەسەر نەكرا"، جەختیشی کردەوە، "ئیمڕاڵی سیستەمی قڕكردنی كوردە، ئیمڕاڵی سیستەمی قڕكردنی ژنە". -
لە چەمچەماڵ، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی "ئیسلام و نیشتیمانپەروەری" سازکرا
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ، لە مەراسیمێکدا کتێبی "ئیسلام و نیشتیمانپەروەری" لە نوسینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنرا و بڵاوکرایەوە. -
لە بناری قەندیل شوانێک کوژرا
لە کوێستانی قەندیل پاسدارانی ئێران هێرش دەکەنە سەر چەند شوانێک، لە ئەنجامدا شوانێک کوژرا و ٢ شوان بریندار بوون. -
سبەینێ لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ نەجمەدین ساڵاز ڕێکدەخرێت
نوسەر و خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد، نەجمەدین ساڵاز، سەرلەبەیانی دوێنێ، لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە ژیانئاواییی کرد، سبەی لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی شایستەی بۆ ڕێکدەخرێت. -
هەپەگە: ٧ داگیرکەر سزادراون، گۆرز لە ٢ هێلیکۆپتەر وەشێندراون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا دژی سوپای تورکی داگیرکەر، ٧ سەربازی داگیرکەر سزا دراون و گورز لە دوو هێلیکۆپتەر وەشێندراوە. -
هەپەگە: هاوڕێمان کەریم ئامەد تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو
هەپەگە ناسنامەی کەریم ئامەد (حاجی کاسات)ی ئاشکرا کرد کە لە مەتینا شەهید بووە و لەو بارەوە رایگەیاند: "ئەو ئاڵایەی بەرخودان کە لە هاورێ شەهیدەکانیەوە وەریگرتبوو، بە شەکاوەیی راگرت و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو". -
کاڵکان: ئەوەی پەکەکە بە بەهێزی رادەگرێت تایبەتمەندییە سۆسیالیستیەکەیەتی
دوران کاڵکان: جەوهەری سۆسیالیزم کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بەرجستە بووە، سیستمی ژیانی کۆمۆناڵ و خەباتی هاوبەشە. سەرچاوەی سەرەکی هێزی پەکەکەیە. ئەو تایبەتمەندیە بنچینەییەی پەکەکە کردە گیانباز، بەهێزی کرد، سەرباری هەموو هێرشەکان لەسەر پێ رایگرتووە، ئەمەیە. -
کەجەکە لەبارەی نەجمەدین سالازەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەوان نەجمەدین سالاز بڵاوکردەوە. -
گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد
لە بناری قەندیل، گەنجانی وڵاتپارێزی دەڤەری ڕاپەڕین، بە چالاکییەک پلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد، دووپاتیان کردەوە، تێکۆشان مەزنتر دەکەن. -
لە سلێمانی پشتیوانی بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ڕاگەیاندرا
لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، پشتیوانی و بەشداریکردن لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕاگەیاندرا. -
هاوڵاوتیەک کورد لەسێدارەدرا و بەندکراوێکیش هەمان سزای بەسەردا سەپێندرا
دەسەڵاتی دادوەری ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر ھاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان جێبەجێ کرد، ھاوکات ھەمان سزای بەسەر ھاوڵاتییەکی کوردی یارساندا سەپاند. -
ھەپەگە: ١٠ سەربازی تورکی داگیرکەر لە زاپ سزادران
چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار بێ وچان بەردەوامە. ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکان لە ھەرێمی زاپ، ١٠ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران. -
دەوڵەتی تورک ناتوانێت رووبەڕوو لەگەڵ گەریڵا شەڕبکات
ئێرش باهۆز گەریلای هەپەگە دەس نیشانی دەکات دەوڵەتی تورک ئەو دەوڵەتە نییە کە بتوانێت لەگەڵ گەریلاکان شەڕی دەستەویەخە بکات وتی:"تەنیا بە تەکنەلۆژیا شەڕدەکات. ئیتر زستان نزیک دەبێتەوە، ئەو تەکنیکەی زۆر پشتی پێدەبەستێ لە زستاندا کاریگەریان نامێنێت" . -
خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد نەجمەدین سالاز ژیانئاوایی کرد
دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆربوو باری تەندروستی ناجێگیربوو، ئەمڕۆ نوسەر و خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد نەجمەدین سالاز لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا. -
دوو گەریلای عەرەبی هەپەگە: تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەین
گەریلا ئینتەرناسیۆنالیستەکانی هەپەگە ئاماژە بە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەن و داوا لە گەلی عەرەب، بەتایبەتی گەنجان دەکەن پاڵشتیی لە تێکۆشانی ئازادی بکەن. -
ناسنامەی دوو گەریلای شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مێردین شەهید بوون و لەوبارەوە رایگەیاند: "هاوڕێیانمان ئیبراهیم و نورحەق بوونە پێشەنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێر، کە لە باکووری کوردستان روو لە هەڵکشانە".